دایك ھێز بە‌خشی ڕۆڵە‌كانیە‌تی

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

لە راستیدا رۆڵە بە هێزەکانمان پەرەەردەی دایکە بە هێزەکانن. هەر چەند داگیرکەران هەموو هەوڵیان داوە بۆ لە ناوبردنی کورد و شوناسی کورد لە رێگای بێ هێزکردنی خێزان بەتایبەتی دایک لە ناو خێزان چ بە ئەنفال کردن و بەندکردن و شەهیدکردنی کور و براو هاوسەری، چ بە دوا خستنی کۆمەڵگه بۆ ئەوەی دایک پەکی بکەوێت ولە ژیانێکی نالەبار بژیت و نەتوانی رۆلەکانی بوێر و شۆرشگێرانە گەورە بکات، بۆیە دەبینین ژیانی دایکانی کورد پرە لە تراژیدیا و زۆر زیانیان پێگەیشتووە. بەڵام دایکی کورد ئەو ئافرەتە خەباتگێڕە بە هێزەیە کە توانیویەتی رۆلەکانی زۆربە بەهێز و چاو نەترسی پەروەردە بکات و نەهێڵی ورەیان لە خەباتی ئازادیخوازی کورد دابەزی و بەردەوامی بدەنە ژیان و شۆرش. دایکانی کورد رۆحێکی سپیو بێگهردن، کۆڵنەدەرن لە خزمەتی نەتەوە و نیشتمان، کەسایەتیەکی بە هێزن و دینەمۆی ژیانی نەتەوەیەکن، پیرۆزی و هێزی دایکانی کورد جێگای شانازیە.
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان رۆژی دایکان لە ٢١ ئاداردا پیرۆز رادەگیرێت، بەڵام هەندێک وڵات رۆژی تریان هەڵبژاردوە بۆ نمونە لە وڵاتی هۆڵەندا و بەلجیکا و ئەڵمانیا دووەمین یەکشەممەی مانگی ئایار رۆژی دایکانە، وەک رێزلێنانێک لە دایک و پیرۆزی دایک ئە و رۆژە پیرۆز رادەگرن . ئێمەی کورد لە هەموو میللەتێک زیاتر پێوستمان بە رێزلێنانی دایکان و پیرۆزی هێزی دایکانە . لە مێژووە پڕ سەروەریەکەی کورد با رۆژی دایکی کوردستان هەڵبژێرین و دیاری بکەین، ئەمەش دەبێتە بەرچاوگرتنی ئەو راستییە، کە دایک هێزبەخشی رۆڵەکانیەتی، لە کورستان دایک دایکی شەهیدە نەمرکانمانە ودایکی پێشمەرگە قارەمانەکانمانە و دایکی هەموو ئەو ئافرەتانەیە بۆ بوێریان بوونە قوربانی ئازادی میللەتێک و کۆمەڵگای کوردی. دایک پارێزەری شوناس و زمانە، پیرۆزترین ئەرکی لە سەر شانە و پەرەوردەکەری رۆڵە و کۆمەڵگه یە و پێشەنگی خۆنەویستی و میهرەبانییە