بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

هەولێر ناتوانێت بەغدا بگۆڕێت، بەڵام…
ئـــەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەغدا بەرامبەر هەولێر کردی جارێکـــی تر پێمان دەڵێت بەغدا هـــەر بەغداکەی جارانە و هەر کات و ســـاتێک بۆیان بلوێت هیچی باشـــمان پـــێ ڕەوا نابینن؛ ئەمەش نوێ نییە. ماوەی ســـی ساڵ هەوڵمان دا سیستەمی سیاسی بکەینە سیستەمێکی دیموکراتیک و بەغدا بکەینە پایتەختی هەمووان، بەڵام بەرهەمەکەی دیکتاتۆریەتی ســـەدام حسەین و ئەنفال و کیمیاباران و کۆڕەو بوو. بیســـت ساڵ لەمەوبەریش شانمان دایە بەر نیرگە و بانی تەپیوی عێراقێک کە داروپەردووی بەســـەر یەکـــەوە نەمابوو، تا لە ســـایەیدا بحەسێینەوە، بەڵام عەسائیب و مەسائیب و کەتائیب بوونە ســـەرداری بەغدا و بوونە بڕیاردەری قووتـــی نەوەکانی ئەنفالکراوان و کولێرەی دەســـت و دەمی برســـییەکانی کوردستان کەوتە دەستی ئـــەوان. کاتێکێش ویســـتمان بڵێین ئیتر بەســـە و هەولێر ناتوانێت بەغـــدا بگۆڕێت، بەڵام دەتوانێت خـــۆی بگۆڕێت. خۆگۆڕینی هەوڵێر زەحمەتە، بەڵام گۆڕینی بەغدا ئەســـتەمە. پێویســـتە ئێمە خۆمان هەبیـــن، بەر لەوەی داوا بکەین و چاوەڕێ بکەین خەڵکی تر دان بە بوونماندا بنێن. دەبێت گرێکوێرەیەک کە بەدەستی خۆمان دەکرێتەوە
نەیخەیەنە بەر کەڵبەی دژمنان. ئـــەو گۆڕانکارییانەی لە پرۆژەیاســـای بودجـــەی فیدراڵیدا کران لە لایـــەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی فیدراڵی و هەموو ئەندامەکانیشـــی دەنگیان بۆ دا تەڵەیەکی ترە بۆ لە پێخستن و پەڕوپۆکردنی هەرێمی کوردســـتان. پلان و پیلانێکە زۆر هەمیشـــە لە دەرفەت دەگەڕین تا بیخەنە گەڕ. بـــۆ ئەوەی چیتر شکســـت و تێشـــکاندنەکان لە ناچاریـــدا یەکمان نەخەن، دەبێت یەک بگرین بۆ ئەوەی تووشـــی شکست و تێشکاندن نەبین. یەکگرتن و تەبایی مانای ڕێکەوتن نییە لەســـەر بەرژەوەندییە کەســـی و حیزبییەکان، بەڵکو ڕێکەوتنە لەسەر چۆنیەتیی پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی. ڕێکەوتنە لەسەر چەسپاندنی یاسا و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراســـی و فراوانکردنی دادی کۆمەڵایەتی حوکمڕانی باش. ڕەنگە بتوانین ئەمجارەش لەگەڵ بەغدا کێشەی بودجە چارەسەر
بکەین، بەڵام ناتوانین نیەت و مەرامی ئەوان بگۆڕین