ناسك سعید
سیاسه‌ت لای ئافره‌ت سه‌ره‌تا له خێزانه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌كات، چونكه خێزان ده‌وڵه‌تێكی بچوكه بۆ ئافره‌ت هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵاتی زۆریشی نه‌بێت، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به‌شداره له بنیادنانی. هۆشیاری و ئاگایی ئافره‌تان له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه بتوانێت هاوسه‌نگیه‌ك له نێوان كاره‌كانی خێزانه‌كه‌یدا دروست بكات و هه‌موو كارێك له كاتی خۆیدا رابپه‌رێنێت، و گرنگی بدات به گشت ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی .هه‌ركاتێك له‌م كارانه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت ئه‌و كاته‌ش ده‌توانێت كاری ده‌ره‌وه‌ی خێزان به باشی رابپه‌رێنێت. ئافره‌ت هه‌روه‌ك چۆن پارێزگاریكردنی مافه‌كانی ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت به‌شداری بكات له هه‌موو بواره‌كانی ژیان وه‌ك سیاسه‌ت و ئابووری و به‌ڕێوه‌بردن و رۆشنبیری، چونكه ئافره‌ت فاكته‌رێكی كاریگه‌ره بۆ سه‌رخستنی ئه‌م چه‌مكانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه مافی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه به ته‌واوی ماناوه پارێزراوه و دابینكردنی یاسا خاڵی سه‌ره‌كی دروستبوونیه‌تی .
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بریتییه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له نێو ده‌وڵه‌تدا و له نێو پاشا و گه‌لدا هه‌یه یا به‌مانایه‌كی تر له ناو حكومه‌ت و هاووڵاتیاندا هه‌یه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه ده‌توانین بڵێین سه‌ره‌تاكه‌ی له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و پاشان فۆرمێكی گه‌وره‌تر وه‌رده‌گرێت. ئه‌رستۆ كه تیۆری گه‌شه‌كردنی خێزانی داناوه ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌ت قۆناغێكه له قۆناغه‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵ كه به خێزان ده‌ست پێده‌كات، دوای ئه‌وه پله به پله په‌ره‌ده‌ستێنێت بۆ تیر، خێڵ، هۆز و گه‌ل. ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌گه‌رێنێته‌وه بۆ بنه‌چه‌كه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكی خێزانه و دوای ئه‌و سه‌رۆكی هۆزو خێڵهكانن پاشان له سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت پێكهاتووه.
ئه‌گه‌ر فۆرمی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر فۆرمی خێزان دروست بوبێت ئه‌و كاته هه‌رجۆره خێزانێك بۆته خه‌سڵه‌تی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك.هه‌رچه‌نده بونی خێزان دیارده‌یه‌كی گشتییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له فراوانترین خێزانه‌وه وه‌ربگرین تا خێزانی سنورداری شارستانیه‌ته پیشه‌سازییه‌كان ده‌بینین فۆرم و شێوه‌ی جیاوازیان له مێژوودا هه‌بووه .به‌مجۆره جۆرگهلێكی زۆر له خێزان به درێژایی مێژوو سه‌ریانهه‌ڵداوه و رۆڵییان به پێی ده‌سه‌ڵاتی زاڵی پیاو(باوكسالاری)یاخود ئافره‌ت(دایكسالاری) له خێزاندا باڵاده‌ست بووه، دیاریكراوه.
ئه‌گه‌ر ئێمه له روانگه‌ی خێزانه‌وه سه‌یری دروستبوونی كۆمه‌ڵگه و پاشان ده‌وڵه‌ت بكه‌ین ده‌بینین له سه‌ربنه‌مای خێزان دروستبووه. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له خێزاندا باڵا ده‌سته به‌رامبه‌ره به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ده‌وڵه‌تدا باڵاده‌سته، هه‌رچه‌نده ئه‌م بۆ چونه‌ش پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ بۆچونی زۆربه‌ی زانا‌و فه‌یله‌سوفه‌كاندا. ئه‌وان پێیانوایه ته‌نها ده‌وڵه‌ت وه‌ك تاكهیهكی شیتهڵكاریی بنهرهتیهو رۆڵی له بنیادنان و پێگه‌یاندنی تاكی كۆمه‌ڵگه هه‌یه وه‌ك له خێزان، ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه به روونی ده‌رده‌كه‌وێت و گرنگی پێدانی فیكری خۆرئاوایی به په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه زۆر زیاتر بوو له په‌یوه‌ندی خێزان و گۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی . یه‌كه‌م شت كه خێزان له شێوه پهلهاویشتوهكهی خۆیدا وونیكرد بریتی بوو له ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێن له چوارچێوه‌ی سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سه‌رمایه‌دارێتی و به‌رپابوونی شۆرشی پیشه‌سازییدا ئه‌م ئه‌ركه به‌رهه‌مهێنه گۆرا بۆ كارگه و داموده‌زگای ئابووری تایبه‌ت و پاشان خێزان رۆڵی خۆی له ده‌ستدا له پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به شێوه‌یه‌ك قوتابخانه‌و دهزگافێركارییهكان هه‌ستان بهورۆڵه و ته‌نانه‌ت له ته‌ندروستیدا و له دروستكردنی خواردنیش …..هتد چه‌ند كۆمپانیا و وهكالهتێك ئه‌م ئه‌ركه‌یان گرته‌ئه‌ستۆ.
گومانی تیانییه كه ئه‌م پێشكه‌وتنه به ستراوه‌ته‌وه به وهرچارخانهوه كه له (خێزان)ه‌وه هاتووه به‌ڵام پاشان به پێی ماوه‌كان گۆرانی به‌سه‌رداهاتووه. دروستبوونی خێزان بۆ دوو تاكی سه‌ره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتێكی ئهگتیڤیان هه‌یه، واته دوو ده‌سه‌ڵات له خێزاندا بوونی هه‌یه؛ ده‌سه‌ڵاتێكیان ده‌سه‌ڵاتی باوكه كه بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی نێر یاپیاو ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكی سروشتییه و له بنچینه‌دا پشتبه باڵا ده‌ستی نێر ده‌به‌ستێت به‌سه‌ر مێینه‌دا و، ئه‌وه‌ش باڵادهستێكه ره‌گوریشه‌ی له‌و جیاوازییه سروشتییه‌ی كهلهنێوانیانداههیه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.