ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
بۆ یادیگه‌ی نیشتمانی بارزانی
ساڵانه بێ ئه‌وه‌ی نه‌خشه رێگا بۆ خۆمان دابنێین ، موریدانی رێباز خۆیان له بناری چیای(شیرین) ده‌دۆزنه‌وه ! رۆحی خۆمان بە دوو فرمێسكان ده‌شۆینه‌وه ئینجا دوعاونیزای خۆمان بۆ ئاسمانی پانوبه‌رین به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه به‌خۆزگه‌ی ئه‌وه به ئه‌شقی خودا‌و پێغه‌مبه‌ران ژیانی ئاینده‌مان(خاك ومیلله‌ت) به‌ره‌و باشتر بچێ و له مه‌نزڵ و كانیاوی عیرفانیه‌تی(وارێ هۆرێ) به‌وئومێده به‌ره‌كه‌ت وه‌رده‌گرین كه پیاوچاكی ئه‌و رێگایه بین ! ده‌ست به ئه‌ستووندی ئه‌و ره‌شماڵه گه‌وره‌ی كوردایه‌تیه ده‌گرین و سۆز‌و په‌یمان له گه‌ڵ مێژووی خۆمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه
هێندێجار له‌سه‌ر خاكی بارزانی بچووك به جوگرافیا و مه‌زن به مێژووی سه‌رفرازی و رێبازه به‌رفراوانه‌كه‌ی له‌بیركردنه‌وه‌دا مه‌نده‌هۆش ده‌بین كه‌مێژوو باس :
- له هێرشی به‌رفراوانی عوسمانیه‌كان به سه‌ركردایه‌تی( محمد فازیل داغستانی) بۆ سه‌ر ئه‌و گوند زێده بچووكه‌و وێرانكردن و سوتاندنی شازده‌ی جاره‌ی كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا نووسراوه‌ته‌وه !
- هه‌موو رژێمه‌كانی عێراق له ساڵی(1932)وه ، تا ئێستاش له هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و گونده له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵات به بیانووی دروستكردنی به‌نداو !
- یان سه‌ردانی نوێنه‌رانی ئیمپڕاتۆریه‌تی ئینگلته‌را له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست بۆ بارزانی سه‌ركه‌ش !
كاتێ له(25/10/2006 )بۆ دیداری ئازیزان خۆم له‌سه‌ر مه‌زاران دیته‌وه به عیشقه‌وه به‌دوای هه‌واڵی نه‌بیستراوی بارزانی نه‌مرو هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌گه‌ڕام : - گووتی : عەزیزۆ تو بخێرهاتی !
- گووتی : جوامێـرۆ وەنابی !
- گووتی : حەیرانۆ هوویه !
ئای خودایە دەمێكە گوێـم بەم پەیڤانە نەزرنگاوەتەوە ، لەبەرهەندێ منیش لە دڵی خۆمدا گووتم : هەی نێچیرۆ چۆن كەوتیە بەر دەستی نێچیروانی ! - نه‌یزانی لە ساڵی چەند لە دایك بوه !
- نه‌یزانی لە چ ساڵێك بوه‌ته پاسه‌وانی بارزانی نه‌مر !
- گووتی : دوو برام هه‌ڤاڵی رێگای هاتونه‌هاتی بارزانی به‌ره‌و سۆڤیه‌ت بوون !
- كاتێ بۆ سلێمانی دوورخراینه‌وه ، جارجار ده‌چوینه سه‌رچنار جارێكیان له گه‌ڕانه‌وه‌ماندا زۆر ماندوو بوم ! بارزانی منی هاوێشته سه‌ر ملی خۆی ! كاتێ نزیك بوینه‌وه هه‌ندێ پاره‌ی دامێ و به‌خۆم گه‌ڕامه‌وه ماڵ ! كاتێ بارزانی له سۆڤیه‌ت گه‌ڕایه‌وه (به گریانه‌وه) فه‌رمووی : به‌بیرت دێ كه ماندوبویت هه‌ڵمگرتی ؟!
- گووتم : به‌ڵێ ئه‌زبه‌نی
- فه‌رمووی ئێستا نۆره‌ی تۆیه !
- گووتم : ئه‌زبه‌نی سۆزوپه‌یمان هه‌تا مردن !
گەلێك یادگاری خۆش و ناخۆشی رۆژانی پاسەوانی خۆی لەلای بارزانی نەمر بۆمان گێڕایه‌وه ناوە ناوەش گریان قوڕگی دەگرت ! لە گەڵ هەر سەربردەیەك دەیگووت : مەلا مستەفا هەر قسەیەكی كردبێت لە زەمانی خۆیدا یان لەدوای خۆیدا هاتۆتە دی ئەو پیاوە موعجیزە بوو !
گووتم خاڵ : لە ژیانی رۆژانەی بارزانی نەمردا چ جیاوازیەكی لە گەڵ ئێوە هەبوو ، لە رووی خواردن و نووستن ؟ یەك مەنجەل و چایەپەستی رەش ! مەلا مستەفا ته‌نیا بەرداخێكی (زدی كەسری) هەبوو كە لە ئێمە زیاتر بوو !
رۆژێكیان بارەگامان پێویستی بە ئاو هەبوو ، ناردمی بۆ ناو گوند تاكو كانیەك بكڕم خاوەن كانیەك گووتی ئەگەر هاتو لەسەر ئەوێ رووباری بە بۆڕیان ئاوم بۆ بێننە سەر زەویەكەم ئەو كانیەتان دەدەمێ !
منیش كەرەستەكانم ئامادەكردو ئاوم گەیاندە سەر زەوی كابرا ، لە ترســی مەلا مستەفا هەزار دیناریشم دایێ هەرچەندە كابرا دەیگووت : چ خێرەكی خوایە ئەو پارەیە زێدەیە وەرناگرم ! بە هەر شێوەیەك بێت پارەكەیشم دایێ !
بۆ شەو لە خزمەت مەلا مستەفادا بووم فەرمووی : عەزیزۆ مەسەلەی ئاوه‌كه‌ت جێبەجێكرد ؟ منیش گووتم : بەڵێ ئەزبەنی ، سەربردەكەم بە تەوای بۆی گێـڕایەوە
فەرمووی : غەدرت لە كابرا نەكردوە ؟
گووتم : نەخێر ، پێـكەوە چووینە لای كابرا ! دیاربوو كابرا مەلا مستەفای نەدەناسی ! بارزانی فەرمووی چۆن چۆنی لە گەڵ ئەو پیاوە پێك هاتوون ؟
كابراش سەربردەكەی بۆ گێـڕایەوە ، بارزانی فەرمووی پارەكە كەم نیە ؟!
كابرا گووتی : ناوەڵڵا ! پارەكە لە ئیتفاقی ئێمە زیاترە !
بارزانی فەرمووی باشە منیش پێنچسەت دینار ، ناوەڵڵا هەزاری دیكەت دەدەمێ ! ئەوكات پیاوەكە هەستی كرد كە ئەوە مەلا مستەفایە ! بۆیە ویستی خۆی فڕێداتە سەر دەستی بارزانی ! ئێمەی پاسەوانەكان رێگامان نەدا
راچڵه‌كیم ! بینیم هێژا مسعود بارزانی ده‌فه‌رمووێ : تكاتان لێده‌كه‌م له روانگه‌ی ئێمه‌وه سه‌یری ئه‌و رێبازه مه‌كه‌ن ! چونكه هێژا باش ده‌زانێ ده‌گمه‌نن ئه‌و كه‌سانه بگه‌نه ئاستی ئه‌و مه‌زنه
رێز‌و ته‌قدیرو ئیجلال بۆ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و رێبازه