شانشین و كۆمار

فازڵ میرانی

ئەگەر ئاشتی مومكین بێت، بەرپاكردنی جەنگ لە پای چی، بەڵام ئاشتی دوای شەڕ بە واتا سەربازییەكەی سپیەیەكی بێپەڵە نابێت.
كۆماری ئیسامیی ئیران و شانشینی سعوودیە لە هەلی گفتوگۆی نێوانیاندا كۆسپیان دروست نەكرد، ئاخر ئەوان لە ئاوی كەنداو درێژترین ڕووبەریان لەنێواندا هەیە، درێژترین كەنارەوەكانی وڵاتانی كەنداو، بەتایبەتی دەوڵەتی ئیمارات و سەڵتەنەتی عەمان بە شانشینەوە لكێندراون، هەڵبەت بە لەبەرچاوگرتنی یەكێتیی نەتەوە و تایبەتمەندیی سەروەریبوون.

نامەوێ بچمە نێو مێژووی دبلۆماسیەت، كە نوێنەرایەتیی ئێران و كەنداو بە یەكەوە كۆ دەكاتەوە. واقیع و بەرژەوەندی زیندووی مێژوویی هەیە هەردوو لایەنی كەنداو لە دژوارترین دۆخ و هەلومەرجدا دەخاتە نێو باری داسەپاوی لێكتێگەیشتن. لە نزیكبوونەوەی ئەم دوایەی نێوان هەر دوو دەوڵەتی ئێران و سعوودییە بۆ تێگەیشتن لە بەرژەوەندییە هەمیشییەكان دیدێكی نوێی هاوچەرخ هاتە كایەوە. بە چەشنێك نە دوژمنایەتی و نە دۆستایەتیی هەمیشەیی. ئەمە پرەنسیپێكی سیاسیییە، كەسانی زیرەك، بەرجەستەی دەكەن، ئەوانەی هۆكارەكانی ركەدارییان تێپەراندووە تاكوو زەمینەی
جەنگ نەڕەخسێت و براوە تێیدا دۆڕاو نەبێت.

ئەزموونی هەردوو لایەنی كەنداو وای كرد سەركردە جۆراوجۆرەكانیان سوود لە مێژوو وەربگرن، كە پێشتر چەندان ساڵ شەڕ و ئاگرباران بووە، سەرچاوەی مرۆیی و دارایی حەپەلووش كردووە و دەستتێوەردانی زۆر وای كردووە تەواوی ناوچەكە گۆڕانی بەسەردا بێت.

بڕیار بەدەستان لە جیاتی سارۆخ تێكبگرن، هاتن ڕێزی تایبەتمەندیی نێوان یەكتریان گرت و وازیان لە پێكداپژان هێنا، چونكە زانییان ئەگەر لەمە بەردەوام بن، هیتریشان لە كیس دەچیت.

ئەو كەڕەتە زیرەكیی سیاسی وای كرد هەمان هەڵەی پێشووی گرووپە دەمارگیر و مەزهەبییەكان، یان یەكێك لەوانە دووبارە نەبێتەوە، بە جۆرێك بیكەن بە هەنجەتی شەڕكردن لەسەر بنەمای تۆڵەسەندنەوە لە ڕیوایەتەكانی مێژوو، یان تەواوكردنی ئەو حوكمە بەرپایانەی لە تێڕوانینی خۆیان نەك یەقین سەرچاوەیان گرتووە.

پێم وایە لەم قۆناغە‌دا، بەتایبەتی دوای چەندان شەڕی نێوخۆیی ناوچەكە، هەڵەكان بە خێرایی دیاری دەكرێن، زیانەكان زوو دەخەمڵێن. هەر بۆیە پەنایان بۆ هێوركردنەوەیەكی خێرا برد، ئەو دەنگانەی گرژی و تووندڕەوییان دروست دەكرد، پەراوێز خران و بە دوای دەرچەیەكی ئارامدا گەڕان.

ئێمە لە حزبی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ برا و دۆستانی دەوروبەرمان لە جیهانی عەرەبی و ئیسامی پەیوەندییەکی مێژوویمان هەیە، بەردەوام هێما بۆ ئاشتی و ئاشتەوایی دەكەین با هەر چەند ئاسانیش نەبێت. با نەیاران ڕێگەشی سەخت و دژوار بكەن، با بە سستیش بڕوا بەڕێوە، هەر بە باشترین دەمێنێتەوە‌.