هۆشیار سیوەیلی
دادگای ناوبژیوانی
پاریس بڕیاری دا، بەڵام
…
ئـــەوەی زانراوەتەوە دەربـــارەی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس، کە ســـەر بە ژوورە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکەیە و ئۆفیســـە ســـەرەکییەکەی لە پاریسدایە، ئەوەیە کە تورکیا ناتوانێت لە ڕێگەی بۆڕییەنەوتەکەی نێوان عێراق و تورکیا بەبێ ڕەزامەندیی عێراق نەوتی عێراق هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە بکات. ئەم ڕێگرییەش پشـــت بە ڕێکەوتنامـــەی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەبەســـتێت دەربارەی بەکارهێنانی بۆڕییەنەوتی نێوان هەردوو وڵات کە ساڵی 1973 ئیمزا کراوە و ساڵی 2010 هەموار کراوەتـــەوە. هەربۆیە دوای دەرچوونی بڕیارەکە تورکیـــا هەناردەکردنی نەوتی لە بەندەری جەیهانەوە ڕاگرت. دوای ئەوە حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ
لەسەر دەسپێکردنەوەی ناردنی نەوت بۆ دەرەوە ڕێک کەوتن. دەقی بڕیارەکەی دادگا هێشـــتا بڵاو نەکراوەتەوە و هەندێک زانیاری لە بارەیەوە لە پێگەی (میدڵ ئیست ئای) و (ئیراک ئۆیڵ ڕیپۆرت-IOR) بڵاو کراونەتەوە و ئەوە دەردەخـــەن کە بڕیارەکە ســـنووردارە و لە پێنج داوای عێـــراق تەنیا یەکێکیان لە بەرژەوەندیی عێراق بڕیاری لەسەر دراوە و بڕیارەکەش پشت بە ڕێکەوتنامەکەی ساڵی 1973 دەبەستێت و هیچ ئاماژەیەکی تێدا نییە کە ناردنەدەرەوە یان بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن هەرێمی کوردســـتانەوە نادەستوورییە و هیچ ئاماژەیەکیش نەدراوە بە بڕیاری دادگای فیدراڵ لە عێراق دەربارەی نادەســـتووریبوونی یاســـای نەوت و غـــازی هەرێمی کوردســـتان، هەرچەندە وەزارەتی نەوت بـــە فەرمی کۆپی بڕیاری دادگای فیدراڵی ناردبوو بۆ دادگاکەی پاریس. هەروەک پێگەی ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت
نووسیویەتی: (هیچ شـــتێک لە بڕیارەکەی دادگا بەربەستێکی یاســـایی نوێ دروست ناکات کە نەیەڵێـــت حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی تانکـــەرەوە یان لە ڕێگەی بۆڕییەکی نوێیوە نـــەوت لە تورکیاوە ڕەوانەی دەرەوە بکات… هەروەها بڕیارەکە بەربەســـتی نوێی یاســـایی بۆ ناردنەدەرەوەی غاز بە شـــێوەیەکی سەربەخۆ دروست ناکات لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە).
ئێمە نازانین بۆچی دادگای ناوبژیوانی پاریس خۆی لە قەرەی دەســـتوو ر بڕیاری دادگای فیدراڵـــی نەداوە و تەنیا پشـــتی بە ڕێکەوتنامەی نێـــوان عێراق و تورکیا بەســـتوە و ناشزانین عێراق لە ســـکاڵاکەیدا هیچ ئاماژەیەکی بەو دوو سەررچاوەیە داوە یان نا. ڕاســـتە مەبەستی سەرەکی عێراق لە سکاڵاکە ڕێگرتن بوو لە هەرێم، بـــەڵام لە ڕووی خوێندنـــەوەی داداگایەکی نێودەوڵەتی لەم جۆرە بۆ دەســـتووری
عێراق بڕیارەکە کاریگەریی خراپی لەسەر هەرێم نابێت