خۆشە‌یستی لە‌ نێوا ئە‌ندامانی خێزان

لاڤە‌

ئەندامانی خێزان بەر لە هەر شتێک پێویستیان بەوە هەیە کە کاریگەریان لەسەر یەک هەبێت. لەلای هەندێک کەس وایە کە دەبێت هەمیشە ڕاستیەکان وەک خۆیان بوترێت جا کاریگەری هەبێت یان نا، کە بێگومان لە هەنێک کاتدا ئەمە ناتوانێت یارمەتی دەربێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەت. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا دەبینین و دەبیستین دایک و باوکان سکاڵای
ئەوە دەکەن کە چیتر قسەکانیان ناڕوات لەلای منداڵەکانیان کە هەنێك جار هەر خۆیان هۆکاری سەرەکی ئەمەن.
سەرەتا و بەر لە هەرشتێک دایک و باوک پێویستە هەستی متمانە پێکردن و هاوڕیەتی دروست بکەن لە نێوان خۆیان و
منداڵەکانیان، هەوڵبدەن بە جۆرێک مامەڵە بکەن کە بالە باشترین شێوە پەیامەکەیان بگات و منداڵەکان بتوانن بە باشی کاری پێ بکەن و پێیڕازی بن. پێویسە هەمیشە لە بیرمان بێت کە قسەی دایک و باوک هەر چەندە ڕاستیش بێت منداڵ ناتواێت کاری پێبکات تاوەکو بە باشی لە مێشکی جێگیر نەبێت و لێی تێنەگات، منداڵەکان هەمیشە گوێ بۆ قسەی ئەو کەسانە دەگرن کە هەست دەکەن لەلایان ئاسوودە و ئارامن و هەست دەکەن لێیان تێدەگەن. لێرەوە دەگەینە ئەو ڕاستیەی کە دەتوانین بڵێن بەڵێ پێویستە سەرەتا هەستی خۆشەویستی و متمانە لەلای منداڵەکانمان دروست بکەین و ژینگەیەکی تەندروستیان بۆ فەراهەم بکەین دواتر داوایان لێبکەین کە وەک ئەوەبن ئێمە دەمانەوێت و قسەکانمان کاریگەریان
هەبێت لەسەریان