بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

مەترسی و هەڕەشەی
هەرە گەورە لەسەر
هەرێمی کوردستان
ناکۆکی و دابەشبوونی
نێوماڵی کورد خۆیەتی
ڕستەکەی سەرەوە وتەی خاتوو باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە کە لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ هەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە. دەکرێت مەبەســـتی خاتوونی ناوبـــراو لەم وتەیە بە هەردوو دیـــوە پۆزەتیڤ و نەگەتیڤەکەیدا لێـــک بدرێتەوە. لایەنی پۆزەتیـــڤ ئەوەیە کە ویلایەتە یەکگرتـــوەکان بەردەوامە لە پشـــتگیری هەرێمی کوردستان و تا ئەم پشـــتگیرییەش بەردەوام بێت، هەڕەشەیەکی جـــدی (دەرەکی) لەســـەر هەرێم نییە. دیوە نێگەتیڤەکەشـــی بریتییـــە لە نیگەرانی قووڵـــی ئەو وڵاتە بەرامبەر دۆخی سیاســـی نێوخۆی هەرێمی کوردســـتان. ئاخر ئەو وڵاتە و ولاتانی تری دۆســـتی هەرێمی کوردســـتان بەردەوام دوو بابەتی گرنگیان لە لای ســـەرکردایەتی سیاســـی هەرێم ورووژاندوە؛ یەکێکیان یەکێتی و تەبایی نێوخۆ و ئەویتریان چارەسەرکردنی کێشەکانە لەگەڵ بەغدا. ئەزموونی 20 ساڵی ڕابردوو لەگەڵ بەغدا ئەوەی دەرخســـتووە پەرتەوازەیی نێوماڵی کـــورد پێگەی هەرێم لە بەغدا لاواز دەکات و بەهێزیی پێگەی هەرێمیش لە بەغدا لەســـەر ئاســـتی هەرێمی کوردســـتان و
عێراق و نێودەوڵەتی پایە و ڕۆڵی هەرێم بەهێزتر دەکات. پێشـــوازیکردنی ســـەرۆکی حکومەت لـــە جێگرەکەی دوای دابڕانێکی زۆر ســـەرەتای چارەســـەرکردنی کێشـــەکان و هەنگاونانە بـــەرەو داهاتوویەکی گەشـــتر. ئەمە تەنیا ســـەرەتایە و چارەســـەری کۆتایی و درێژخایەن لە بەهێزکردن و پتەوکردنی پایەکانی حوکمڕانیـــن و ئەمـــەش تەنیـــا لـــە ڕێگـــەی بەهێزکردنـــی دەزگاکان و دامەزراندنی سیســـتەمێکی بیرۆکراســـی و بەڕێوەبردنێکی مۆدێرنەوە دێتە دی. هیچ ڕێکەوتنێکی دووقۆڵـــی و چەندقۆڵیی نێوان حیزبەکان بنەمایەکی پتەو بۆ حوکمڕانی دانامەزرێنێت ئەگەر دامەزراوە گرنگەکان لاواز بن و ڕۆڵی ســـەرەکی لە بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی وڵات و کۆمەڵگادا نەگێڕن. هیواداریـــن ئەم کەشـــە نوێیە تینوگوڕێکی باشـــتر بداتە پرۆســـەی ئامـــادەکاری بۆ هەڵبژاردنـــی داهاتوو کە بۆ هەرێمی کوردســـتان زۆر گرنگە چونکـــە گەر هەڵبژاردن نەکـــرێ و جارێکی تـــر دوا بخرێت، ئەوا دەزگا شـــەرعییەکانی هەرێم ڕەوایییان لاواز دەبێت و پەیامێکی خراپیش دەدەینە دنیای دەرەوە چونکە پاســـاوەکانی دواخستنی یەکـــەم لاوازبوون و گەر ئەمجـــارەش هەڵبژاردن نەکرێ ئەوا هیچ پاســـاوێک بۆ ئەو
دواخستنە نامێنێ