عارف ڕوشدی
ڕوژێکی مەینەتبارە لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا، لەو بەروارەدا بە مۆرکردنی رێککەوتننامەی پیلانگێری (جەزائیر) لە نێوان هەردوو ڕژێمی لەناوچووی بەعس و شاهنشاهیدا توانییان کوتایی بە شوڕشی گەورەی نیشتیمانی (١١)ی ئەیلوول بیهێنن، کە بەدرێژایی (١٤) ساڵ بەردەوام بوو و لە مەزنترین کاریگەرییە کانی کە وایکرد بۆ یەکەم جار لە حکوومەتی عێراقیدا لە چوارچێوەی ڕاگەیاندنی رێککەوتننامەی( ١١)ی ئازاری ساڵی ١٩٧٤ دەرەنجامێکی مێژویی لە بارەی مافە یاسایی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان بەدی بێت.
بەڵام بە هەماهەنگی هەردوو ڕژێمی ملهوڕ و نێوەندگێری وڵاتی (جەزائیر) و بەپێێ خواستەکانى شاى ئێران و ملکەچى ڕژێمى عێراقى توانییان دەرفەتى پێشکەوتنى چارەسەرى کێشەى ڕەوای کوردستان و بڵێسەی شوڕش دابمرکێننەوەو گەلەکەمان ڕووبەڕووی نەهامەتییەکی گەورە بکەنەوە.
بەڵام پیلانگێڕییەکە بێ باجى گەورەش نەبوو بۆ داگیرکەران، هەر لە سەرەتاى گۆڕانی سیستمى حکومڕانى لە ئێران، عێراق بە دەرفەتى زانى و بە کورتبینییەوە هەوڵیدا لەو کۆت و بەندەى ڕێککەوتنەکە خۆی قورتار بکات. لە ئەنجامدا سەرى کێشا بۆ شەڕێکی (٨) ساڵەی خوێناوی نێوان هەردوو وڵات .
لەم بۆنە خەمناکەدا و لە سەرو بەندی ڕوژانی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستاندا و بەسود وەرگرتن لە سەربوردە تاڵەکانمان (پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە هیچ پاساوێک) ڕێگری لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی داهاتوی پارلەمان نەکەن، وەک ڕەتکردنەوەی ستەم و پاپەندبوونی ڕاستەقینەی نیشتیمانی و دیموکراسی، هەر لایەنێک هۆکاربێت لە پەکخستنى هەڵبژاردنەکان بەهەر بیانووەکە بێت، بەشدارە لە زیان گەیاند بە گەل و نیشتیمان و تەنانەت باجی لە دەستدانى
سۆز و پشتیوانى خەڵکە دڵسوزەکەشی دەدات.