ڕە‌خنە‌گرتن جیاوازە‌ لە‌ گوتاریپۆپۆلیستی

فرسەت شكور

(فەرهەنگی ئۆکسفۆرد) ڕەخنە بەم شێوەیە وێنا دەکات: “بەیانکردن، یاخود پیشاندانی ناڕازیبوون لەهەمبەر کەسێک یان شتێک، بە تێگەیشتن لە هەڵە و کەموکوڕییەکانی” یەکه مین جار یۆنانییەکان ئه م زاراوەیە (ڕهخنه)یان داهێنا، که به زمانی یۆنانی پێی ده ڵێن (کریتیکۆیێ)، واته هونه ری هه ڵسه نگاندن و لێکدانه وه.
تاکی هۆشیار، ناکرێت لە هەمان کاتدا تێگەیشتنی بۆ ئازادی و پرەنسیپە باڵاکانی دیموکراسی هەبێت و ڕەخنەشی قبووڵ نەبێت.
(ئیمانوێل کانت) ڕابەری بزووتنەوەی فەلسەفەی ڕەخنەیی لەمبارەیەوە دەڵێت: ”ئەرکی سەرەکیی فەلسەفە وەک ڕەخنەیە،
نەک پاساودان بە زانین.“
لەم ڕووەوە، هەموان لەسەر ئەوە کۆکین، کە وڵاتی سەرکەوتوو و کۆمەڵگەی پێشکەوتوو لەسەر بنەمای ڕەخنەی دروست و لۆژیکی دروست دەبێت، بەڵام بنەڕەتی کێشەکە لەوێوە دەست پێدەکات، کاتێک خەڵکانی پۆپۆلیست دۆخەکان دەشێوێنن و بە شێوەیەک ڕەخنە دەگرن کە دژی هەموو بنەما جوان و ڕەوشتییەکانی مرۆڤایەتی بێت و لە بەرگی ڕاستەقینەی خۆی دەربچێت، ئەم ڕەخنانە نەک خزمەت بە کۆمەڵگە ناکەن، بەڵکوو دەبنە ئامرازگەلێک بەدەست نەیارانەوە کە سوود لە ناکۆکی و گرفتی ئەم دوو ڕەوتە وەردەگرن.
گرنگە ڕەخنەگرتن لەسەر بنەمایەکی عه قڵانی و بەپێی بەڵگە و داتا و لۆژیک بێت، هەروەها هێمنانە بەڕێوە بچێت و دۆخشێوێن نەبێت، ئەو دەرفەتە بۆ ساخکردنەوە و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی بابەتی مەبەست دێنێتە کایەوە، واتە کەڵکوەرگرتنی هۆشیارانە لە ڕەخنە، هەڵدان و گەشەی تاک، گرووپ و کۆمەڵگەی بەدوادا دێت.
هەموو شتێک ڕێژەیییە؛ تەمەن، چالاکی، پێشمەرگایەتی، حزبایەتی، متمانە، ئازایەتی، ڕێبەرایەتی، سەرکردایەتی، کەسایەتی و کاری سیاسی. هیچ کەس ئەڵماس نییە و هەموو كەس پێویستی بەپێداچوونەوە هەیە.
ڕەخنەگرتن بۆ باشتربوونە؛ بۆ هەڵدان و گەشەی تاک، گرووپ، حزبی سیاسی و حکوومەتە. بەهێزیی کۆمەڵگە و تاک، هەروەها کوردستانێکی بەهێز لە گرەوی گفتوگۆ، دۆزینەوەی زمان و کۆدی هاوبەش، دیالۆگ و دانوستانی عه قڵانیدایە.
بۆ ئەوەی گشت کێشە و گرفتەکان چارەسەر ببن، دەبێ هەرێمی کوردستان لەگەڵ خۆیدا بپەیڤێت، چونکە بەرژەوەندیی وڵات لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە و گرنگیشە ڕەخنەکان بە ئامانجی
باشتربوون بن.