جیھانی دوێنێ ھە‌مان جیھانی ئە‌مڕۆیە‌تە‌نھا شێوازی كاراكردنیئە‌قڵمان گۆڕاوە‌

گوهدار شکری ئاکرەیی

شێوازی کاراکردنی ئەقڵ رۆلی لە کۆمەلگادا هەیە و رۆلێکی سەرەکی دەنوێنێ، چونکە مرۆڤ بە گشتی ئەوە نیە بەسروشتی خۆیان خراپ بن یا باش بن، لەهەمانکاتدا زانیاری تەواوی لەسەر هیچ شتێکەوە نیە. هەروەک پێغەمبەری ئیسلام محمد (دخ) لە سەر بێ، فەرمویەتی” ( یولد المولود علی الفترة) واتا مرۆڤ لەسەرەتای هاتنی بۆ ناو دونیاوە کاریگەری هیچ بیرو باوەڕیکی لەسپەر نیە”. کەواتە تەنیا سروشتی سادەیی مرۆڤە کە زۆر بەئاسانی دەتوانرێت کۆپی بکرێن، بەزنجیرەیەک بیرو باوەڕی ئاینی و سیاسی و کلتوری و…. هتد. ومەرج نییە ئەم بیروباوەڕ و ئەو کلتورو ئەو سیاسەتەی پێی دەدرێت، یا کۆپی دەکرێت تا چەند شەڕخواز بێ یا خێرخواز بێ، بە تایبەتی لە دەستپێکی تەمەنەکانی ژیانی منداڵی، کە ئامادەباشیەکی تەواوی هەیە، زۆر بەسادەیی کۆپی دەکرێن. چونکە لەم تەمەنەدا زۆرترین پاڵنەرو حەزو ئارەزوو و پێداویستی هەیە، و هیچ زانیاری و تێگەیشتنی لە سەر بەرنامە و پلانی ناوەڕۆکی ئەو ئاین و کلتور و داب و نەریتەی کە لەسەریەوە کۆپی دەکرێت نیە لە رووی باشی و خراپییەکەی، بەلکوو بۆ ئەو شێوازە کاراکردنەی کۆمەلگە و ژینگە و پەروەردە و ئامرازی راگەیاندنەکانی دەورووبەری دەگەڕێتەوە كه تیایدا لە دایک دەبێ ئهو بهو هۆیەوە وەک وەرەقەیەکی سپی لی چی لە سەر بنوسرێت بەو شێوەیەی کە ویستویانە، ئیتر دەخوێنرێتەوە . جائەوەی ئێمە مەبەستمانە باسی لێوە بکەین، بۆ نموونە ئەگەر بێین و سەرنج بدەینە ئەقڵی مرۆڤەکانی جیهانی کۆن لە رووی قەبارە و کێش و جوڵەی کارکردنی ئەقڵیان، هیچ باوەڕ مەکە جیاوازییەکی ئەو تۆی هەبووبێ، لەگەل کێش و قەبارەی ئەقڵی مرۆڤی ئێستاماندا. دەتوانم ئەو مافە بەخۆم بدەم بڵێم بۆ چۆنیەتی شێوازی کاراکردنی زانستیانەی ئەقل دهگەرێتەوە. بەلام لە سەردەمی جیهانی کۆندا، بە گوێرەی داتاکانی مێژوونووسانی ئەم بوارانە، بۆیان دەرکەوتووە زۆر بەکەمی مرۆڤەکانی جیهانی کۆن ئەقلیان بۆ هەلسەنگاندن بەکار بردبئ، زیاترینیان کۆپی دایک و باوک و کۆمەلگەکەیان بوونە. و ئەو مرۆڤانەی ئەقلیان کارا کردبوو ئهوا بڕیارەکانیان لەسەر هەلسەنگاندن و تێگەشتنیان بووە، لە سەردەمە یەک لە دوای یەکەکانی ژیان رەنگە ژمارەیان بە قەد پەنچەکانی دەست هەژمار بکرێن،هەر بۆیە مێژوو نووسان و کتێب و رۆژنامەکان، بەبەردەوام ئاماژە بە ناو و رۆلی چۆنیەتی شێوازی کاراکردنی ئەقلی ئەم ناودارانە كردوه، ئەمەش خۆی لەخۆیدا بەڵگەیەکی ترمان بۆ دەسەلمێنێت کە زۆرینەی مرۆڤەکانی ئەو سەردەمە کۆپی داب و نەریتی دایک و باوکیان بوونە. کەواتە ئەمانە هەمووی ئەوەمان بۆ دەردەخات شێوازی کاراکردنی ئەقل رۆلی سەرەکی لەجیهانی کۆمەلگەی دوێنی و ئەمڕۆدا هەبووە و بەو هۆیەوە نەهێلێت ئەقل بەئاسانی کۆپی بکرێ و کۆت و بەندی زنجیرەی بیرو باوەڕێک یا سیاسەتێکی پڕ لە بێ بنەما و وەهمیەکان و گروپە شەڕخوازەکان و دابوو نەریتی بێ بنەما بکرێن، بەلکوو بۆ هەلسەنگاندنی ئەقل بگەرێنەوە، و باش و خراپ لێک جیا بکەن، مهبەستم پرۆگرامبوونی ئەقلی مرۆڤە . ئاماژە بە نموونەیەک بکەم با سەرەتا خودی خۆمان وەرگرین ! کەوا هەریەک لەئێمە لەخانەوادە و ئاینێکی دیاریکراو، وهەلگری داب و نەریت و کەلتورێکی دیاریکراو لەدایک بووینە، ئەگەر بەوردی سەرنجی لێبدەین بۆمان بە دەردەکەوێت هەمان ئاین و مەزهەب و نەتەوایەتی و داب و نەریتی دایک و باوکمان وەرگرتووە ! بەمانایەکی تر دەتوانم بڵێم، زۆرینەی زۆری ئێمە کۆپی ئەو دایک باوکەین کە لێیان هاتووینەتە ئەم دونیایەوە. زۆر کەمن ئەو کەسانەی کە ناگەڕێنەوە بۆ سەر ئاین و مەزهەب و داب و نەریتی خانەوادەکەیان. ئەمەش خۆی لەخۆیدا بەلگەیەکی سەلمێنراوە بۆ ئەوەی سادەیی مرۆڤ هۆکاریكی سەرەکییە بۆ پرۆگرام کردنی ئەقلی تاک بەو شێوەی كە‌

حە‌زمان لێیەتی.