دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دوای یە‌ك مانگی ڕە‌بە‌ق،ڕۆژووگرتن،چی؟

عومەر چنگیانی

ئەم هەینیەی ڕابردوو، بیستویەکی نیسانی ٢٠٢٣ و یەكی شەوالی ١٤٤٤ واتە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لەسەر خێر بەڕێمان کرد، داواكارم لە خوا گیان لە هەموو لایەكی وەرگرتبێت و بووبێتە مایەی خۆشکردنی ژیانی ڕۆح و جەستەمان و، بە ئەركی دەزانم لەم یەکەم خەرمانەگوڵەی دوای ڕەمەزاندا تیشك بخەمە سەر بابەتێكی گرنگ كە بە زمانی عەرەبی نووسراوە و، لە ژێر ناونیشانی “ئەی ئەوانەی لەبەر خوا خۆشم دەوێن”ە و لە نووسینی ئەبونور ناوێكە و لە ماڵپەڕی “صید الفوائد”دا بڵاو كراوەتەوە تێیدا چەند هەڵوەستەكردنێك هاتووە:
یەكەم/ چ سوودێكمان لە ڕەمەزان كرد؟ ماڵاواییمان كرد لە رەمەزان؛ لە شەوان و لە ڕۆژانی. ماڵاواییمان كرد لە مانگی قورئان، مانگی لێخۆشبوونی خوایی، مانگی خۆ بۆ خوا ماندووكردن، مانگی بەزەیی و هتد. دە با بپرسین: داخۆ لە تەقوا سوودمەند بووین و لەم قوتابخانەیە بووینە هەڵگری بڕوانامەی ئەوانەی كە ئەهلی تەقوان؟
ئایا فێری دانبەخۆداگرتن بووین؟
ئایا فێری بەردەوامیەتی بووین لەسەر تەقوا و خواپەرستی؟ ئایا فێر بووین زاڵ ببین بەسەر ئارەزووەكانماندا، كە ئیتر لە رێگە لامان نەدات؟
ئایا فێری جۆرەكانی خەبات بووین لە ڕێگەی خوادا؟
ئایا ئێمە سەركەوتنمان بەدەست هێنا؟
پرسیاری لەبننەهاتووی زۆر هەیە، كە هاندەرن بۆ ئەوەی بڕوادار لە خۆی بپرسێت: ئەرێ من سوودمەند بووم لەم قوتابخانە ئیمانیە؟
لەم قوتابخانە رۆحیە، چەند توێشووم لێ وەرگرت بۆ ساڵەكەم هەرهەمووی؟
بۆ ئەوەی زێدەتر بۆمان ببێتە پاڵپێوەنەری چاكەکردن؟
ئاخر ئەم قوتابخانەی رەمەزانە، قوتابخانەی گۆڕین و گۆڕان بوو كە كردەوەكانمان دەیگۆڕێت، ئەو كردەوانەی كە لەوەوبەر هەمانبووە، لەسەری نەمێنینەوە و بزانین كە گەورەترین گۆڕانكاری لەوەوە دەست پێ دەكات كە ئێمە بگۆڕێین و هەر گۆڕانێك لە خۆمانەوە دەست پێ دەكات و خوای گەورە لە یانزەهەمین ئایەتی سوورەتی “رەعد”دا
دەفەرمێت: “خوای گەورە بارودۆخی هیچ نەتەوە و شوێن
و رەگەز و ناوچەیەك ناگۆڕێت، هەتا خۆیان نەگۆڕیبێت”.
ببینن: دوو جۆر گۆڕان لای خوا و لای خۆمان، لە پێشدا خۆمان باس دەكات.
دووەم/ خورییە رێسراوەكەتان شی نەكەنەوە: خوای گەورە لە نەوەدودووه
ەمین ئایەتی سورەتی “نەحل”دا دەفەرمێت:
“نەكەن وەك ئەو ێژنە وا بن كە هەموو جارێ پاش خوریڕستن، ڕستەکەی شی دەكردەوە و هەڵیدەوەشاندەوە!”
ئەگەر ئێمە باش سەیری ئەو هەڵوەشانەوان.
كەین دەبینین خۆیان لە چەند حاڵێكدا دەبیننەوە:
نیشانەكانی پەیمانهەڵوەشاندنەوە
١. فەوتاندنی نوێژە فەرزەكان؛
٢. خۆسەرقاڵکردنەوەی لەڕادەبەدەر بە شتی
بێهوودەوە؛
٣. پێشبڕكێ و پەلەپەل بۆ ئەو شوێنانەی دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی بەندە لە خوا.
سێیەم/ بەردەوامی لەسەر خواپەرستی. بەڵێ مرۆڤی بڕوادار و، بەندەی راستەقینەی خوا، دەىی هەردەم بەردەوام بێت لەسەر خواپەرستی، تا بزانێت خوای ڕەمەزان خوای مانگەكانی دیكەیشە، پێویستە وەك خوای گەورە لە سەدودوانزەهەمین ئایەتی سوورەتی “هود”دا دەفەرمێت:
:
“راستاڵ و راستەڕێ بە و لەسەری بەردەوام بە،
وەكچۆن خوای گەورە فەرمانی پێ داویت”.
دوای تەواو بوونی مانگی ڕەمەزان، شەشەڵان هەیە و لە بیرمان نەچێ رۆژووی دووشەممان و پێنجشەممان و رۆژووی نۆمینەی حاجیان (عەرەفە) و نۆمینە و دەمینەی محەڕەمیشمان هەیە و ناشێ لە كیسی خۆمانی بدەین؛ لەبیریشمان نەچێ بە درێژایی ساڵ دەتوانین شەونوێژ بكەین.
چوارەم/ سپاس و داوای لێبووردنی بەردەوام.
پێنجەم/ بڵێی رۆژگ (ڕۆژوو) و شەونوێژەكانتان
لێ وەرگیرابێ؟ هەر رۆژووەوانێك بۆ خۆی دەزانێ رۆژانی
رەمەزان و شەوانی چۆن داوەتە سەر، بەڵام، تا چەند ئاگایان لەوە بوو كە خوای گەورە لە شەستەمین ئایەتی سوورەتی “موئمینوون”دا
دەفەرمێت:
“ئەوانەی كە چاکە و خێروخێرات دەكەن لەگەڵ ئەوەدا بەدڵ لە خوا دەترسێن، داخۆ لێیانی وەرگرتووە یان نا؟
داخۆ بێكەموكوڕی جێبەجێیان كردووە یان نا؟
ئەوانە بۆ لای خوای خۆیان دەگەڕێنەوە.”
نیشانەكانی وەرگیرانی كردار و پەرستش:
١. ئەگەر خوا یارمەتیتی دا چاكە لە دووی چاكە
بێنێت ئەوە نیشانەیەكە لەنیشانەكان.
٢. هەستت كرد بە پەرستشكردن دڵئارام دەبیت و چێژی لێ وەردەگریت و زۆرت پێ خۆش دەبێت.
٣. هەوڵی تۆبەی یەکجارەکی و نەگەڕانەوە بۆ
تاوان.
٤. بەردەوام ترسان لەوەی كە لەم مانگەدا بە رووتدا بدرێتەوە.
٥. داكۆكی لە ئایین و خەمخواردن لە دین و لەسەری هاتنەجواب، نیشانەیەكی دیكەیە.
شەشەم/ هەگەر (ئیحتیات) بکە و هۆشی خۆتت بێ، نەکا تووشی فیز و گومڕایی ببیت:
خوای گەورە لە زۆر شوێنی قورئاندا هۆشداری دەداتە مسوڵمانان كە ئەگەر کارێک دەکەن، نەیکەن بە ناز و منەت بەسەر خوا و بەسەر خەڵكیدا؛ ئەگەر تۆیش نەتکردە منەت و، خۆتت بە بەرمنەتی خوا زانی، نیشانەیەكی لێوەرگیرانە.