شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

پەیامی سەرۆک بارزانی‎ فریادرەسی نەتەوەیەك

 
‎   د.محمد خدرمولود
 
‎سەرۆک مەسعود بارزانی  ڕێوڕەسمی کردنەوەی (یادگەی نیشتیمانی بارزانی) لە رۆژانی پێنجشەم وهەینی دا 11 و12-5-2023 ی ، بە دەرفە تی زێرین زانی بۆ گەیاندنی مەبەست و ئامانجی  گوتارە مێژووییەکەی .
‎لەو دوو ڕۆژە دا کە زۆربەی هەرەزۆری دبلۆماتکار و قونسوڵگەری ونوێنەرانی وڵاتانی بیانی وبەرپرسانی باڵای حزبی وحکومی کوردستانی  وعێراقی لە ئاستی سەرۆک وەزیران وسەرۆک کۆمارەوە تا وزۆربەی هەرەزۆری وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان وزلهێزانی دونیا بە ئەمریکا وڕووسیاوەیش لە ڕێگای نوێنەروبایلۆزان  ودەسگاکانی میدیاوە  ئاگاداری پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بوون .
‎هەروا لە رۆژی دووەمیش دا لە 12-5-2023  دەستە بژێرانی تەواوی کۆمەڵگای کوردستانی لە چین و توێژە جیاجیاکانەوە لە ئاین وئاینزاو پێکهاتەی نەتەوەیی جیا بۆ هەمان بۆنە،هەر لە بارزانی بەرخودان و نەچەمانەوەدا گوێیان لە پەیامە گرنگ  ومێژوویەکەی  سەرۆک مەسعود بارزانی بوو .
‎دەقی گوتارەکەی سەرۆک بارزانی  بانگەوازێکی بەپەلەی گرنگی نیشتیمانی و نەتەوەیی دڵسۆزانەی سەرۆک وفریادرەسی نەتەوەیەکە، کە نەتەوەیەکەی لەبەردەم چەندین قەیران و ئالنگاری ناخۆو دەرەکی دایە،ناوچەکە وجیهانیش لەدوای شەڕی ڕووسیا لە ئوکراینا و سەرهەڵدانەوەی شەڕی ناوخۆ لە سودان ودابەش بوونی خەرتومی پایتەختیان بەسەردوو بەرەدا وهەردوولاش ئاراستەو ئایندەیان نادیارە و لە ژێرهەژموونی ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندییەکانی زڵهێزانی دونیا دان .
‎هەروا لە بێهێزی و پەرش وبڵاوی وتەنانەت غەفڵەتگیری ولەخۆبایی بوونی نەتەوەکانی ژێردەستەی وەک ئوکراینی و عەرەبی سوودانی و کوردی هەرچوار بەش لەوانیشەوە کوردستانی باشوور، خەریکە  پرسی راستەقینەی نەتەوەیی نەتەوەکانی بن دەست وپێخوستی وڵاتانی زڵهێزلە بەین بچێ وبەسیاسەتی فرە جۆروچەشنی ئیمپریالیانەی کاپیتالیزمی سەردەمیانەی دیجیتەڵی پێگە وقەوارەی نەتەوە و وڵاتە بن دەست وپێخوستەکان زیاتر لە مەنگەنە بدرێ وبچووکتر بێتەوە.
‎ئێستای هەرێمی کوردستان بەو بارودۆخە نالەبارە  گوزەردەکات ، قەیران لەدوایی قەیران ، ئاڵنگاری دوای ئاڵنگاری ، گرفت دوایی گرفت ، ناتەبایی دوای ناتەبایی ناوخۆڕووبەڕووی دەبێتەوە ،سەرباری هەژموون وفشارو پلانی ئامادە وهەمیشەی دەرەکی کە بەین نابەینێ بە بەرنامە دارێژراوی بەرامبەر بە هەولێر پیادەدەکرێ .
‎ئەوانە هەمووبەلایەک، بەڵام ئەوەی هەرەگرنگە بۆ کوردوکوردستان  ستراتیژیەت و دونیابینی و ئایندە خوازی سەرۆک مەسعود بارزانی یە بۆ پرس و دۆزی ڕەوای نیشتیمانی  نەتەوەکەی کە هەردەم وەک ڕابەرو فریادرەس لەساتە هەستیارو تەنگ وناخۆش و پڕ لە کێشە وگرفتەکان دا دەردەکەوێ وناکۆک وناتەباکان کۆدەکاتەوەو ئەستەم و ئالنگارییەکان تێدەپەڕێنێ و مێزی گفتوگۆیان بۆ ئامادەدەکات .  بۆیە لەم بانگەوازەی سەرۆک بارزانی دا  بەڕوون و ڕەوانی ئەوە دەخوێنینەوە :
‎لەدوای پرۆسەی ڕیفراندۆم،دوژمنان بە تووندی لە پرسی سەربەخۆی کوردستانی
‎باشووریان دا و تا بۆیان لوا پێگە وسنوری جوگرافیای کوردستانیان بەرتەسک کردەوە و دیسان لەسەردەمی جیهانگیری و نە مانی دیکتاتۆریەتدا، ڕاگوێزان و وێران  کردن و تەعریب و داگیرکردن و داگیرکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی سنووری مادەی 140هەرلە شنگاڵەوە تا خانەقین بوونەوە بە دیفاکتۆی تازە وبەغدا لەسایەیدا خەونی دێرینی عێراقی شۆفینی عەرەبی هێنا دی ووا چەندین سالیشە بە ئاین وئۆنی پرسی بوودجە ومووچە ..!! نەوت و یاسای نەوت و غازو پشکی هەرێم ..!! دەیانەوێ پرۆسەی ئابووری سەربەخۆیی و گەشەسەندنی کوردستان پەکبخەن و سیاسەتی (مووچە هات ، مووچە نەهات ، بوودجە پەسند بوو!! پەسند نەبوو،پشکی هەرێم چەندە و چەند نییە!! شایستە داراییەکان چوونەتە سەر حیسابی
‎بانکی هەرێم و…تد ) پیادە بکەن و بە پاشکۆکردنی هەولێر بە بەغداوە وسیاسەتی برسیکردنی باشووری کوردستان و سفر کردنەوەی ئابووری و داهاتی هەرێمی
‎کوردستان پیادە بکەن و شیردا بۆ داپیردا لە ماڵیکییەوە بۆ عەبادی و لە عەبادییەوە و کازمی و لە کازمییەوە بۆ شیاع سوودانی دەستی دەستیمان پێ بکەن و پرس و دۆزەکەشمان  لە سەر راستە رێی خۆی دا بەلارێدا ببردرێ و هەمووی لە مووچە
‎و بوودجەدا کۆبکرێتەوە .
‎ئەم بانگەوازەی سەرۆک بارزانی کە خۆی گوتاری نیشتیمانی نەتەوەیی دەبینێتەوە
‎هەڵگری هزری یەک گوتاری سیاسیی کوردستانییە،رزگارکردنی ئەم بارودۆخەی
‎ئێستای ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستانە لە فرەگوتاری ولە ترس لەپرسی  هەڵبژاردنی پەلەمان  وترس لە  دۆڕاندن و ترس لە پارتی دیموکراتی کوردستان ، کەوەک فۆبیا هەندێ لە حزبەکان پێیەوە دەتلێنەوە ، هەروا هاندانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە ، بەتایبەتیش هاندانی پارتی و یەکێتییە بۆ بەیەک ئاراستە کارکردن و یەک گوتاری و تێپەڕاندن و وەلانانی فرەگوتاری سیاسیی کە وەک پەتایەک لە ماوەی سەدەیەکی خەبات و تێکۆشاندا نیوسەدەیە دوو بەرەکی و دوو گوتاری بەرۆکی کوردستانی گرتووە .
‎بە هەموو پێوەرێک ، ئەم بانگەوازەی سەرۆک بارزانی کە خۆش بەختانە زۆربەی هەرەزۆری پارت و لایەنە کوردستانییەکان بە خۆشحاڵییەوە بەرەو پیری هاتوون ،پەیام وگوتاری فریادرەسی بێ کەسترین نەتەوەی دونیایە کە تەنیا: بارزان و چیاسەرکەشەکان پشتیوان و دۆست و هاورێ و هەڤاڵن .
‎هەولێر 14-5-2023