عومەر چنگیانی
دووشـــەممە 6ـی مانگی ئـــاداری 202٣ دەكاتە 14 یەم ڕۆژی مانگی شابان (شەعبان)ـی1444ـی كۆچی و، لە کۆتایی ڕۆژ و ئێوارە و شەودا کە دەبێتە دەسپێکی پانزەی شابان، زۆرێك لە مسڵمانان ســـەرقاڵ دەبن بە هەندێك پەرستشی تایبەتەوە و، بە شـــێوەیەكی گشتی تیایدا دەبنە سێ قوتابخانە و، بۆچوونی لێكجودا و، لە هەندێك شتدا لێكنزیك؛ هەینیەکەی ڕابردوویش لە ڕێگای دوانگـــەی هەندێک لە مزگەوتەکانی کوردســـتانەوە باســـی لێ کرا و بەهەند وەرگیـــرا (1)؛ بۆیە بە ئەركی دەزانم
نووسینەكەی ئەمڕۆمی بۆ تەرخان بکەم (2). قوتابخانـــەی یەكەم/ لە زۆرێك لە وڵاتانی مسڵماننشـــینی
ســـوننەمەزەبدا، دوای بانگی شێوانی ڕۆژی چواردەی شابان لە مزگەوت یان لە ماڵەوەدا دادەنیشـــن و بە كۆمەڵ یان هەرکەس بـــۆ خۆی چەند نزایەكـــی تایبەتی دەكـــەن و، هەندێك ئاو و شیرینی لە بەردەمی خۆیاندا دادەنێن و، دوایی دەیبەخشنەوە! گوایە ئەو شەوە خوای گەورە پلانی ساڵانەی بۆ بەخشینی رزق و تەمەن و ئیشەكانی ســـاڵ دادەڕێژێت؛ بە كورتیەکەی پلانی ســـاڵانەی خوایی لەو شـــەوەدایە و، هەركەس لەو شەوەدا وا بكات و بۆ ســـبەینێ بەڕۆژوو ببێ و، ئێوارەكەی بیكاتە جەژن خێرێكـــی زۆری پێ دەبڕێ؛ ئەوانەی بڕوایـــان پێیەتی بۆ ئەم كارەیـــان پەنا دەبەن بۆ لێكدانـــەوەی هەندێك ئایەت و، وا لە هەوادارنیان دەگەیێنن كە ئەوە مانا و مەبەستی ئایەتەكانە و، بۆ هێنانەوەی دەقی فەرموودە ـ بە ڕاســـت و ناڕاست ـ پەكیان
ناكەوێت، وەك ئەوەی دەڵێن: 1/ كردنی نوێژی بەرائەت كە “سەد” ڕكاتە. 2/ كردنی شەش ڕكات، بە نیازی دوورخستنەوەی بەڵا و بۆ
تەمەندرێژی و، بۆ بێنیازی لە خەڵكی. ٣/ سێ جار خوێندنی ســـوورەتی “یاسین” و لە دوای هەر
جارێك، خوێندنی ئەم پاڕانەوە تایبەتە: (اللهم يا ذا المن، ولا يمن عليه، يا ذا الجلال والإكرام).
٣/ بـــڕوای هەنـــدێ كەس وایە كە شـــەوی قەدر شـــەوی ناوەڕاســـتی شـــابانە، واتە رێکەوتی پانزدەی شەعبان؛ وەك ئیمامی شـــوقەیری دەڵێ: ئەم بۆچوونـــە بەتاڵە (٣). چونكە
قورئان دەفەرمێت: أ: (شـــهر رمضان الذي أنزل فيـــه القـــرآن) البقرة: 5).
واتە: (مانگی ڕەمەزان ئـــەو مانگەیە كە قورئانی تێدا هاتۆتە خوارەوە).
ب: (إنـــا أنزلنـــاه في ليلة القدر) (القـــدر:1). واتە: (ئێمە ئەم قورئانەمان لە شەوی قەدردا ناردووەتە خوارەوە). شەوی قەدریش لە ڕەمەزاندایە نەك شابان.
قوتابخانەی دووەم/ شـــیعەمەزهەوەكانی دنیا ئەگەرچی لە دیاریكردنی شەوەكەیشـــدا ڕایان یـــەك نەبێت بەڵام لای ئەوان وێڕای پیرۆزییەتەكەی بەڵكو لەو شەوەدا دەیكەنە هاواروگریان و قوڕپێوان ـ پیشـــە هەمیشـــەییەکەیان ـ ســـا بەڵكو وەك لە دووتوێی سەرچاوەكانیاندا هاتووە كە مەهدییە چاوەڕوانكراوەکە لەو شـــەوەدا دێتە دەر، بێتە دەر و ببێتە فریادڕەسی جیهان، ئیتر بڕوا بەو دەرچوون و هاتنی مەهدییە لای ئەوان بەشـــێكی
گەورەیە لە بڕواداری
قوتابخانەی ســـێیەم/ ئیمامی مەقدیســـی دەڵێ: یەكەم جار كـــە ئەم داهێنراوی پازدەی شـــەعبانە داهات، لەوەوە بوو، کە ساڵی 448ـی كۆچی، لە بەیتولمەقدیسدا، كابرایەك لە نابلسەوە هات، پێیان دەگوت: “ئیبنو ئەبی حومەیرا”، دەنگێكی خۆشی هەبوو، قورئانێكی خۆشی دەخوێند، لە شەوی پانزەی شەعباندا نوێژێكی دابەســـت و بە دەنگە خۆشـــەكەی قورئانی دەخوێند تیایـــدا و خەڵك ڕیزیان بەســـت لە دوایەوە تـــا دەهات زۆرتر دەبـــوو) (4). “نەجمی غیتی” دەڵێ: زۆرینەی زانایان و ئەهلی حیجاز وەك عەتا و ئیبنو ئەبی مەلیكە و فەقیهەكانی مەدینە و هـــەواداران و یاوەرانی مالیك گوتوویانە: (ئەو كارانە هەموویان زێدەكردن و بیدعەیە لە ئاییندا) (5). ئەوەی كە وای لەو خەڵكە كردووە، كە ئەم بیدعەیە بكەن، فریبخواردن و بایەخدانیانە بە: 1. وتەیەك كە دراوەتە پاڵ عەلی (خوای لێ ڕازی بێت) كە
گوایە گوتوویەتی: پێغەمبەر- دروود و ســـڵاوی خوای لێ بێ – فەرموویەتـــی: (إذا كانت ليلة النصف من شـــعبان فقوموا ليلها وصوموا نهارها) (6). واتە: “هەرگا شـــەوی پازدەی شـــەعبان
هات، شەوەكەی شەو نوێژ بكەن و رۆژەكەی بەرۆژوو ببن”. 2: فەرموودەی: (إن الله تعالى ينزل ليلة النصف من شعبان إلى الســـماء الدنيا فيغفر لأكثر من عـــدد غنم بني كلب) (7)؛ واتە: (خوای گەورە لە شەوی پازدەی شەعباندا دێتە خوارەوە بۆ ئاســـمانی دنیا و لـــە گوناهی خەڵكەكە خـــۆش دەبێت بە
ئەندازەی ژمارەی مەڕەكانی خێڵی بەنی غەنم زێدەتر.) (8)
پەراوێز:
(1) وەلێ ئێمە لە ڕێگای دوانگەی مزگەوتی
خەدیجەکوبراوە، گوتارەکەمان لەسەر باسی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلانی کوردستان بوو لە 1991/٣/5ـەوە لە باشووری کوردستان کە چۆن ڕووبەڕووی گەورەترین دیکتاتۆری ناوچەکە بوونەوە و، ئەو دەسەڵاتەیان راماڵی؛
ئینجا تیشکمان خستە سەر هەندێک لە وانە پێویستەکانی ئەو بۆنە گرنگە.
(2) وەختی خۆی (سێشەممە 17ـی مايسی 2016) ئەم بابەتەم لە لاپەڕە “20”ـی رۆژنامەی هەولێری ژمارە 2٣71ـدا بڵاو كراوەتەوە).
(٣) السنن والمبدعات (146).
(4) الباعث على إنكار البدع والحوادث: 124-125.
(5) السنن والمبتدعات للشقيري (145).
(6) رواه ابن ماجه في السنن (1٣88) ص234، طبعة
دار احياء التراث. وهو حديث موضوع. أنظر: ضعيف سنن ابن ماجة للالباني. ص105.
(7) رواه ابن ماجة 1٣89 وهو حديث ضعيف. أنظر:
ضعيف سنن ابن ماجة للالباني. ص106.
(8) گومان لەوەدا نیە سەرباری ئەوەی كە زانای وەك
ئەلبانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموودەكەی بە لاواز
داناوە، ئەم فەرموودەیە كورتكردنەوە و بچووككردن و
سنوورداركردنی میهرەبانی و سۆزی خوای گەورەی تێدایە، كە مەڕوماڵاتی ئەو خێڵە چەند زۆر بن، لە ئاستی رێژەی
مسڵماناندا هەر كەمن