ئامانج شاكەلی
مەنووســـە لەمساڵدا گەشـــتە ئاســـمانییەکانمان دوو هێندە دەکەین. بنووســـە ئەمســـاڵ گەشـــتە ئاسمانییەکانمان دوو بەرامبەر دەکەین. مەنووســـە پیاوەکە بە ناو شـــەقامەکەدا پیاســـە دەکات. بنووســـە پیاوەکە بە ســـەر شەقامەکەدا پیاسە دەکات. بە ناو باخەکەدا دەگەڕێت. مەنووسە ئۆتۆمبیلەکە لە ســـەر پردەکە دەڕوات. بنووسە ئۆتۆمبیلەکە بە سەر پردەکەدا دەپەڕێتەوە، کوڕەکە لە سەر پردەکە ڕاوەستاوە. مەنووســـە فڕۆکەکە بە ســـەر ئاســـماندا دەفڕێت. بنووسە فڕۆکەکە بە ئاسماندا دەفڕێت. مەنووســـە لە ڕێگـــەی فڕۆکـــەی بێفڕۆکەوانەوە. بنووسە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەنووســـە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد. بنووســـە بە تەلەفۆن قســـەیان کرد. یان پێکەوە تەلەفۆنیان کرد. مەنووســـە کارتەکە داخڵ بکە. بنووسە کارتەکەی تێ بکە. مەنووســـە ســـێ کۆچبەر بـــە هـــۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان خنکان. بنووســـە ســـێ کۆچبەر لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمەکەیان، خنکان. مەنووسە تەحەددای ئەکبەر واحێد دەکەم. بنووسە بـــەرەو ڕووی هەر کەســـێک دەبمـــەوە. هەرچەند ئـــەو دەربڕینە کوردی نییە، بـــەڵام ئیتر بووە بە هەڵەیەکی باو. مەنووسە هەوڵیانداوە. بنووسە هەوڵیان داوە. مەنووسە لافاو دروســـتبوو. بنووسە لافاو هەستا. لافاو هات. مەنووسە گووتی، چاڵاکی، مڵیشک، کەشتی سپی.
بنووسە گوتی، چالاکی، مریشک، کەشتیی سپی