لە یادى ڕاپەڕینى دەڤەرى بادیناندا ..


عارف ڕوشدی
لە ماوەى (٣) ڕوژدا (١٢-١٤/ ٣/ ١٩٩١) پێش گەیشتنى هێزەکانى بەرەى کوردستانى بە ڕاپەرینێکى شوڕشگێرانەى رێکخستنە نهێنییەکانى لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵانى خەڵک سەرجەم شارو شاروچکەکانى دەڤەرى بادینان ئازادکران ((بەندە سەرکردەیەکی سەرەکی راپەڕینی بادینان بووم )) ، قورسترین شەڕۆ پێکدادان لە گرتنی قەڵای سەختی دائیرەی ئەمنی دهۆک ڕویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک تێکوشەر شەهیدو برینداربون و زۆرێک لە ئەفسەرو کارمەندانی ئەمنەکە کوژران و زیاتر لە (٨٠) کەسیش بەدیلگیران هەر وەها لە دەورو بەری دهۆک بە چەکی دژە فروکە تونرا کوپتەرێک تێکبشکێنرێت ، لە دووەم ڕوژدا هێزەکانى بەرەى کوردستانى فریاى شارەکان کەوتن و ئەرکى پارێزگارىیان گرتە ئەستو ، لایەنە سیاسییەکان بارەگایان کردەوەو خەلک کومەڵ کومەل بە بێ جیاوازى سەردانى هەمو حزبەکانىان دەکرد ، ، چەند جارێک هێزەکانى بەرەى کوردستانى پلانیان دارشت بۆ ڕاماڵینى هێزەکانى ڕژێم لە سەربازگەى (فایدە) بەڵام سەرکەوتو نەبوون ، تا ئەو کاتەى هاوپەیمانان ڕێگایاندا ڕژێم بە هێزى سەربازى و سود وەرگرتن لە هێزىى ئاسمانیی (هیلیکوپتەرى شەرکەر) پەلامارى شارەکان بداتەوە، هاوشانى جموجولى سەربازى ناحەزان و پاشماوەکانى بەعس هەڵمەتیکى چڕى پروپاگندەى ترسێنەریان بەرپاکرد، لە ئەنجامدا لە کەشێکى نالەبارى بەفرو باراناوی و مەترسیدارى تەقینەوەى دەیان مینى چێنراوى هەر دوو حکومەتى عیراق و تورکیادا خەڵک ناچار بە (کۆرەو) بوو بەرەوە سنورەکانى تورکیا ، رێزو سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕینی بادینان.وئ