ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

سەرنجی نوێ و پرسی کۆن

هایدگـــەر بەرلـــەوەی لایەنـــی نازییـــەکان بگرێت، فەرەنسییەکان شەرەفی ئەوەیان پێ بەخشیبوو، لە زانکۆکانیاندا دەرس بڵێتەوە، بەڵام دواتر متمانەیان پێی نەما، ئاخر متمانەی چی بە (فەیلەســـووفێک) بکەن، شـــوێنکەوتووی هیتلەر بێت! لە ســـەنگەری نازییەکاندا بێت و بڕوای بە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی
نەبێت! ئـــەوەی نووســـەرێک بـــە مەبەســـتی پەیداکردنی ناوبانگ، خۆیمان لێ دەکات بە دێو، زادەی ئەوەیە، کولتـــووری ڕەتکردنەوەی ئەوی دی زاڵە. ســـارتەر دەیگوت: ئەوی دیکە دۆزەخە، بەڵام لای نیتشـــە، بەزەیی پێدا هاتنەوە دۆزەخ بوو. کۆیلە کەســـێکە ویســـتی زەوت کرابێت، کەسێکە دەستپێشـــخەری ناکات، تۆڵەی خۆی ناسێنێتەوە و ســـزای بەدکار، بە داهاتوویەکی وەهمی دەسپێرێت کە ئاگـــری دۆزەخە. ئەوی وەهم بەرهەم دەهێنێت، بازرگانـــە، بەڵام ئەوی بڕوا بە وەهم دەکات، عەقڵی ناساغە. نیتشە وای دەگوت.
ئەدەبی مەزن و کاریگـــەر، هەم ڕوونە، هەم قووڵ. ئەوە ئاســـان نییە، بە سادەیی و بە ڕوونی، قسەی قـــووڵ بکەیت، لایەنی هونـــەری فەرامۆش نەکەیت و پەیامێکی ئینساندۆســـتانەیش بگەیەنێت، جوان بنووســـیت و بەها بڵندە ئینســـانییەکانیش ڕەچاو بکەیت، هاوزەمان ئەدیب بیت و ئەرکی کۆمەڵایەتیی
ئەدەبیش فەرامۆش نەکەیت. ئەگەر ناتوانیت ڕاستگۆیانە هەستی خۆت دەرببڕیت، یـــان ئەوەندە بوێر نیت، داکۆکـــی لە هەق بکەیت، هـــەق وایە قەڵەم دابنێیت. ڕەنگـــە خاوەنی بەهرە بیت، بـــەڵام ئەگەر ڕۆشـــنبیرییەکی قووڵ و بەرین شک نەبەیت، بەهرەکەت بەهایەکی ئەوتۆی نابێت. نووسەرێکی گەورەی سوودانی هەبوو، ناوی تەییب ساڵح (1929 – 2009) بوو، (لە واقیعیشدا کەسێک بوو، هەم تەییب و هەم ســـاڵح.) ئەگەر بەدرێژاییی تەمەنت، سەرچڵییەکت نەکردووە، خۆت وەک ڕۆبن هـــوود یان گیڤارا نمایش مەکە! ئەوەندە ستایشـــی ڕابـــردووی زێڕین مەکە، (ئاخر داهاتوو لە ڕابردوودا

پێدەگات، بەڵام ڕابردوو لە داهاتوودا بۆگەن دەکات.)
ســـەرۆک ناتوانێت دیکتاتۆر بێـــت و گاڵتەجاڕیش نەبیت، لە ڕۆمانی لاتین ئەمریکادا، زۆر جار وێنەی دیکتاتـــۆر کێشـــراوە، وەک لای مارکیز و یۆســـا و ئەســـتوریاس هەیە. پێم شک نایە، نووسەری کورد خـــۆی لەو بوارە دابێت، تـــۆ بڵێیت هی ئەوە بێت، قەیرانی دیکتاتۆرمان هەیە. پێوەندییەکـــی ئەوەندە قووڵ و پتەو لە نێوان زمان و ناسنامەدا هەیە، تا ئەو ئاستەی دەتوانین بڵێین، زمان ناســـنامەیە، یان بە پلـــەی یەکەم ئەوە زمانە ناســـنامە بە نەمریـــی دەهێڵێتەوە. کـــە زمان ئەو بایەخەی هەبێت، بەر لەوەی دەســـت بە نووســـین بکەیت، خـــۆت فێری زمانێکی پوخت و جوان بکە، ئەگەرنا ئـــەوە تاوانە، زمانێکـــی ڕەوان نەزانیت و بنووسیت.
چـــۆن شـــاعیران دەناســـینەوە؟ بـــەوەدا هەموو شـــێعیرێکی مەزن، خاوەنی قامووسێکی تایبەت بە خۆیەتی، ئاخر (هەر شـــاعیرێک قامووسی تایبەت بە خۆی شـــک نەبات، وەک دراوێـــک وایە نەخش و نووســـین و نیگارەکانی بەجۆرێک سڕدرابێتنەوە، کەس نەیانسێتەوە.) نازانم چۆن دەتوانن بنووسن و ئەرکی کۆمەڵایەتیی ئـــەدەب لەبەر چاو نەگرن. نووســـین بـــە دوو باڵ دەفڕێت، باڵێکیان جوانییە، باڵەکەی تریان پەیامە، ئەم گوتەیە بۆ ڕەخنەی ئەدەبیییش دروســـتە و من دەیان ساڵە ڕەچاوی دەکەم. ئـــەوە ئاســـان نییە دۆســـت پەیدا بکەیـــت، بەڵام پەیداکردنی دوژمن ئاســـانە، هەر ئـــەوەی دەوێت، ڕاســـتی بڵێیت، من وام کرد، بۆیـــە دژبەرم زۆرە، ئەگەرنا نە زمانم پیســـە، نە ویژدانـــم مردووە، نە قەڵەمەکـــەم ســـەری کز کـــردووە. بۆ ئەوەیشـــی نووســـەرانی دیکە کەیفیان پێت نەیەت، ئەوەندەت بەســـە، لەوان جوانتر بنووســـیت، ئەم کێشەیەشم
هەیە‌

ھەواڵی زیاتر