پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

هەڵبژاردنی داهاتووی
تورکیا “گرنگترین
هەڵبژاردنە”
ئەنجامـــی هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا بـــۆ ئایندەی ئەو وڵاتە یەکجار گرنگە و هەروەک ڕۆژنامەی واشـــینگتۆن پۆست لە کۆتایی مانی شوباتدا نوسیبووی (گرنگترین هەڵبژاراردنە لەو وڵاتەدا) چونکە هەڵبژاردنەوەی سەرکۆماری ئێستا دەبێتە هۆی زیاتر چەســـپاندنی ئەو سیستەمە سیاسییەی سەرۆک ئەردۆغان و حیزنی داد و گەشـــەپێدان ماوەی بیســـت ساڵە خەریکی دامەزراندنین و بە پێچەوانەشـــەوە ئەگەر ئۆپۆزیۆسۆن ســـەر بکەون، ئەوا، وەک خۆیان دەڵێن، زۆربەی گۆڕانکاری و سیاســـەتەکانی ئەردۆغان پێچەوانـــە دەکەنەوە یان بە لایەنـــی کەمەوە گۆڕانکاری گەورەی تێدا دەکەن. تورکیای پێش هاتنە ســـەر حوکمـــی پارتی داد و گەشـــەپێدان زۆر جیاوازە لە تورکیای ئەمڕۆ. ســـیما دیار و گرنگەکانی گۆڕنکارییەکان بریتین لە گۆڕینی سیســـتەمی حوکمڕانی لە سیستەمی پەرلەمانییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی و هەڵتەکاندنی کەمالیزم وەک سیستەمی ســـێکیولەری حوکمکردن بەرەوە سیســـتەمیکی ئیسلامی و کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سوپا لە کاروباری سیاسی و تەنانەت لە سیاسەت و پەیوەندییەکانی دەرەوەشدا تورکیا ئاراستەیەکی تا ئەندازەیەکی زۆر جیاوازی وەرگرتوە. تەنانەت کەم نین ئەوانەی مۆرکی شەخسی و ئایدۆلۆجیش بەسەر
بەڕێوەبردنی ئابوورییەوە دەبینن. بـــە پێی بۆچوونی بەشـــێکی زۆر لەوانەی چاودێری دۆخـــی تورکیا دەکەن و چاوێکیشیان لەســـەر هەڵبژاردنەکانی تورکیایە، دۆخی ئابووری و کاریگەریی ئەم دۆخە لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بە فاکتەری یەکلاکەرەوە دەبینن بە تایبەتی بەرزبوونەوەی هەڵاوســـان و زیادبوونی ئاستی بێکاری و دابەزینی نرخی گۆڕینەوەی لیـــرەی تورکی. هەر بۆیە لەم دواییانەدا حکومەت چەندین هەنـــگاوی ناوە بۆ باشـــترکردنی گوزەرانی خەڵک و ســـووککردنی ئەو بارە قورســـەی خراپی باری ئابووری خستویەتیە سەرشـــانیان. ئەمەش خۆی لە خۆیدا مشـــتومڕێکی زۆری دروســـت کردوە و حکومەت و ســـەرۆککۆمار بەوە تۆمەتبـــار دەکەن کە هەموو ئـــەو هەنگاوانە بریتین لە شـــیرینکردنی دەمی دەنگدەران لەسەر حسابی سەقامگیری و پەرەپێدانی دوورخایەن و درێژخایەنی ئابووری وڵات. لە هەموو هەڵبژاردنەکانی تورکیاشـــدا دەنگـــی کوردانی ئەو وڵاتە کاریگەریی گەورەی هەبوە و ئەم هەڵبژاردنانەشدا هەر هەمان کاریگەریی دەبێت هەرچەندە پارتە کوردییەکان نەبوونەتە بەشـــێک لەو هاوپەیمانییە 6قۆڵییەی دەنگ بە
کاندیدی ئۆپۆزیۆسۆنی سەرەکی دەدەن کە کەمال کلیچدار ئۆغلۆیە