ھێلین نامە‌

نەسرین حەسەن

  • ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ژمارەی هەژارانی ئەفغانستان زیادی کردووە و گەیشتۆتە ٣٤ ملیۆن کەس،هەروەها چالاکیی ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانەی کە هێشتا سەرقاڵی پێشکەشکردنی هاوکاری بوون، لە بوارەکانی دابینکردنی خۆراک، پەروەردە و تەندروستی، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بە فەرمانی حکومەتی تاڵیبان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، مانگی رابردووش ئەم سنووردارکردنە بەسەرئافرەتە کارمەندە ئەفغانییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا سەپێنرا، كە بووە هۆی ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری بدات کە ئەگەر بڕیاری تاڵیبان بەم شێوەیە بڕوات، ئەوە رووبەڕووی بارودۆخێكی سەخت
    دەبێتەوە.
  • توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی بۆستنەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە ئەو ماددە کیمیاییانەی کە بۆ خاوكردنەوەی قژ بەكار دەهێنرێن، ڕەنگە کاریگەرییان
    هەبێت لەسەر دووگیانبوون. “لۆرن وایز” نووسەری باڵای توێژینەوەکە دەڵێت: توێژینەوەکەمان جەخت لەسەر گرنگی فراوانکردنی توێژینەوەکان دەکاتەوە لەسەر کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی ئەو بەرهەمە جوانكارییانەی كە ئافرەتان بەكاری دەهێنن، توێژینەوەكە لە ساڵی ٢01٤ تا ٢0٢٢ لە سەر 11 هەزار ئافرەت ئەنجامدراوە و كاریگەرییەكانی لە سەر ئەو ئافرەتانەی زۆرترین بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانە بوون دەركەوتووە و رێژەی
    منداڵبوون لە نێویاندا كەمبۆتەوه.
  • بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری تەسنیم، “گۆلستان جەعفەریان”، نووسەری ئێرانی و خاوەنی كتێبەكانی، “ڕۆژانی بێ ئاوێنە” و “پایز هات”، سەبارەت بە نووسینەكانی دەڵێ : لە کتێبەکانی “ڕۆژانی بێ ئاوێنە” و “پایز هات”، حەزی ئەوەم هەبوو نیشان بدەم کە تێڕوانینم بۆ ئافرەت ڕوانگەیەکی ئایدیالیستییە و هەوڵمداوه ڕوانگەیەکی واقیعیتر بۆ ئافرەت بخەمەڕوو به بەڕاورد له گه ڵ چەندین دەیەی رابردوو. ئه مڕۆ ئافرەتان زیاتر ئامادەی راستییەكانن و پێیان خۆشە هەردوو لایەنه باش و خەراپەكانی ژیان باس بكەن و جەماوەریش حەزی زیاتر لە راستییەكانی ژیانە و خوێنەری كتێبەكانم ئەو متمانەیان پێ بەخشیووم.
  • بە پێی دەرەنجامە خێزانییەكان ئەو دایک و باوکانەی کێشەی دەروونی یان ڕەفتاریان هەیە، ئەگەری گواستنەوەی بۆ منداڵەكانیان هەیە، بۆ نمونە باوک یان دایکێک کە تووشی خەمۆکی بێت وزەی پێویستی نییە بۆ ئەوەی کات لەگەڵ منداڵەکەی بەسەر ببات، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندی سۆزداری نێوان منداڵ و دایک و باوک. لە کۆتاییدا منداڵەکە لەوانەیە تووشی نیشانەکانی خەمۆکی بێت. بێگومان تێکچوونی دەروونیش دەتوانێت تا ڕادەیەک بۆماوەیی بێت. بۆ نموونە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵەڕاوکێ یان خەمۆکی لە
    کەسێکدا زیاترە کە پێشینەی خێزانی هەیە