گوهدارشکریئاکرەیی
هیچ باوەڕ مەکە سەلامەتی و ئاسایشی کۆمەلگە گەشەکردوی پێگەیشتووەکان لەخۆیەوە دروست بووبێت ! بێگومان مێژوو ئەوەمان بۆ دوبات دەکاتەوە، دوای چەندین شکستی هەرە گەورە و لەناو چوونی هەزاران کەس و برسیەتی و وێرانیەکی بێسنوور، مرۆڤایەتی ناچار بووە بگەنە ئەو بڕوایە کەوا هەرشتێک ئەرکی خۆی هەیە و دەبێ ئەرکی دیار بکرێت و کەی پەیڕەو بکرێت. بۆ نموونە ئەگەر خودی مرۆڤ بەگشتی وەرگرین، کە بەسروشتی خۆی خاوەن دوو هێزە ! هێزی ئەقل، هێزی جەستە. کە لەبنەرەتدا هیچ مرۆڤێک نییە هەست بە بوونیان نەکات و پێویستی پێ نەبێ.لەسروشتی مرۆڤدا بوونیان هەیە، تەنیا مرۆڤ ئەوەندەی لە توانادایە کەی پەیڕەویان بکات. چونکە ئەگەر ئەرکی هەریەک لەم هێزانە دیار نەکرێت و نەزانرێت کەی پەیڕەوی بکەن، ئەوە ئایندەی مرۆڤەکان یا خەڵکی ئەو شوێنە، تووشی ئەو هەموو نەهامەتی و نالەباریانە دەبێتەوە کە لەسەرەتا ئاماژە مان پێداوە.جا سەرەتا لێرەوە بتوانین بە پوختی و کورتی ئاماژە بەسودو زیانەکانی هەریەکە لەم دوو هێزەی خودی مرۆڤ هەیەتی بکەین، بەتایبەتی نەزانرێت کەی پەیڕەو بکرێن . جێی ئاماژەیە سود و بەهای هێزی جەستەمان لەیاد نەچێت، کە لە بنەرەتدا ئەم هێزە بێسنوورە، پشکی هەیە بۆ بەردەوام بوونی ئەقل و بەڕێوەبردنی سەلامەتی مرۆڤ. چونکە شتێکی شاراوە نیە هەندێ جار ئەقل ئەو رۆلەی نامێنێ بۆ سەلامەتی تاکەکە، لە هەمبەر هەندێ رووداوی بەتینی نەخوازراو ! هێزی جەستە شوێنی هێزی ئەقل دەگرێتەوە، ئەگەر نا هەر دوو هێز لەناو دەچن، کۆتایی بە ژیانی مرۆڤەکە دێت. کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەلگە هەرە بەهێزەکەیە. نابێ رۆلی هێزی جەستە وەلا بنرێت، بۆمان دەسەلمێنێت کەوا مرۆڤ بە سروشتی خۆی هێزی جەستە تەنیا لە ناچاریی بەکاری دەهێنێ ! کەواتە پێویستە هەرتاکێک لەئێمەی مرۆڤ ئەوە بزانین، هەریەک لەم دوو هێزانە چ کات و ساتێک پەیڕەوی بکات . هەر لەبەر ئەم کاردانەوانەیە هەر چی ولات و شوێنە پێنەكه یشتوكەکانن لەدەرنجامی نەزانینی بەکار هێنانی ئەم دوو هێزەیە.کەچی بە پێچەوانەوە هەرچی ولاتە گەشەکردووەکانن، هێزی ئەقلە بە بەردەوام بەرامبەر بە هەموو کێشەکان کاری پێدەکرێت و تاکەکانی کۆمەڵگە کەیان شێوەی کەسێکی هۆشیار و سەلامەت وەردەگرێت و بیرمەندانە بیر دەکەنەوە و ئامانجیان لە بنەڕەتدا لە پێناو خزمەت و نیازەکانی ژیانی کۆمەڵگەدا دەبێت و ئەو کاتە روحی لێبوردنیان بۆ لەدایک دەبێت بۆ بەرامبەرەکانیان . کەواتە پێویستە هێزی ئەقل هەمیشە لە پێش هێزی جەستەدابێت و ئەرکی هێزی ئەقل دیار بکرێت، لە هەموو کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەتایبەتی ئاینییەکاندا کە ئەمەش هۆکاری گۆڕینی کێشەکانی رێڕەوی رووباری کوشتن و بڕینی دانیشتووانی ئەو ناوچانەی تا ئێستا پێنەگەیشتوون و گەشەیان نەکردووە، هێزی جەستە لەسەرووی یاساکان بەکار دەهێنرێت و ئەرکی ئەقلیان وەلا ناوە. لەکۆتاییدا بۆ ئەوەی کۆمەلگەکەمان بخەینە سەر رێگای هێمن و ئاسایشی، پێویستە هەر مرۆڤێک ئەرکی خۆی و ئەرکی شتەکانی بزانێت كه له ج كاتیكدا پەیڕەوی بکا، ئەگەر نا برسێتی و وێرانی بەرۆکی خەڵکەکەی بەر نادات.