ئایینی ئیسلام نە‌بە‌ستراوە‌تە‌وە‌ بە‌ژیانی ھیچ كە‌سێكە‌وە‌!

عومەر چنگیانی

لە ئەستانبووڵەوە ساوی خواتان لێ بێت و گوڵخەرمانی ئیمڕۆمتان ئاراستە دەکەم و، دەڵێم: سروشتی نەتەوەكانی سەردەمانی پێش هاتنی محەمەد پێغەمبەر دروود و ساوی خوای لێ بێ وا بووە، یەك لە دوای یەك كە پێغەمبەریان بۆ ڕەوانە کراوە دروود و ساوی خوا لەو پێغەمبەرانە بێت هەندێك لەو ئۆمەتانە بڕوایان پێیان هێناوە و زۆرینەیشیان گومڕایییان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە، سەرەنجامیش خەشمی خوا بە سەریاندا جێبەجێ بووە و، ئیتر جگە لە پێغەمبەرەكە خۆی و شوێنكەوتەكانی، نەیارەكان لەناو براون و كۆتایی بەو قۆناغە هاتووە و قۆناغی تر هاتووەتە پێشەوە؛ ئەمەیش بۆیەكە بووە چونكە هەرکام لەو پێغەمبەرانە دروود و ساوی خوایان لێ بێ بانگەكەیان سنووردار و بۆ كات و بۆ نەتەوە، یان بۆ گەل، یان تیرە و ناوچەیەک بووە، بەڵام چونكە بانگەكەی محەمەد دروود و ساوی خوای لێ بێ گشتگیر و بۆ هەتاهەتا بووە، لەگەڵ ئەوەی هەر لە سەرەتاوە بێبڕواكان هاوشێوەی پێش خۆیشیان و خراپتریشیان كردووە، خواگیان بەو شێوە تۆڵەی لێ نەسەندوون!

لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە، داخۆ نهێنی ئەو نەبارینی خەشمە گشتگیرە چییە؟ کەچی تاوانی ئەمانیش وەک ئەوان بووە و تەنانەت زیاتریش.

کە بە دووی وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەگەڕێین، لە زۆر شوێنی قورئاندا ئەو وەڵامەمان دەست دەكەوێت و بەدیی دەكەین، نەخاسمە لە ئایەتەكانی “سیودوو و سیوسێ”ی سوورەتی “ئەنفال”دا، كە ئەوەی بۆ ڕوون كردووینەتەوە و فەرموویەتی: “بێبڕوایان دەیانگوت: ئەی خوای ئێمە ئەگەر ئەمەی ئەم پێغەمبەرە دەیڵێت ڕاستە و لەلایەن تۆوە بۆی هاتووەتە خوارەوە، یان بەردەبارانمان بكە، یان سزایەكی سەختی بەسوێمان بۆ بنێرە”!

ئایەتی دواتر وەڵامەكە دەداتەوە و دەفەرمێت: “تا تۆ لە ناویاندا مابیت، هەرگیز خوا سزایان نادات و هێندەی ئەوان داوای لێخۆشبوون بكەن لە خوا لەسەر گوناهەكانیان، خوا سزایان نادات”.

بە ڕای من ئەوانەی پێیان خۆشە وا بە دیار بخەن كە پێغەمبەریان خۆش دەوێ دروود و ساوی خوای لێ بێ و بە
سروود و دەفژەنینەوە سەرقاڵن و لەوەدا خۆشەویستییەكەیان بەرجەستە دەكەن،ئەگەر بە جوانی لەم ئایەتە تێبگەن، دەزانن بۆ دەستەبەربوونی نەبوونی سزای گشتی لەلایەن خواوە، گەڕانەوەیە بۆ شوێنكەوتنی ڕاستەقینەمان بۆ پێغەمبەر دروود و ساوی خوای لێ بێ و لە ناو بوونماندا بە زیندووكردنەوەی سوننەتەكانی ڕەنگ بداتەوە، نەك بە خۆدانەپاڵی
بێكردەوە. ماوەتەوە بڵێین: ئاخر قۆناغی پێغەمبەران كە “كاتی” بووە، كۆتایی هاتووە، بەڵام میهرەبانییەكەی محەمەد دروود و ساوی خوای لێ بێ بۆ هەموو جیهان بووە و قورئان خۆی لە “سەدوحەوت”ەمین ئایەتی سوورەتی ”ئەنبیا”دا دەفەرمێت:
“تۆمان نەناردووە، مەگەر بۆ میهرەبانی بەسەر هەموو جیهاندا”. دەی ئەگەر بە هەڵەی بێبڕواكان قۆناغەكە كۆتایی بهاتایە، ئەم میهرەبانییە گشتگیرە نەدەبوو. كە دەگەڕێینەوە بۆ سوورەتی “مولك”، لە “بیستوحەوت”ەمین ئایەتیدا، باسمان لەوە بۆ دەكات كە سزای دنیایی گشتگیری نەدایە دەرخواردی بێبڕوایانی سەردەمی محەمەد پێغەمبەر دروود و ساوی خوای لێ بێت مانە‌ی ئەوە نییە كە لە ڕۆژی دواییدا دەرخواردیان نادات!
هەربۆیە دەفەرمێت: “ئەوكاتەی كە سزاكەیان بینی [سەیر کە نافەرمێ كە دەیبینن! چونكە سۆزی و بەڵێنی خوا، جێیبەجێنەكردنی بۆ نییە] كە دەیبینن دەموچاوی بێبڕوایان تێک دەچێ و پێیشیان دەگوترێت: ئەمە ئەوەیە كە داواتان دەكرد و دەتانگوت كوا سزای خواكەی تۆ بۆ ئێمە دێت و گاڵتەتان بە هەموو ترساندنەكان دەهات، یان ئەمە ئەو سزایەیە كە داواتان دەكرد”.
ئاخر خۆ ئەو بێبڕوایانەی “مەككە” كەم هاواریان نەكرد و كەم گاڵتەیان نەكرد و كەم نەیاندەگوت نە زیندووبوونەوە هەیە، نە سزا، نە جەهەننەم، نە لێپیچانەوە!
مەگەر لە “شازدە”هەمین ئایەتی سوورەتی “صاد”دا باس لەوە ناكات كە دەیانگوت: “ئەی پەروەرینی ئێمە! بەپەلە سزامان بدە، پێش هاتنی ڕۆژی سەڵا و لێپێچانەوە”. سەیروسەمەرەی ئەو بێبڕوایانەی سەردەمی محەمەد پێغەمبەر دروود و ساوی خوای لێ بێ لەوەدا بوو دوای ئەوەی كە تاقیکردنەوە و گرتنەبەری هەموو هەنگاوێک بۆ لەناوبردنی ئەو گرتنە بەریان تاقیكردەوە، هیچی لێ نەهاتە بەرهەم و نەگەیشتنە ئەوەی حەزیان لێیەتی، نەچوون بڕوای پێ بهێنن بەڵكو هەموو ئاواتیان ئەوە بوو بمرێت و، وایان دەزانی بەوە، ئایینەكە دەبڕێتەوە!
قورئان لە “سی و سیویەك و سیودوو”هەمین ئایەتی سوورەتی ”گور”دا باسیان دەكا و دەفەرمێت:

“یان ئەوەتا دەڵێن: ئەم پیاوە شاعیرە و چاوەڕێ دەبین داخۆ كەی دەمرێت * دەی چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕوان دەکەم* یاخود خەوبینینەكانیانە فەرمانیان پێ دەدا وا بیر بكەنەوە و وا بدوێن، یاخود ئەوانە خەڵكانێكن گومڕا و سەرلێشێواو؟”

دوای ئەمە، جارێتر لەگەڵ پێغەمبەر دروود و ساوی خوای لێ بێت ڕێنماییەكان دەست پێدەكاتەوە و پێی دەفەرمێت: “پێیان بڵێ: باشە گەرهاتو خوا من و بڕوادارەكانی هاوەڵی منیشی مراند و نەیهێشتینەوە، یان بەزەییەکی پێماندا
هاتەوە و زوو نەیمراندینی، ئەرێ كی بە گاز و هاواری بێبڕوایاندا دەگات و لە دەست سزای توندی خۆی دەیانپارێزێت؟” بڵێی بەو مراندنەی محەمەد دروود و ساوی خوای لێ بێ بانگەكە ببڕێتەوە؟

نا! كەوابوو چونكە بڕوادان یەكخواناسن، بوون و نەبوونی خودی محەمەد دروود و ساوی خوای لێ بێ و درێژەدان بە ژیانی ئەو، دوای تەواوكردنی گەیاندنی ئەركەكەی، كە پێغەمبەرایەتییە، هیچ كاریگەرییەكی نییە لەسەر ئایینەكە!