مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووسە ماندوونەناس. بنووسە ماندوویی نەناس. مەنووسە پیاوێکی بە توانایە. بنووسە پیاوێکی توانایە چونکە توانا بۆخۆی ســـیفەتە؛ خۆ ناکرێ بنووســـین پیاوێکـــی بە ئازایـــە، ژنێکی بە ژیـــرە، کوڕێکی بە
چالاکە.. مەنووسە واژۆ، دەبیتن، دەکاتن، خانووەکەو، ئەمەنگە. بنووسە ئیمزا، دەبێت، دەکات، خانووەکەت، ئەمەندە. مەنووسە باسی ئەوەشکرا. بنووسە باسی ئەوەش کرا. مەنوسە کەســـێک گیانی لەدەستدا. بنووسە کەسێک گیانی لە دەست دا. چونکە بەو جۆرە مانای ئەوە دەگەیەنێت کە کەسێک گیانی بە دەستەوەیە! هەرچەند گیان لە دەســـت دان، کـــوردی نییە. کورد دەڵێت: مرد، کۆچی دوایی کرد؛ ئاخر گیان شـــتێک نییـــە لە دەســـتی مرۆڤدا بێت. پارەکەم لە دەست دا، کارەکەم لە دەست دا، نەک گیانم لە دەست دا! مەنووسە دەستی لەکارکێشایەوە. بنووسە دەستی لە کار کێشایەوە. مەنووسە مامۆســـتای ئاینی. بنووسە مەلا، یان لانی کەم بنووسە مامۆستای ئاین، نەک ئاینی. مامۆســـتای جوگرافیا، نەک مامۆســـتای جوگرافی. مامۆستای کیمیا، نەک مامۆستای کیمایی! مەنووســـە سپێشـــەڵ ڕیپۆرت. بنووســـە ڕاپۆرتێکی تایبەت. مهنووسه بهچكه مانگا. بنووسه گوێرهكه یان گوێلك. کورد دەڵێت: بهچكهپشیله، توولهمار، تووتهڵهسهگ، كاریلـــه یان كار، بهرخ، نۆما، جاش، جاش ئێســـتر،
توولهبهراز، جووجهڵه یان جووچك