و/ دڵزار اسماعیل رسول
- شتومەکەکانمان دەپێچینەوە و زۆر گەشت دەکەین وە لە ھۆتێلەکان دەمێنینەوە، بەلامانەوە گرنگە چەند ئەستێرە بێت، بەڵام ڕۆژێک لە رۆژان بیرمان کردۆتەوە ئایا ئێمە چی بکەین ئەگەر ئاگرێک کەوتەوە؟ و چۆن دەتوانین خۆمان ڕزگار بکەین ؟!
- کاتێک ئاگرێک دەکەوێتەوە دووکەڵ بڵاو دەبێتەوە و بەرز دەبێتەوە بۆ سەرەوە، وە لە نێوان نھۆمەکان بڵاو دەبێتەوە ئەوا دەبێتە ھۆی زۆربەی حاڵەتەکانی بریندار بوون و مردن.
- ھۆی ترسان و شلەژان زیاتر دەبێتە ھۆی پەشۆکاو بوونت، بەڵام چی دەبێت ئەگەر لە کاتی نووستنمان ئاگر بکەوێتەوە؟!
- ڕزگار بوون لە ئاگری ھۆتێلەکان پشت دەبەستێت بە پلەی یەکەم لەسەر ڕێژەی ئامادەباشیمان و ڕێکی ھەڵسوکەوتمان لە کاتی بەرەنگاریمان بۆ ئەم حاڵەتانە.
- ئامێرەکانی ئاشکرا کردنی دووکەڵ و سیستەمی ئاگادار کردنەوە کاتی پێویستمان پێ دەدەن بۆ مەبەستی چۆڵکردنی سەلامەت و پارێزراو لە شوێنی ئاگرەکە و ڕزگار بوونمان لە ڕێگای پەیژەی فریاکەوتن.
- پێش و کاتی ئاگرکەوتنەوە، دەبێ چی بکەین؟!
- پێش ئاگرکەوتنەوە:
_ کاتێک کەوا شتومەکەکانت دەپێچیەوە دڵنیا بە لە ھەڵگرتنی تێپی لکێنەر کەوا دەتوانرێت بە ئاسانی بپچرێت وە دەتوانین لە ڕێگایدا نەھێڵین دووکەڵ بێتە ژوورەکەمان بە پڕ کردنەوەی بۆشایی دەرگا و پەنچەرەکان و کونی ھەواگۆڕکێ.
_ باشترە کەوا لەگەڵ خۆت لایتێک یاخود سەرچاوەیەکی ڕووناکی ھەڵبگریت بۆ ئەوەی بەکاری بھێنیت لە کاتی بچرانی تەزووی کارەبا بەھۆی ئاگر کەوتنەوە.
_ مەچووە ژوورێک کەوا لە نھۆمێک بێت بەرزتر بێت لە نھۆمی شەشەم، چونکە زۆربەی پەیژەکانی ڕزگار بوون لە ئاگرکەوتنەوە کە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بەکار دەهێنرێن، تەنها دەگەنە بەرزایی نهۆمی شەشەم.
_ نزیکترین شوێن دیاری بکە لە ژوورەکەت کەوا دەتگەیەنێتە دەریچەی فریاکەوتن لە ھۆتیلەکە، وە لە باری ئاساییدا ئەم دەریچانە دیاری کراوە بە ھێمای فوسفۆری یاخود ھێماکە بە پاتری ئیش دەکات لە باری پچڕانی تەزووی کارەبا، وە دڵنیا بە لەوەی کەوا تۆ ڕێگا بزر نەکەیت لە کاتی نەبوونی کارەبا یاخود بڵاو بونەوەی دووکەڵ.
_ لە بیری خۆت بە شێوەیەکی گشتی، وێنەیەکی دیاری کراو بۆ شوێنەکە نیگا بکە، پێش گەڕانەوەت بۆ ژوورەکەت، و پشکنین بۆ پەنجەرەکەی ژوورەکەت بکە، بۆ ئەوەی بزانیت چۆنیەتی بە خێرایی کردنەوەی لە کاتی پێویستدا.
_ کلیلی ژوورەکەت ھەردەم لەسەر مێزی نزیک قەروێلەکەت دابنێ، تاوەکە بتوانی بە ئاسانی بەردەستت بکەوێت “چونکە ھەندێ جار ناچار دەبیت بگەڕێیتەوە ژوورەکەت لە کاتی ھەڵاتن لە بلێسەی ئاگر و دووکەڵ لە حاڵەتی چۆل کردندا “. - لەکاتی ئاگر کەوتنەوە :
_ ئەگەر ھاتوو ئاگرێ لە ژوورەکەت کەوتەوە، ھەوڵ بدە بیکوژێنیەوە ئەگەر دڵنیا بوویت لە کوژاندنەوەی، ئەگینا دەبێت ژوورەکەت بەجێ بھێڵیت و بە زووترین کات لێدانی زەنگی ئاگادار کردنەوە لێبدەیت تاوەکو بتوانرێت کۆنترۆڵی بکرێت لەوە زیاتر پەرە نەسێنێت.
_ ئەگەر ھاتوو گوێت لە زەنگی ئاگادار کردنەوە بوو، وە تۆش لە ژووری خۆتی، دەبێت یەکسەر چۆڵی بکەیت لە ڕێگای پەیژەی فریاکەوتن.
_ ئەگەر تێبینی ھەبوونی دووکەڵت کرد لە ڕێڕەوەکان، یاخود لە ژوورەکەت، کلیلی ژوورەکەت ھەڵگرە و بخولێوە لەسەر سکت وە ھەڵمەستەوە سەر پێت، یاخود بخشێ لەسەر چۆکت و دەستەکانت، لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەو ھەناسە پاکەی دەچێتە ناو سییەکانت لە زەویەوە نزیکە.
_ پێشبینی و پشکنینی دەرگای ژوورەکەت بکە پێش ھەوڵدانی کردنەوەی، چونکە ئەگەر ھاتوو گەرم بوو لە کاتی دەست لێدانی دەبێت زۆر بە دڵنیایی و بە ووریایی بیکەیتەوە بۆ ڕێگە گرتن لە سووتانی دەستەکانت، وە بەردەوام بە لە خشان لە ژێر ئاستی دووکەڵ، وە ئەگەر ھاتوو دەرچەیەکی پارێزراو نەبوو، ئەوکات ڕاستەوخۆ بگەڕێوە بۆ ژوورەکەت.
_ بانیۆی ژووری دەست شۆرەکەت و سەبەتەی زبڵ پڕ بکە لە ئاو، چونکە ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ئەگەر بگاتە ژوورەکەت، وە ھەوڵ بدە ھاوار بکەیت و داوای یارمەتی بکەیت و ئەگەر ھاتوو تەلەفۆنی ژوورەکەت کاری دەکرد بەکاری بھێنە بۆ داواکردنی یارمەتی، وە فێنککەرەوەی ژوورەکەت دابخە.
_ هەوڵ مەدە لە پەنجەرەوە باز بدەیت، مەگەر لە نھۆمی یەکەم بیت، ھەوڵی داواکردنی یارمەتی بدە، تاوەکو پیاوانی ئاگر کوژینەوە بگەنە لات بەھۆی پەیژەی ئامێرەکانی ئاگر کوژێنەوە، یاخود ڕزگار کردنت لە ڕێگای باز دانت بۆ (پەردە یاخود چادر) ی تایبەت بە پیاوانی ئاگر کوژێنەوە کەوا لەگەڵ خۆیان ھەڵی دەگرن بۆ مسۆگەر کردنی پاراستنت، لە ڕێگای خۆ ھەڵدانت بۆی وە کەوتنە سەری بە سەلامەتی. - لەپاش ئاگر کەوتنەوە:
_ وا بکە کەوا ئەم ئەزموونە بە سوود بێت بۆ خۆت و کەسانی تر.
_ بەشدار بە لەگەڵ ئەوانی تر و کەسانی پسپۆڕ بە مەبەستی بڵاو بوونەوەی ھۆشیاری گشتیی بۆ سەلامەتی گشتی و ڕێگەگرتن لە ئاگر.
سەرچاوە : (عبدالمحسن ابو اللیف) لاپەرە (٦٧)، گۆڤاری (الجدیدە) ژمارە ٥٧٣ لە بەرواری ٢٩/١١/٢٠٠٠