بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

خۆزگە بڕیارەکەی دادگای باڵا وا دەبوو!
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دیســـانەوە لەسەر مەسەلەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردســـتان و درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە. لەبەرئەوەی بەشی هەرەزۆری بڕیارەکانی پێشووی ئەم دادگایە دەربارەی ئەو ســـکاڵایانەی دژی هەرێمی کوردستان بەرز کرابوونەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و مۆتیڤی سیاســـی هەڵچنرابـــوون نەک جێبەجێکردنی دادپەروەری و چەســـپاندنی سەروەریی یاسا و دەستوور، زۆر گەشبین نیم بە ئەنجامی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی دادگاکە. دەشیت دادگاکە بڕیار بدات کە درێژکردنەوەکە نا دەســـتووری بوە و بەمەش کۆمەڵێک کێسەی یاسایی و ئیداری بۆ هەرێم دروستبکات. لەبەرئەوەی وادەی هەڵبژاردن دیاری کراوە کە 18 تشرینی دووهەمە، دەشێت دادگا بەبێ چوونە ناو وردەکاری و هۆکارەکانی درێژکردنـــەوەی ماوەی پەرلەمان، جەخت لەســـەر کردنەکەی بکات لە وادەی دیاریکـــراوی خۆیدا و بەمەش هەمـــوو لایەک پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی هەڵبـــژاردن لە کاتـــی دیاریکراوی خۆیدا. لە ڕووی کاتیشـــەوە بڕیارێکی لەم چەشـــنەی دادگای فیدراڵی گونجاوە چونکە چونکە دەکرێت تا 5/18 یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و کۆمســـیۆنی هەڵبژاردنـــەکان کارا بکرێتەوە و
لەسەر کێشەی کورسی پێکهاتەکانیش ڕێکەوتن لەسەر بکرێت. دواخســـتنی هەڵبژاردن و درێژکردنـــەوەی ماوەی یاســـایی خولی پەرلەمان لە بەشـــێکی زۆری دەســـتووری وڵاتـــان ئاماژەی پێدراوە و لـــە هەموو ئەو دەستوورانەشدا جەخت لەسەر ئەوە کراوە کە لە دۆخی زۆر نائاساییدا نەبێت، ناکرێت هەڵبژاردن لە وادەی یاســـایی خۆی دوابخرێت. دۆخە نائاساییەکەش پەیوەنـــدی بە وڵات و بەرژەوەندی وڵاتەوە هەیـــە نەک حیزب و بەرژەوەندی
حیزب. بۆیە دەڵێم خۆزگە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی کە ڕەنگە ئەمڕۆ دەربچێت بەو شێوەیەی خوارەوە دەبوو: (نەدەبوایە هەرێمی کوردســـتان هەڵبژاردن دوا بخات و پێویستە هەڵبژاردنی داهاتوو لـــەو کاتەی لە لایەن ســـەرۆکی هەرێمی کوردســـتانەوە دیاریکراوە ئەنجامبدرێت. پێویستە حکومەتی هەرێم لە داهاتوودا بە هۆکار و پاساوی زۆر گەنجاوی پاڵپشتکراو بە دەستوور و یاسا نەبێت، هەڵبژاردن دوا نەخات). جگە لە گەلی کوردســـتان، دۆستەکانیشـــمان لە کۆمەڵـــگای نێودەوڵەتی لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن و لایان گرنگە ژیان و پرۆسەی دیموکراسی
لە هەرێم زیاتر بچەسپێت ول لە کەش و دۆخیکی ئارامدا هەڵبژاردن بکرێت