پاراستنی باشووری كوردستان ئە‌ركی ھە‌موو لایە‌كمانە‌

غەفوور مەخمووری


باشووری کوردستان لە ڕەوشێکی ناسک و هەستیاردایە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان ڕەچاوی هەستیاری بارودۆخی باشووری کوردستان بکەین و پاراستنی بە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەخلاقی بزانین، لەهەمان کاتدا پێویستە ئەو ڕاستییە لەبەر چاو بگرین کە مانەوە و پێشڤەچوون و سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزی و یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا کاربکەین، بۆئەمەش پێویستیمان بە مامەڵەیەکی تەندروست و یەکسانە لەگەڵ یەکتردا. *سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDk