بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ئایا هەوڵی ڕووسیا بۆ پێکهێنانەوەی تورکیا و سووریا سەر دەگرێت؟
دوێنێ بەرگری و بەرپرســـانی هەواڵگریی دەوڵەتانی تورکیا و سووریا و ئێران لە مۆسکۆ بە سەرپەرشـــتی وەزیری بەرگری ڕووسیا کۆ بوونەوە. وەک ڕاگەیەنراوە، ئامانجی ســـەرەکیی کۆبوونـــەوە چوارقۆڵییەکە نزیکخســـتنەوەی زیاتری تورکیا و ســـووریایە دوای ئـــەوەی پەیوەندیی نێوان ئەم دوو وڵاتە لەســـەرەتای جەنگی نێوخۆی ســـووریا لە ساڵی 2011 پچڕا و تورکیا هەموو هەوڵێکی دا بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ســـوریا و تەنانەت بەشێکی خاکی سووریای لە باکووری وڵاتەکە (ڕۆژئاوای کوردستان) داگیر کردووە. هەرچەندە ڕووســـیا و ئێران بەشـــێک نین لە کێشە و ململانێکانی نێوان تورکیا و ســـووریا بەڵام بەرژەوەندی ســـتراتیژییان لە ڕێکەوتنەوەی ئەو دوو وڵاتەدا هەیە. ڕوســـیا و ئێران هەمـــوو هەوڵیک دەدەن هێزو دەســـەڵاتی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە ســـووریادا نەیەڵێـــت و هێزەکانی تورکیا خاکی ســـوریا بەجێبهێڵن. هەڵبەتە ســـووریاش دەیەوێت ئەمەریکا و تورکیا هێزەکانیان بکێشـــنەوە و تورکیا واز لە پشـــتگیریی گروپە توندەڕەوەکانی دژی سووریا بهێنێت و مەبەست و بەرژەوەندی تورکیاش ڕوونە و کۆتاییهێنانە بە هێزەکانی سووریای دیموکرات و پەیەدە. هەرچەندە ڕووسیا و ئێران هەوڵی جدی دەدەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ســـووریا و تورکیا، بەڵام ســـەرکەوتنیان لەم کارەدا تا ئاستێکی زۆر بەندە بـــە جدیەتی دوو لایەنە ناکۆکەکە و جدییەتی ئەمەریکاوە لە پشـــتگیرییەکەی بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان. تورکیا ڕایگەیاندوە کە لە خاکی ســـوریا ناکشـــێتەوە ئەگەر گەرەنتی پاراســـتنی سنوورەکانی نەدات کە مەبەســـتی چەکداماڵینی هێزەکانی سووریای دیموکرات و نەهێشـــتنی چالاکییەکانی پەکەکە یە لە ســـوریا و سوریاش کشانەوەی هیزەکانی تورکیای کردۆتە مەرجی ڕێککەوتنی کۆتایی. لەبەرئەوەی پەیوەندییەکانی سووریا بە دنیای دەرەوە بەرەو باشـــی دەچێت ڕەنگە کات لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتە بێت بە تایبەتی کە هەڵبژاردنی سەرکۆمار لە تورکیا تەنیا دوو حەفتەیەکی ماوە. واش لێک دەدرێتەوە کـــە هەوڵەکانی تورکیا بۆ ڕێکەوتن پەیوەندییان بە هەڵبژاردنەوە هەیە بە تایبەتی گێڕانەوەی ئاوارە ســـورییەکان کە وەک خواســـتێکی جەماوەی دەبینرێت. ئەوەی هێشـــتا روون نییە ئایندەی گەلی کوردە لەو بەشـــەدا و ڕووسیا چ ڕۆڵێکی جـــددی دەبینێت لە نزیککردنـــەوەی حکومەت و لایەنی کـــوردی و لایەنی کەمی داخوازییەکانی لایەنی کوردی چین؟