ئامانج شاكەلی
مه نووسه وه رزی دروێنه ی په تاته. بنووسه وه رزی چنینه وه یان كۆكردنه وه ی په تاته. سماق ده ڕنرێ. گوێز و توو و به ی، ده ته كێنرێن. كه نگر و دۆمه ڵان و گیـــای به هاره ده كرێن. گوڵ ده چنرێ. نۆك و نیسك ده سكه نه ده كرێن. گه نم و جۆ و مه ره زه دره و ده كرێن. ساوه ر ده كوترێ. كه شك و دوێنه ده نرێنه. مەنووسەی یادی شـــەهیدانمان بەرز ڕاگرت. خۆ یادی شەهیدان چرای دیوارکۆ نییە بەرز ڕابگیرێت، بنووسە بە شکۆوە یادی شەهیدانمان کردەوە. مەنووسە بەژدار، مەترســـیدار. بنووسە بەشدار، ترسناک. مەنووســـە کەڤەر. بنووسە بەرگ، کێلان، کەوڵ، پەناگە. مەنووســـە مانگگیران ڕوو دەدات . بنووسە مانگ دەگیرێت. مەنووسە خرانە بەر باس. بنووسە باسکران. مەنووسە بیرکۆڵ. بنووسە بیرکول. مەنووسە بەروار. بنووسە ڕۆژ، مێژوو، کات؛ ئاخر بەروار ناوی گوند و ناوچەیەکە لە بادینان. مەنووســـە بۆکســـێنەر، دیبەیت، عەللاگە، واژۆ. بنووسە مشتوەشێن، دەمەتەقێ، توورەکە، ئیمزا. مەنووسە ئەم خێزانە لێرە ژیان دەکەن. بنووسە ئەم خێزانە لێرە دەژین. مەنووســـە فەڕەنسا، پڕۆســـە، پڕۆگرام. بنووسە فەرەنسا، پرۆسە، پرۆگرام. مەنووسە ڕێگەکە لە ژێر چاککردنەوەدایە. مزگەوت لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە. بنووســـە ڕێگەکە چاک دەکرێتەوە، مزگەوتەکە نۆژەن دەکرێتەوە