مامۆستا ده‌بێ په‌روه‌رده‌كارێكی دڵسۆز و به‌رچاوڕۆشن بێ له ده‌روون و هه‌ستی قوتابی به‌ئاگا بێت و هه‌ڵگری په‌یامی په‌روه‌رده و فێركردن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی راست و دروست قوتابیان گۆش بكات. مامۆستا ده‌بێ هه‌وڵ بدات شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردندا هه‌بێت و بزانێت به چ رێگایه‌ك له ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه ئامانجه‌كه‌ی خۆی ده‌پێكێت.
سه‌ره‌تا پێویسته له به‌رده‌م قوتابیان زۆر نه‌رمونیان و له‌سه‌رخۆ گوێگرێكی باش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێیەوە فێر ببن؛ وا بكات قوتابی حه‌ز و ئاره‌زوویان به دیدار و وانه‌كه‌ی ئه‌و هه‌بێت و ببێته هاوڕێیه‌كی دیاریکراو بۆیان. به پێچه‌وانه‌وه په‌رچه‌كرداری قوتابی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له‌وانه‌یه بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت و حه‌ز به ده‌رس و بینینی ئه‌و مامۆستایه نه‌كات و ڕقی له‌و بابه‌ته‌ش ببێته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر بچێته قۆناغه‌كانی دیكه‌ی خوێندنیش له‌و بابه‌ته لاواز و بێ‌توانا بێ؛ مه‌گه‌ر مامۆستایه‌كی توانا و كارامه فریای بكه‌وێت و له‌و نیگه‌رانی و نائومێدییه رزگاری بكات.
په‌رچه‌كرداری قوتابی له قۆناغی دواناوه‌ندی یا ئاماده‌یی هه‌ندێجار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ و له‌وانه‌یه قوتابی له‌به‌رده‌م مامۆستا هه‌ستێته‌وه و هاوار بكات و ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه و جاری‌واش بگاته ئاستی ده‌ستبه‌رزكردنه‌وه و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ مامۆستا! بۆیه مامۆستا ده‌بێ بزانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكا و ببێته كه‌سێكی نزیك و خۆشه‌ویست و جێی متمانه‌ی قوتابی به‌شێوه‌یه‌ك قوتابی خۆشی بوێت و لێی فێر ببێت. پێویسته مامۆستا به‌و شێوازه ره‌فتار بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م به زیندوویی له‌ناخ و هزری قوتابیاندا بمێنێته‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كه‌سێكی و هه‌ڵگری په‌یامی فێركردن بێت و جێپه‌نجه‌ی له ئاماده‌كردنی مرۆڤی سوودبه‌خش بۆ پاشه‌ڕۆژ و داهاتووی نیشتمانه‌كه‌ی هه‌بێت. كاتێك مامۆستا تواناكانی خۆی ده‌خاته خزمه‌ت پێگه‌یاندن نه‌وه‌كان و قوتابییه‌ك له رێگه‌ی لاساری و ناڕوونی ئایینده ده‌گێڕێته‌وه و ده‌یكات به مرۆڤێكی چاك؛ هه‌ست به شانازی ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌و به‌شدارێكی گرینگ بووه له دروستكردنی به‌شێك له‌و رۆشناییه‌ی كه له دوا رۆژدا نه‌ته‌وه و نیشتمان له سایه‌یدا پێش ده‌كه‌وێت و ده‌حه‌سێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و شانازییه هه‌سته‌كانی ئه‌و تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌وروبه‌ر و قوتابییه‌كانیشی ده‌گرێته‌وه و ده‌زانن چ مرۆڤێكی كارامه و توانا و دڵسۆز بووه و ئیتر جۆری كاركردن و بیركردنه‌وه و ره‌فتاره‌كانی وه‌كو رێچكه و رێبازێكی لێدێت و قوتابی و هاوپیشه‌كانی هه‌مان شێواز ده‌گرنه به‌ر و درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن؛ وه‌كو چۆن هیچ كه‌سێك له ئێمه مامۆستاكانی خۆی بیر نه‌چۆته‌وه و هه‌ر یه‌كێكیان شوێن و پله و نمره‌یه‌كی هه‌یه له‌و لیسته‌ی كه‌وا له خه‌یاڵدانی خۆمان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندیان دروستمان كردووه؛ فلانه مامۆستایه زۆر باش و توانا و قسه‌خۆش بوو؛ ئه‌وی دیكه تووڕه و بێحه‌وسه‌ڵه و كه‌مدوو بوو؛ ئه‌وی دیكه شاره‌زا و زمان‌زان و داهێنه‌ر بوو؛ ئه‌وی دیكه بێتاقه‌ت و كه‌مئاست و خه‌واڵوو بوو، هتد. ئه‌و راستییه هه‌موومان ده‌یزانین و بڕیاره‌كه‌ش له ده‌ستی خۆمانه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كێ بین و خاوه‌نی كامه نمره‌یه بین و چۆن ناومان بهێنرێت؟!
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته مامۆستایان به چاوێكی دووربینانه سه‌یری ئه‌رك و پیشه‌كه‌یان بكه‌ن و هه‌وڵی جیددی و دڵسۆزانه بده‌ن تا خۆیان به‌رهه‌مدار بن و هه‌م قوتابیه‌كانیشیان لێیانه‌وه سوودمه‌ند بن و بۆ داهاتووی گه‌ل و وڵات رۆڵ و پێگه‌یان دیار بێت. ده‌بێ مامۆستا وا بكا حه‌ز به بینینی بكا و به ناوهێنانی ئاسووده بێت. هه‌رده‌م مامۆستایه‌كی رووخۆش بێت و به‌رژه‌وه‌ندی قوتابییه‌كانی بخوازێت و براده‌رێكی سنووردار بێت بۆیان به تایبه‌ت له هاندانی قوتابی به‌ده‌ستخۆشیان لێ بكا و نمره و لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی پشتگوێ نه‌خات و كه‌سێك بێت له‌ڕووی ره‌فتار و ره‌وشت و پاكوخاوێنی و ژینگه‌پارێزییه‌وه قوتابیان چاوی لێ بكه‌ن و به پێشه‌نگی خۆیانی بزانن.
پێویسته ئه‌زموونی مامۆستا باشه‌كانی خۆمان هه‌میشه له‌یاد بێت و بیانكه‌ینه چرایه‌ك بۆ رووناككردنه‌وه رێگای كاره‌كانمان، ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه‌یه به‌رامبه‌ر قوتابیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین هه‌رگیز قوتابیان به نواندنی په‌رچه‌كرداری نه‌شیاو رووبه‌ڕووی مامۆستاكانیان نابنه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌تا سه‌تیش نه‌توانین هه‌موو قوتابیان راسته‌ڕێ بكه‌ین؛ ئه‌وا له ئاستی ره‌فتاری خراپ و نه‌گونجاوی قوتابیان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه؛ كاتێك ده‌ڵێین (په‌رچه‌كردار) ته‌نها ناوهێنانی ئه‌و ئیدیۆمه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له خۆمان ورد بینه‌وه و بزانین كه‌وا ده‌كرێ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی قوتابی كه به ناشیاو ناوی ده‌به‌ین ره‌نگدانه‌وه‌ی كار و كرده‌وه و گوفتاری مامۆستا بێت؛ ئێ خۆ هه‌ر وایه و وشه‌ی (په‌رچه‌كردار) هیچ لێكدانه‌وه و واتایه‌كی دیكه‌ی نیه!؟ كاتێك مامۆستا به كاری پیرۆزی خۆی هه‌ڵناستێت و جیاوازی له‌نێوان قوتابیاندا ده‌كات و به كه‌سێكی ره‌نجبه‌خه‌سار و خێرله‌خۆنه‌دیو وه‌سف ده‌كرێ و ته‌نها قوتابییه‌كانی باشترین هه‌ڵسه‌نگێنه‌رن و مامۆستا روخساره راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی له ئاوێنه‌ی قوتابییه‌كانی خۆیدا ده‌بینێت.
*به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خه‌بات.