ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
چاكسازی كۆمەڵایەتی
دەمێكە عەوداڵی شۆڕشێكی ئیسلاحی كۆمەڵایەتیم ، وەك چۆن خەڵكانی دیكە شۆڕشی نێو شۆڕش یان شۆڕشی رۆشنبیریان به‌رپاكردوه
چونكه چەندین ساڵە ئەو رژێمە یەك لەدوا یەكانەی بەسەرماندا زاڵبوون ، بە هیچ شێوەیەك درێغیان لە لێكترازاندنی ژێرخانی كۆمەڵگەی كوردەواریدا نەكردوە ، ئەو بارودۆخەی چەندین ساڵەی دوای راپەڕینش لەمبارەیەوە بوەتە سەربار !
له‌به‌رهێندێ هه‌ر زوو له رێگه‌ی مایكرۆفۆنی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستاندا رۆژانه به‌رنامه‌ی (به‌رئاگردان ، خۆزگه ، زباره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان‌م ئامادهوپێشكێش ده‌كرد
كه‌چی له‌خه‌یاڵمدا نه‌بوو یان به گرنگ نه‌ده‌هاته به‌رچاوانم ، مه‌سه‌له‌ی دروستكردنه‌وه‌ی تاكی كۆمه‌ڵگا ! به‌ڵام ماوه‌یه‌كه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه زۆر پێویست بوو به‌ر له هه‌موو ئاوهدانكردنهوهیهك ناخی تاكی كۆمه‌ڵگا ئاوه‌دان بكرێته‌وه كه ئه‌وڕۆ به‌بۆچوونی خه‌ڵكانێكی یه‌كجار زۆر به كلیلی بزربووی ئه‌و جه‌نجاڵیه ده‌ژمێردرێ كه میلله‌ته‌كه‌مان پێوه‌ی ده‌ناڵێ ، چونكه تاكی كورد له هه‌موو رووێكه‌وه داڕماوه‌و دونیای پانوبه‌رینی لێبوه‌ته كوونه مشك ، چونكه بۆ چه‌ند ساڵێك ده‌چێ كۆمه‌ڵگاكه‌مان رووبه‌رووی ره‌شه‌بای گه‌نده‌ڵكاران بوونه‌ته‌وه !
لەوكاتەی رێگەی تڕاژیدیای هات و نەهاتم گرتە بەر تەنیاو تەنیا لەوە دەترسام كە بەشداربم لە لێكترازاندنی ئەو شیرازەیە ، دوای (10) ساڵ نامۆیی و ژیانی تاڵوسوێری غوربەت ، لەنێو دنیایەكی غەیرە دنیای خۆمدا بە غەریبی ژیانم بە سەربرد ، رۆژانە مێمڵی ترس تەنگی پێ هەڵچنیبووم نەوەك خوانەخواستە زەللەیە بكەم ،
لەبەر هەندێ وەك كوردی دۆ نەدیتە بەدەست و ددانم خۆم بە كەلەپووری باوان گیركردبوو ، لە جاران زیاتر هۆگری دەنگ و سەدای بانگدانی (حاجی صالحی قورشاغلو) بووم ، بەشەوقەوە وەك فلیمێكی سینەمایی مەڕ لەبێردانی (حاجی گەرعەم) دەهێنایەوە پێش چاوان ، خوا دەزانێ شەوانی رەمەزانی هۆڵەندام بەشەوچەرەی كۆچك و دیوانا كوردەواری كوورت دەكردەوە ، پاششیوانی ئەوێم بە (ناوسێڵی) مامزی دایكم دەڕازاندەوە ، لەكاتی مردنی ناسیاوێكدا ئەو خەڵكانەم دەهێنایەوە بەرچاوان كە چۆن بەرەو (زوورگەزراو) بۆ هێنانی (تەمۆخ) بەڕێدەكەوتن ، من هەرگیز دەست و كەوگیری (پلكە بەسێی حمد وه‌سمان)م ، لە بۆنەكانی گوندەكەماندا لەیاد ناچێتەوە ، بە هیچ شێوەیهكیش دیمەنی بسك وكەزی كچانی گوندەكەم كهنێومناوه( گوندی كیژ جوانان)لەپێش چاوو دڵان ون نابێت ! ئەوانە هەموو خۆیان لەژێر په‌ڕه‌ی دڵمدا حەشارداوە ،
تۆ بڵێی رۆژێك دابێت روخساری سوارچاكانی گوندەكهم لە هزرمدا رەش بێتەوە ؟ بۆ خودی خۆم نەخێر ، هەرچەند ناو‌و ناتۆرەم بەدوابێخن من ئەو كەسەم كە هەردەم لە گەڵ هەموو شتی خۆش و ناخۆشی وڵاتەكەم دەتوێمەوە ، كەچی لە دوای هێندە ساڵەدا لەوكاتەی گەڕامەوە كانگای وەفا خۆم بە غەریبتر دیتەوە ، راستە هەمان هەوار بوو بەڵام سەد حەیف و مخابن هەمان بوار نەبوو !
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ماوه درێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م نه‌متوانیوه ده‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای خۆم ئاشنا ببمه‌وه ! له‌به‌رهێندێ ئه‌و نیگه‌رانیه‌م له‌نێو نووسینهكانیشمدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێكجار كه‌وتومه‌ته به‌ر لۆمه‌ی ده‌وروبه‌ر ،
به‌داخه‌وه به‌دره‌نگه‌وه گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه تێگه‌یشتنمان بۆ خۆمان و كۆمه‌ڵگای رۆژئاوا پێچه‌وانه بوه ! واته تازه به‌تازه له‌دوای یه‌ك سه‌ده باوه‌ڕمان به بۆچونه‌كه‌ی شێخ محمد عه‌بده كرد كاتێ ده‌ڵێ : له وڵاتی غه‌یره دینان ئیسلامم دۆزیه‌وه ، كاتێ گه‌ڕامه‌وه وڵاتی خۆمان ئیسلامم لێ ونبوو