مەلا بەختیار
کە یادی هەڵەبجە دەکرێتەوە، جگە لە فاشیەتی بەعس، لە ناخمدا، برینێکی تر دەکولێتەوە. ئەویش زامی ئەو تاوانبارانەیە کە لەکاتی مەرگەساتەکەدا، بەناو شارەکەدا گەڕاون و تەرم تەرم هەڵیانداونەتەوە و ملوانکەی ژنان و ئەنگوستی دەستیان و سەعاتەکانیان کۆکردۆتەوە. دەستی تاوانیان بردۆتە گیرفانی قوربانیەکان و پارەکانیان دزیووە.
لە خەڵکی باوەڕ پێکراوم بیستووە کە، تاوانباری وا هەیە (هەن ماوون و هەشن نەماوون) پەنجەی ئاوساوی دەستی ژنانیان بڕیوە، هەتا ئەڵقەو ئەنگوستیلەکانیان ببەن. ماڵانیان تاڵان کردووە و لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا فرۆشتویانە. لەم تاوانبارانە هەیە کاربەدەست و پلەی سەربازی گەورەیان هەیە! من ئێستاش قسەیان لەگەڵ ناکەم!!