دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

كوردنە‌تە‌وە‌ی قوربانی و لێبووردە‌یی

سالار عوسمان

سەرۆک بارزانی لەم وتارەی، کە لە ڕۆژی ۲ ی ئایاری ۲۰۲٣ لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی پێشکەشی کرد، زۆر بەکورتی، کوردی لە (قوربانی و لێبووردەیی) دا کۆکردەوە، ئەمەیش یەکێ لەو خەســـڵەتە وتاربێژییانەی ســـەرۆك بارزانی – یە، کە هەمیشە کورت دەئاخفێت، لێ زۆر مانا دەداتە دەست !..
کورد نەتەوەی قوربانییە، مێژووی تاڵی ترســـاندن، شەڕپێفرۆشـــتن، ڕاگواستن، داگیرکردن، زیندانیکردن، کوشتن، ڕاوەدوونان، سڕینەوە، دەربەدەرکردن، پەرتکردن، کیمیابارانکردن و جینۆسایدکردن بۆتە بەشێک لە زی هنیەت و میمۆری کورد، بۆیە لە ٤ نێو ژیانیشدا بەشێکی بیرکردنەوەی لای مەرگە، ئەمە بە ئەدەبیات و هونەر و گوتاری سیاسیشیدا دیارە و، بۆ چارەسەر کاتی زۆر و کاری زۆرتری دەوێت.
دوای ئازادیی ڕاپەرینی ســـاڵی١٩٩١ و تایبەت دوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس ئەو کەشـــە ژیانییە چێ بوو، تا کورد بشێ بەشێک لەو زیهنیەت و میمۆرییە چارەسەر بکات، بەڵام شەڕفرۆشییەکانی عێراق، تایبەت دوای پرۆسەی ڕیفراندۆم، جارێکی تر هەمان هەست و هاجسی ناژیانی لە کۆنەستیی کورددا دروست کردەوە!..
سەرۆک بارزانی لە وتارەکەیدا، لە پاڵ چەمکی ( قوربانیدان) و باسکردنیان، ئاوا باســـی (لێبووردەیی)کرد: (گەلی ئێمە ئەو تاوانانە لەبیر ناکات، بەڵام کە دەرفەتی بۆ هاتە پێشەوە، تۆڵەی نەکردۆتەوە و نایکاتەوە). (تۆڵەی نەکردۆتەوە و نایکاتەوە)،
گەر لەو دەستەواژەیە وردبینەوە، لەو ڕاستییە تێدەگەین، کە سروشـــتی کورد سروشتی ژیانە نەک مەرگ، سروشتی ئاشتییە نەک شـــەر، سروشتی بنیاتنانە نەک وێرانکردن، هەمیشە کورد وابووە، لەسەر زێدی خۆی بووە و ئەوان هاتوون، دەنگی هەڵبڕیوە بۆ ئاشتی و ئەوان دەستیان بۆ چەک بردوە، کورد دیواری هەڵچنیوە و ئەوان وێرانیان کردووە !. نموونە زۆرن و (ئەوان)ەکانیش دیارن!..
کورد نەتـــەوەی قوربانییە، نەتەوەی لێبووردەییشـــە، دەکرێ ئـــەم گەورەیی و ســـەخاوەتە ئینســـانییەی کورد، لەلایەن توێژەران، هونەرمەنـــدان، ئەدیبان، دانا و زانایانی کوردستان بکرێتە هەوێنی کارەکانیان و لەوێوە دەرازینگێکی ڕووناک بەسەر (کوردناسی)دا بکەینەوە!.