چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە‌ھە‌كبە‌ی بیرە‌وە‌ریمدا

ئه سعه د عه دۆ


كاروباری كۆمەڵایەتی

بارزانی نه مر : ئەگەر دڵی میللەت لە گەڵمان بێ دوژمن هەزارجار قوەتی زیاتر بێ ناتوانێ بمان شكێنێ
لەوەتەی هەستم بە جیاوازی نێوان سپی و رەش ، خێروشەڕ كردوە ، فرچكم بە نەریتی كوردەواری گرتوە ، بەزێدە لە ژیانمدا پەیرەوم كردوە ، دەمێكە بە بڕواوە بەرگری لێ دەكەم ، لەو رێگایەدا گەلێ برادەرم لێ زوویربوون گەلێكیش لەبەر هێندێ خۆشیان ویستووم ، پیاو بۆ خوا بڵێ ئەوەی ئێستا (هەم) لەو رێگایەدا وەدەست هاتوە ، سەردەمانێك ئەو نەریت و سەربردە ئامۆژگاریانەی لەمەڕ خۆمان كارێكی یەكجار زۆری لەسەر كۆمەڵگای كوردەواری هەبوو بەڵام زۆرداری رژێم لە چۆنیەتی و هەمەجۆری پەروەردەكردنی میللەت بە جارێ ئەو شیرازە جوان و پووختەی كوردەواری لە رەگوریشە دەرهێنابوو بۆیە جارێكی دیكە لەگەڵ بەرەبەیانی ١99١/3/١١كە ئەو خەڵكە بەشەرەفەی شاری هەولێر رژانە سەر شەقامەكان و بە چەپڵەرێزان شان بەشانی یەكتر بێ جیاوازی لە نێوان رەنگ ، فلان ، فیسار ، نەیارانی كوردیان شاروەدەرنا ، لە ناخەوە خۆزگەی شۆڕشێكی ئیسلاحی خودی مرۆڤی كۆمەڵی كوردەواریم خواست ، بەبۆچوون و مەزندەی خۆم بە كارێكی زێدە پێویستم دەزانی لەبەر هەندێ بە بەردەوامی و رۆژانە لەبەرنامەی (بەرئاگردان)ی ، ئێزگەی دەنگی كوردستان ئاگری شۆڕشی دەروونی بۆ ئیسلاحی كۆمەڵایەتی كوردم هەڵگیرساند ئیستایش بە تەئكیدەوە ئەو شۆڕشە بە پێویستی ئەم قۆناغە دەزانم هەرچەندە وشەی (شۆڕش) خۆی لەخۆیدا مەزنەو لە هەمان كاتدا پیرۆزە ، مەدلوولاتی تایبەتی هەیەو پێویستی بەكات و مستلزمات و سەركردایەتی لێهاتوو گەلێ شتی تر هەیە ، ئەو شۆڕشەی من دەیڵێم مەزنە ، پیرۆزە بەڵام ئەستەم نیە بەڵكو زۆر ئاسانەو هەر یەك لە ئێمەمانان لەلای خۆیەوە لەنێو ماڵ ، كۆڵان ، گەڕەك ، گوند ، شارۆچكە ، شار ، دەتوانێ سەركردایەتی بكات و بارودۆخی بۆ بڕەخسێنی ( خۆت لە رەوشتی ساڵانی ژێر دەستی رژێم دوورخەوە ، دژایەتی ئەو پەندە بكە لە من مەدەن لەبرام دەن ، وادەزانم لە جەواڵی كا دەدەن ! رێز لە گەورە بگرەو بەزەییت بە بچووك بێتەوە ، دزی مەكە ، بكوژمەبە ، بەدبێژی بەكارێكی ناشیرین بزانە ، لەبانگ وهاواری دراوسێت بەشداری بكە ، لەچێشتە غەریبەو هەینیانەی هەژاری گوندو شارت بێبەش مەبە ، خێروزەكات و سەرفیترەو صەدەقەی مانگ و ساڵانیش ژبیر نەكە ، خۆشەویستی خاكو میللەت هەوێنی ئیمانداریت بێ ، بۆ پاراستن و بەرگری لە خاكو ماڵ و ناموس بكوژەو درێغی لێ مەكە ، ئەو خاڵانەی سەرەوە پەیرەو بكە لەخۆت و میللەت و خاك و ژیانت دڵنیابە چونكە ئەوەیە شۆڕشی ئیسلاحی كۆمەڵایەتی ، هەرچەندە ماوەیەكە بۆ حالی كوردان دڵ تەنگ و رەشبینم بەڵام هێدێجار لێره و له وێ گوێ بیستی گفت وقسه ی هێمن و !هێورو شیرین دهبین كه دڵی خه ڵكی كۆمه ڵگا ساكین ده كاته وه له به رهێندێ لە گەڵ هەر (زەڕب و تەرحێك) ی ، نێو جەنجاڵیەت و ئاڵۆزی هزرمدا لە قووڵاییەوە دەنگێك دێتە گوێم و دەڵێ : دڵنیابە رۆژێك دادێ كاروانی ئه و میلله ته سته مدیده ده گاته مه نزڵ