ئە‌وە‌ی قوڕە‌كە‌ی بۆ سلێمانی خە‌ستتركردۆتە‌وە‌

کاوە میران

هەولێریش وەك هەر شارێكی دیكەی جیهان، مادەم ژیانی تێدایە، جووڵە و جموجۆڵی تێدایە، حەتمەن ڕووداوی تێدا ڕوو دەدات و تاوانیشی تێدا دەكرێت،بەڵام ئەوەی هەولێر دەكاتە جێگای دڵنیایی ومتمانەی هاونیشتمانیان، ئەوەیە لە هەولێر بڕیاردەری یەکدەستە هەیە، یاسا هەیە و لە ستەمكار دەپرسێتەوەو سزای تاوانەكەی دەدات .. بەڵام لە سنوری سلێمانی لە ئاستی هەرە باڵا تاوانبار و بکوژ هەن بەڵام تاوانەکانیان بەلاڕێدا دەبردرێ و قانون بەسەر تاوانباران جێبەجێ ناکرێ و دەیان کەیسی وەک تیرۆرەکانی “
هاوکار جاف و موراد کانی کوردەیی و كاوە گەرمیانی و ئامانج بابان و هاوسەری و مندالی و لەیلا عەلی کوردسات و پاسەوانی تایبەتی مام جەلال و زانای قائیمقام ، ئەی کوان بکوژانی ئەوانە؟ بۆ یاسا بەسەر بکوژان جێبەجێ نەکراوە ؟
ئەو پاشاگەردانییەی قوڕەكەی بۆ سلێمانی خەستتر كردووەتەوە؛ وەک هەولێر یاسا سەروەر نییە، بەڵکو لەوێ بەرژەوەندیی تایبەتی و حزبی و فرە کوێخایی بەرکەمالە، ئاخرهەر بەرپرس و كۆمپانیایەك قووت دەبێتەوە، كوێخایەكە بۆخۆی،.هەر بەرپرسێكی بچووك و مامناوەندیش دەتوانن ڕەوتی یاسا ڕابگرن و، ئەوەی دەیانەوێت جێبەجێی بكەن.
باندەكانی پێشێلكردنی یاسا ئەوەندە بەڕوونی و بێپەردە كاردەكەن، هەر مرۆڤێكی ئاسایی دەستبەجێ هەستیان پێدەكات، لەكوێدا كۆمپانیای نایاسایی و مافیاگەریی سەرداربێت، نەیاسا هەیە و نە لێپرسینەوە! نە حكوومەت ڕۆڵی هەیە و نە بڕیار و نە ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی .
دەیان نموونە لەبەردەەستدان كە چۆن كۆمپانیاكان كە پشتیان بە بەرپرسەكانی یەکێتی و هاوسەرۆکەکەیان ئەستوورە، توانیویانە وەك مویەك لەناو ماستدا دەربێنن، هەموو بڕیارەكانی حكوومەت و لایەنی پەیوەندیدار و یاسا بوەستێنن و، ئەوە بكەن كەلەبەرژەوەندیی شەخسی خۆیانە!.
باشترين زەوییەكانی شار، بۆ كۆمپانیاكانی نەك حزب، بەڵكو
بۆكۆمپانیاكانی منداڵە ورتكەی حزب و بەرپرسەکانیان تەرخان دەكرێن. دامەزراندن بەفەرمانی ڕاستەوخۆی حزب دەبێت و شانازی پێوە دەكرێت، وەک دەستکەوت لە ڕاگەیاندن بڵاوی دەکەنەوە، پارەی قوتی خەڵک، معاشلی خانەوادەی شەهید و خانەنشینان بەڕۆژی ڕووناک لە بانکەکان دەردێنن و دەیبەنە ئیدارەی گشتی و دەباشان!
دەکرێت خەڵکی هۆشیاری کوردستان بپرسن: چۆن حزبێك
سەڵاحیەتی ئەوەی هەیە لەسەر بودجەی گشتی ئەو ڕەفتارە نایاساییانە بکات، لەكاتێكدا هەموو جۆرە دامەزراندنێك وەستاوەو حكوومەت لەپلانیدا نییە دامەزراندن بكاتەوە تاكو مەسحی دۆخی ئابووری و پێویستی دامەزراندن دەستنیشان دەكرێت، چۆن حزبێك لەسەر داهاتی گشتی، لایەنگرانی خۆی دادەمەزرێنێت و دەیكاتە بار بەسەر بودجەی گشتییەوە؟ لە کوێێ دنیا ئەم سەرەڕۆیی وبەبارمتەگرتنی شارو دەستەڵاتی حکوومەت هەیەو ئایە بۆ چ حزبێک چۆتە سەر.
لەگەڵ هەموو ئەو قەیرانە دروستكراوانەی دەڤەری سلێمانی، كێشەی ڕاستەقینەی خەڵكە بەشەرەفەكەی ئەوەیە لەكاتێكدا ستەمێكیان لێدەكرێت، نازانن هانا بۆ كێ بەرن، هاوسەرۆكی دەستڕۆیشتووی یەكێتیش تاوان و تاوانکار داڵدە دەدات و بە ئاشکرا دەڵێ: ” یەك كادری یەكێتی تەسلیمی دادگا ناكەم” بۆیە ئەم بەرپرس كاغەزی ئەو بەرپرس ناخوێنێتەوە، ئەم بەڕێوەبەر سەربە كوتلەی ئەو لایە و ئەمیان سەربە كوتلەی ئەملایە، یەك لەڕقی یەكتر، كێشەی هاووڵاتییەكە وا قووڵ و ئاڵۆز دەكەن، چارەسەری ئەستەم دەبێت!.
شارێکی گەورەی وەک هەولێر، کە لە هەموو لایەکەوە خەڵک
هەڵڕژاونەتە ناوی، عەرەب و فارس و توورک و ئینگلیز و چەندین ئایین و مەزهەبی جۆراوجۆری بە ڕێژەیەکی زۆر تێدا سەنگراونەتەوە، بەراورد بەم هەموو جەنجاڵی و جۆراوجۆریە ڕێژەی تاوان تێیدا زۆر کەمە، ئەو تاوانەشی کراو بكەرانی دەستبەجێ دەستگیرکراون.