لە ھەكبەی بیرەوەریمدا
گەندەڵی ئەخلاقی
ئەسعەد عەدۆ
ئەگەرهاتوو سەرژمێری بۆ ئەو نووسینانە بكەین كە رۆژانە لەسەر لاپەڕەی بڵاوكراوەكانی كوردستاندا بڵاودەكرێنەوە .. بێ سێ و دوو پەیڤی (گەندەڵی) سه رچۆپیگره ! هەروەك چۆن چەندان ساڵە مێشك و هزری خەڵكی كوردستانی تەنیوە ! ئەوەتە ئەمڕۆ منیش لەم گۆشەیەمدا باس لە گەندەڵی دەكەم ، بەڵام ئەو گەندەڵیە نا ، كە رۆژانە خەڵك باسی لێوە دەكەن ، هەرچەندە ماوەیەكە لێرەو لەوێ لە میدیاكاندا لە دانیشتنەكاندا باس لەوە دەكرێ كە گوایە گەندەڵی هەر لە كوردستاندا نیە ، بەڵكو هەموو دونیای گرتۆته وه ! ئیدی بۆ لەسەر ئەو لایەنە بنووسم ! بۆیە لەلای خۆمەوە بڕیارمدا باس لە گەندەڵی ئەخلاقیدا بكەم ، ئەگەر بۆم لوا لە كۆتاییدا دوو قسانیش لەسەر گەندەڵیەكەی تردا دەكەم گوایە هەموو میللەتێكی دنیا بەم قۆناغەی ئێستای میللەتی ئێمەدا گووزەری كردوە ، بۆیە لەلای خەڵكانێك بە نۆرماڵ لە قەڵەم دەدرێ ! دڵنیام ئەو خەڵكانەش لە كتێباندا خوێندویانە ، بۆیە بڕوایان بەو تیورە هاتوە !
منیش لە روانگەی لە كەلەپووری باوانەوە فێربووم ، ئەگەرهاتوو تاك لەنێو كۆمەڵگایه كی پابەند ، بە هەندێ بیروباوەڕی رێكوپێك پەروەردە بكرێت لادانی لە رێگادا ئەستەمترە لەو كەسانە كە كۆمەڵگا ، بیروباوەر ، نەریت ، گەورەو بچووكی ، ناخوێننەوە ، هەركاتێك مەعادەلەی ژیان گەیشتە ئەو رادەیە كە خەڵك یەكتر نەخوێننەوە ، دڵنیابە
هەموو شیرازەیەكی نێو كۆمەڵگا وەك ئێستا لێكدەترازێ ! من هه ڵقوڵاوی ئەو كۆمەڵگایەم ناڵێم .. كۆمەڵگایەكی فریشتەییه ، بەڵام لەوە دڵنیام كە لاتەرازووی چاكەمان دادەكەت ، راستە ئێمە پەروەردەی فەرهەنگی نەیارین ! بەڵام بۆ خۆیشمان لەوكاتەی جڵەون كەوتە دەست ، بۆ بنیاتنانەوەی تاك هیچمان نەكرد ! ئەگەرنا لە چ دەورو زەمانێكدا بوە چەندان ناكەسبه چه بە نوێژی نیوەڕۆ لە پێش چاوی دۆست و نەیار كەوتوونەتە پێشێڵكردنی هەموو شتێكی رێكوپێكی نەتەوە ! تا ئێستاش كەس پێیان ناڵێن : لە پشت چاوتان دوو برۆ هەیە ! كەی ئەمە رەوایە لە هەموو شتێكدا برا بەشمان بن ، كەچی لە ناخۆشیدا خۆیان بكەنە (بەردی بنگۆمێ) بەمەیش رانەوەستن بەڵكو لەسەر خوانی نەیاران بەدبێژی لەسەر موقەدەراتی نەتەوە دەكەن ! ئەگەر خەڵكانێك لەسەر كەموكووری پێویستی ژیانی خەڵك كە ناهەق نین سەركۆنەی حكومەتی خۆمان بكەن ، ئەی بۆ ئەو مەسەلە زێدە گرینگە كە زەرەر بە دوارۆژی نەتەوەی كورد دەگەینێ چ بڵێین ؟! وەرن سەیری رابردی ئەو میللەتە بكەن ، كەی ئاوا شیرازەی هەموو شتێك تێكچوبوو ؟ ناهەقی ئەو خەڵكە نیە كە دونیایان لێ تەنگ دەبێ ، بۆ خودی خۆم پڕ به مانا مه ندهه ۆشم كوردی خۆمان به زه ره ری كورد شادومان بێت ؟!
خه ڵكانێك خوێن ده ڕێژن تا میلله ت بگاته مافه سه ره تاییه كان به نموونه سه ربه خۆیی ئابووری هه رێم ! كه چی نه ك ده ستبارمان ناگرن به ڵكو ده بنه هاوسه نگه ری نه یار !
ئه وه ته ئه وڕۆ له داستانی سه ربه خۆیی ئابووری كوردستاندا سه رۆكی حكومه تی هه رێم كاك مه سرور بارزانی دهڵێ : ئه وانه ی ئه مڕۆ له گه ڵمان ناوه ستن با سبه ی خۆیان نه كه نه خاوه ن ده ستكه وته كانمان و سوود له سه ركه وتنه كانمان وه رنه گرن ، با مێژوو شاهێدمان بێت.