هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە داوایەکی ڕەوای خەلکی کوردستانە”
ئەمەی ســـەرەوە وتەی بەڕێز ســـەرۆکی هەرێمی کوردســـتانە لە کاتی ڕێوڕەسمی دەســـتبەکاربوونی فیرقەی یەک و دووی وەزارەتی پێشمەرگە کە دوێنێ ئەنجام درا بـــە ئامادەبوونی ماتیۆ مەکفەرلەین فەرمانـــدەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و
سووریا و چەندین بەرپرسی سەربازی و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان. کار و هەنگاوەکان بۆ یەکخســـتنەوەی یەکەی هەشـــتا و یەکەی حەفتا بەردەوامە. پێشتریش هەردوو هێزی پشتیوانی یەک و دوو خرانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. ئەوە ماوەی چەند ســـاڵێکە بەرنامەی چاکســـازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردســـتان دەســـتی پێ کردووە، هەرچەندە هەنگاوەکان هێواشـــن و هەموومان ئاواتەخـــواز بووین ئەم هەنگاوانە خێراتر بن و پرۆســـەکەش زووتر بگەیشـــتایەتە ئەنجـــام؛ هەوڵی بەردەوام و پشـــتگیریی ڕاســـتەوخۆی هێزەکانـــی هاوپەیمانان و پشـــتتگیریی جەماوەی کوردســـتان بۆ ســـەرکەوتنی بەرنامەکە بۆتە هۆی ئەوەی بەرەوپێشچوون و ســـەرکەوتنی ڕێژەیی ئەنجام بدرێت و تا دێت ژمارەی هێزەکانی هەشـــتا و حەفتا کەم دەبێتەوە و هێزەکانی وەزارەتی پێشـــمەرگە زیاد و گەشـــە
دەکەن. هەمـــوو لایەک ئـــاگاداری ئەو ڕاســـتییە تاڵەین کە دووبەرەکی و شـــەڕی ناوخۆی چەندین ساڵە و جیانەکردنەوەی ئەرک و کاری حیزب لە هی دەوڵەت و کاریگەریی فاکتەرەکانی جیۆپۆلیتیکی کوردستان ڕۆڵی گەورەیان لە لاوازکردنی متمانە و کاری دەزگایی دەوڵەتیدا بینیوە، بۆیە یەکخســـتنی پێشـــمەرگە و سیستەمی ئاسایش و بەرگری و پێکهێنانی هێزی پرۆفێشـــنەڵی دەوڵەتیی ناحیزبی کارێکی ئاسان نییە و تەنیا بە بڕیارێکی ئیداری جێبەجێ ناکرێت و پێویســـتی بە داڕشتنەوەی متمانە و پابەندبوونە بە سیستەمی حوکمداری و دەوڵەتداری و جێبەجێکردنی یاساکان هەیە. دامەزراندنی هێزێکی یەکگرتووی بەرگری پرۆفێشـــنەڵ گەورەترین ئەرکی سەرشانی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانە و ناکرێت باسی دانانی بناخە و بنەماکانی دەوڵەت بکەیـــن بە بێ بوونی هێزێک کە تەنیا وەلای بۆ نیشـــتیمان و گەل هەبێت. دەبێت بزانین هەڕەشـــە و مەترســـییەکان بۆ ســـەر هەرێم بەردەوامن و نەبوونی هێزیکی یەکگرتـــوو ئەنـــدازە و قەبارەی ئەو هەڕەشـــانە زیاتر دەکـــەن. هەڵبەتە هاوکاری ڕاستەوخۆی مادی و تەکنیکی و لۆجیستی سیاسیی هاوپەیمانان بۆ پرۆسەکە بواری
باشی بۆ سەرکەوتنی ڕەخساندووە و پێویستە سوود لەو دەرفەتە زێڕینە وەربگرین