بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ڕێکەوتنێکی تری سەدە؟!
ڕێکەوتنی سەدە بە ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و چوار دەوڵەتی عەرەبی دەوترێت کە لە ســـەردەمی ئیـــدارەی ترامپدا کرا، بـــەڵام کاریگەریی ڕێکەوتنەکەی ڕۆژی ٣/10 لە نێوان سعودیە و ئێرانیش (گەر جێبەجێ بکرێـــت) لەســـەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاســـت لەو ڕێکەوتنـــە کەمتر نییە. هەروەکچۆن ڕێکەوتنی نێوان ئیســـرائیل و ئـــەو دەوڵەتە عەرەرەبیانە ســـەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ دیپلۆماسیەتی ئەمەریکا، بەهەمانشێوە ڕێکەوتنـــی نێوان ســـعودیە و ئێرانیش ســـەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ دیپلۆماســـیەتی چین و ئەم هەنگاوە ڕۆڵ و پێگەی چین لە ناوچەکەدا بەهێزتـــر دەکات و ڕۆڵـــی ئەمەریکا لاوازتـــر دەکات چونکە ماوەیەکە ئەمەریـــکا هەوڵ دادات ســـعودیەش لەگـــەڵ ئیســـرائیل ڕێک بخات. هەرچەندە ئەمەریکا بەشـــێوەیەکی فەرمی پێشوازیی لە ڕێکەتنامەکە کـــرد، بەڵام گومانم نییە ئەم هەنـــگاوە گورزێکە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی بەهێزبوونی ڕۆڵ و کاریگەریی چین لە ناوچەکەدا. ڕوونە کە ئێران و ســـعودیە دوو جەمســـەری بەهێزی شیعە و سوننەن و ناکۆکـــی مێژوویی لە نێوان ئەم دوو لقەی ئایینی ئیســـلامدا هەیە و هـــەر لایەش هەوڵ دەدات دەســـەڵات و هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا زیاتـــر بکات و لە وڵاتانی یەمەن و لوبنان و عێراق و ســـووریا ناکۆکی قوڵیان هەیە. هێشتا ڕوون نییە چۆن ئەو دوو وڵاتە مامەڵە لەگەڵ ئەم دەوڵەتانەدا دەکەن بەشـــێوەک بەرژەوەندییەکانیان بەریەک نەکەون. لە ڕێکەوتنامەکەی نێوانیانـــدا هاتوە (دووپاتکردنەوەیان بۆ ڕێزگرتنی ســـەروەریی دەوڵەتان دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتان). ئاماژەیەکی ڕوونە کە مەبەســـتیان تەنیـــا دوو وڵاتەکانی خۆیان نییە و هەمـــوو وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە بـــە تایبەتی ئەو چوار وڵاتەی لەسەرەوە باسمان کرد. سعودیە بە هەموو شێوەیەک دژی پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکی کۆماری ئیســـلامی ئێرانە. ئایا دوای ئەم ڕێکەتنامەیە گۆڕانکاری بەسەر هەڵوێستی شانشینی سعودیەدا دێت؟ ئابڵوقەی سەر ئێرانیش بابەتێکە و ئەمەریکا هەموو گوشـــارێک لە سعودیە دەکات کە
پابەند بێت بە ئابڵوقەکەوە. بە شـــێوەیەکی گشتی کەمبوونەوەی کێشـــە و گرژییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکەدایە و هیوادارین ئـــەم ڕێکەوتنامەیەش ببێتە هۆی ســـەقامگیریی زیاتر و کەمبوونەوەی
ناکۆکییەکان لە ناوچەکەدا بە گشتی و لە عێراقدا بە تایبەتی