وتارە‌كە‌ی سە‌رۆك بارزانی قووڵی لە‌ مانا و فراوانی لە‌ ئە‌ركدا

سالار عوسمان

وتارەکەی ســـەرۆک مەســـعود بارزانی، کە لە هەردوو ڕۆژی ١١ و ١۲ ی ئایـــاری ۲۰۲٣ دا لە ڕێوەڕەســـمی پڕمانای کردنـــەوەی مۆزەحانەی نیشـــتیمانیی بارزانـــی ـ دا پێشکەشـــی کرد، شـــایەنی خوێندنەوەی بونیادنەرانـــەی فرەڕەهەندە، تایبەت لە ڕەهەندی مێژوویی، سیاســـی، پەروەردەیـــی و کلتوورییـــەوە، بۆیە دەبێ لە گۆشـــەنیگای جیاوازەوە خوێندنەوە و شرۆڤەی بۆ بکرێت. بەندە لەو بارەیەوە زنجیرە وتارێک دەنووسم بە ئاراستەی:
ـ ڕۆچوون بە نێو قووڵیی وتارەکە و شیکردنەوەی ئەو قووڵییە.
ـ مانا جیاوازەکانی وتارەکە و پۆلینکردنی ماناکانی.
ـ شـــرۆڤەکردنی قووڵیی مانـــاکان و پۆلینبەندیی بابەتەکانی، کە هەر یـــەک لە بابەتەکان بایەخ و گرنگیی خـــۆی هەیە و کلیلن بۆ پەڕینەوە بەرەو ژیانێکی باشتر. جا تا وتارەکە دەنووسم و ڕۆژانە بڵاودەبێتەوە، دەمەوێت سەرنجی خوێنەرانی هێژا بۆ ئەو ڕاستییە ڕاکێشم، کە باشترین ســـەرچاوە بۆ بارزانیناسی، خودی ســـەرۆک بارزانی خۆیەتی، چونکە وێڕای ئەوەی خاوەنـــی کتێبی (بارزانی و زووتنـــەوەی ڕزگاریخوازیی کورد)ە، کە تا ئێســـتا حەوت کتێبی لێ چـــاپ و بڵاوکراوەتەوە و دوو دانەشـــی وا لەژێرچاپدایە، کە باشـــترین و بەڵگەدارترین ســـەرچاوەی مێژووییە لەو بوارەدا، خاوەنی چەندین وتاری قووڵ و فرەڕەهەندی وەک ئەوەی ئێستایشـــە، کە زۆر بە وردی و ڕوونی چەمک و پرەنســـیبەکان ۳ شـــی دەکاتەوە، ئینجا ســـەرەڕای ئەوانەیش بە هەڵێنجان لە ڕووناکیی ناسینی ئەو مێژووە، خاوەنی ژیانێکی ڕۆژانەی پراکتیکیشە، کە پڕە لە پەروەردە و فێربوون و ڕاهێنان بۆ ئەوانیتر، تایبەت ئەوانەی ئیفتیخاری کارکردنیان هەیە لەگەڵیدا و و لە نزیکەوە دەیبینن.
ئەم وتارەی سەرۆک بارزانی بە یەکێ لە وتارە هەرە گرنگەکانی مێژووی ناسینی ڕێبازی بارزانی دەژمێردرێت، کە ئەمڕۆ و ئەرکەکانی ئەم قۆناغە و ئاییندەبینیشی لەگەڵ خۆیدا کۆکردۆتەوە.
بۆ ئەم زنجیرە وتارەی باســـم کرد و بەنیازمە بینووســـم، ژوانمان لە
ڕۆژنامەی خەبات دەبێت.