بەكر كەریم حەسەن
نیلسۆن ماندێلا، شۆڕشگێڕی گەورە و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فریقای خوارنگ (باشوور) ده‌ڵێ “فێركردن چه‌كێکی هەرە گەورەیە؛ ده‌توانی هەموو جیهانی پێ بگۆڕی”.
شكی تێدا نییه هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێ پێش بكه‌وێ و، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه گەشە بکا، ئه‌وا ده‌بێ له په‌روه‌رده و فێركردنەوە ده‌ست پێ بكات، نموونه‌ی وڵاتە پێشكه‌وتە و گه‌شه‌سه‌ندووەکانی جیهان دیاره كه‌وا له په‌روه‌رده و فێركردنەوە ده‌ستیان پێكردووە كه پێشتر وڵاتی ڕووخاو و هه‌ژار و وێران و دواكه‌وتە بوونە؛ نموونه (ژاپۆن، سه‌نگاپۆره، مالیزیا، كۆریای باشوور، ئه‌ڵمانیا ….) له په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه ده‌ستیان پێكرد و ئێستا وڵاته‌كانیان له لووتكه‌ن له زۆربه‌ی بواره جۆراوجۆره‌كان.
گه‌ر سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له بواری په‌روه‌رده و فێركردن به تایبه‌تی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە پالپشتی راستەوخۆی رێزدار جەنابی سەرۆکی حکومەت گرنگیەکی زۆر بە سیکتەری پەروەردە دراوە، هەروەها جه‌نابی وه‌زیری په‌روه‌رده به‌وپه‌ڕی لەخۆبوردوویی و جدییه‌ته‌وه به به‌رده‌وامی لەگەل تیمی وەزارەتی پەروەردەدا كاریان كرد له‌سه‌ر یاسای په‌روه‌رده و فێركردن، كه نزیكه‌ی (3)سێ ساڵی خایاند‌و دواتریش داكۆكی كردن و به‌دواداچوونی جەنابیان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و کۆبونەوەکانی په‌رله‌مانی كوردستان دەنگی پێ درا و توانرا یاسای ژماره‌ڤ(13)ساڵی (2022) په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان-عێراق له ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمی وه‌قایعی كوردستان له 27ی شوباتی ساڵی 2023 بڵاو بكرێته‌وه بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024)، كار به‌و یاسایه ده‌كرێت كه خۆی له خۆیدا یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته هەرە گرنگ و پربایەخەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌كو بناغه‌یه‌كی تۆكمه و چوارچێوه‌یه‌كی به‌هێز داده‌نرێت بۆ رێكخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده و یاسا و ڕێساكان و به‌دیهێنانی ئامانجه گشتی و تایبه‌تییه‌كانی كۆی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان. له پێناو بنیاتنان و تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی تاكی كوردستانی وشیار و ئاگا و كارا و دڵسۆز و داهێنه‌ر و به‌رپرسیار بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به ئاراسته‌یه‌ك كه ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤدۆستی به‌هێز بكات له تاكه‌كان و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی و خاوه‌نداریه‌تی پرۆسه‌كه بكات. له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه یاسای ژماره (4)ـە هەموارکراوەکەی رێکەوتی (20/9/1992) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كار به‌م یاسایه نوێیه ده‌كرێ كه یاسای (په‌روه‌رده و فێركردن)هـە، نه‌ك یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌و یاسایه له (پێنج ده‌روازه و چه‌نده‌ها به‌ش و ته‌وه‌ر و مادده و خاڵ و بڕگه) پێك دێت.
به وردی و تێروته‌سه‌لی باسی كۆی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن كراوه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه له ساڵی (2023-2024) ده‌توانرێ به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌ره‌پێدان و ته‌كانێك به کۆی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن بدرێ، چونكه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ بواره جیاوازه‌كان و كاراكته‌ره‌كان و دامه‌زراوه‌كان دانراوه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌توانرێ گرنگی و بایه‌خی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه ببینین.
هه‌ر له‌م یاسایه زۆر گرنگی به قوتابی و مامۆستا و قوتابخانه دراوه كه له وتاره‌كانی داهاتوو به وردی باسیان ده‌كه‌ین.
ماوه‌ته‌وه بڵێم به‌ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ و پڕ بایه‌خ ده‌كه‌وێته سه‌ر خه‌رمانی ده‌ستكه‌وته‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له وتاره‌كانی داهاتوودا به جیا باسی هه‌ر ته‌وه‌ر و به شێك ده‌كه‌ین به پاڵپشتی خودای گه‌وره.
- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی