حوكمی سندوقی دە‌نگدان

هاودەنگ فارووق

نەتەوە زیندووەكانی دنیا، لەكاتێكدا لەســـەر هەركەیسێك و هەر كەسێك ناكۆك دەبن، بەئاڵای وڵاتەكەوە كە ڕەمزی هەمووان و ســـەروەری نیشـــتمانە دەڕژێنە ســـەرجادەكان، نە سوكایەتی بە نیشـــتمان دەكەن و نە بەپیرۆزییەكاندا دەڕشێنەوە.
خەڵكی شارستانی، كاتێ توڕە دەبن، پرۆژەی جوانتر پێشكەش دەكەن، ئەسپی خۆیان لە هەڵبژاردندا تاو دەدەن تا دەنگ و متمانەی زیاتری گەل وەدەســـتبێنن، ئەوان ناكۆك دەبن لەســـەر ژمارەكان، یەك دەلێت: فڵان پرۆژە وڵات پێشـــدەخات، ئەویان دەڵێت: نەخێر ئەم پرۆژەی من وڵات پێشـــدەخات و خەڵك خۆشگوزەرانتر دەكات! هیچكامیان گرەو ناكەن لەسەر تێكدانی وڵات و گەڕاندنەوەی نیشتمان بۆ ژێر چنگاڵی داگیركەر.

كورد پێویستی بەوەیە نهێنییەكانی پێشكەوتنی وڵاتان بخوێنێتەوە، نەك هەر لەناو قین و بوغزی ڕابردوودا گێنگڵ
بدات و، بكەوێت و بگەوزێت.

هیچ مانایەك و لۆژیكێك ئەوە پەســـەند ناكات تۆ كاتێ بەرانبەر حزبێكی وڵاتەكەت تێك دەشـــكێییت و ڕكابەریت
پێناكرێـــت، بێیت تۆڵەی شكســـت و دەروونی ڕووخاوت لەنیشـــتمان بكەیتەوە.داخی دڵی ڕەشـــت بەپیرۆزییەكاندا بڕشێیتەوەو، سیمبولەكان بدەیتە دەستی داگیركەر. نا.. بەڵكو پێویستە پرۆژەی جوانتر لەو حزبەوە پێشكەش بكەیت و، خەڵكی وا لێبكەیت متمانەت پێ بكەن و دەنگت بدەنێ!.
نەتـــەوە خواپێداوەكانی دنیا لەســـەر ئـــەو مەبدەئە كۆكن كە ســـندوقەكانی دەنگدان كۆتایی بەهەموو دۆســـیەو ناكۆكییـــەكان دێنێت و بڕیـــاری یەكلایكەرەوەو كۆتایی لای ســـندوقەكانی دەنگدانە! كەچی لەكوردســـتانی خۆمان كاتێ حزبێك لەســـندوقی دەنگدان دەترسێت، ئیدی كۆتایی پرۆســـەی هەڵەبژاردنەو، ڕێگەنادات هەڵبژاردن بكرێت..

لەوڵاتـــان كـــە ناكۆكییەكان قووڵ دەبنەوە، ســـندوقی دەنگـــدان دێتە پێشـــەوەو حوكم دەدات، بـــەڵام لێرە تاكو ڕێككەوتن نەكرێت، ســـندوق دانانرێت، كەواتە ســـندوقەكان ڕۆڵیان چییە لەبڕیاردان و یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان، هـــەر لەبـــەر ئەوەیە نە هەڵبـــژاردن دۆخەكەمان دەگۆڕێت و نـــە هاووڵاتییانیش متمانەیان بـــە هەڵبژاردن دەمێنێ. كـــورد پێویســـتە ئەوەنـــدە شارســـتانی بێـــت كـــە بڕیـــاری گۆڕینـــی هاوكێشـــەكە بدات،ئەویـــش بـــەم جۆرە: هـــەركات ناكۆكییـــەكان قووڵتـــر بوونـــەوە، ڕاســـتەوخۆ پەنـــا بباتـــە بـــەر دەنگـــدان و ســـندوقەكان ببنـــە ناوبژیـــوان. نـــەك وەك ئێســـتا پێـــش ســـندوق ڕێككەوتـــن بكرێـــت و پۆســـتەكان دابەشـــبكرێن و دۆڕاوتریـــن حـــزب، بەنـــاوی( زۆنـــی من) بـــەر لـــەوەی تاكە دەنگێـــك كرابێتە ســـندوقەوە پشـــكی نالایقی خـــۆی دەبات،
ئایا ئەوە مانایەك بۆ هەڵبژاردن و دەنگدان دەهێڵێتەوە؟.

هەموو نەهامەتییەكان لەگەڵ ڕاستكردنەوەی ئەو هاوكێشەیەدا كۆتاییان دێت، كاتێ حزبێك زانی سندوقەكان بڕیار
لەچارەنوســـی دەدەن، ئیتر زات ناكات وڵات بفرۆشێت و مافیاگەری بكات.. ئیدی لێرەدا خاڵی جەوهەری پێشكەوتن
و پیرۆزكردنی نیشتمان و سەروەری یاسا و هاووڵاتیبوون و دیموكراسی دەستپێدەكات.