بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

یادێکی تری کۆچی دوایی بارزانی نەمر
چلوچوار ســـاڵ لەمەوبەر مەلا مســـتەفا بارزانی کۆچی دواییی کرد. ئەو حەفتاونۆ ســـاڵ بەر لە ئێســـتا پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند کە هێشـــتا ڕۆڵی ســـەرەکی دەگێڕی لە خەباتی سیاســـی و حوکمڕانیدا و شەســـتودوو ساڵ لەمەوبەریش ســـەرکردایەتیی شۆڕشیمە مەزنەکەی ئەیلەولی کرد کە بووە داینەمۆی شـــۆڕش و ڕاپەرێن و سەرکەوتنەکانی دواتر. ئەو ســـەرۆک و ســـەرکردەیەک بوو چاوی لە بەندیخانە هەڵهێنا و تەمەنی گەنجی لە ژیانی دەسبەســـەری و دوورخســـتنەوە لە شارەکانی ناوەڕاســـت و خوارووی عێراق بەســـەر برد. ئەو ســـەرکردایەتی یەکەم شۆڕشی ڕێکخراوی کردو بووشـــە جەنەراڵی یەکەم کۆماری کوردستان. هـــەر ئەویش بـــوو لەبری گەڕانەوە بۆ عێراق ڕێـــگای ئاوارەیی هەڵبژارد و بەشـــێک لە تەمەنی خـــۆی بە کولەمەرگی لە ســـایەی ڕژێمێکی نامۆ بە نەتەوەکەی و بە ئایینەکەی خۆی بەســـەربرد. کە گەڕاشـــەوە ژیانی ژێردەســـتەیی ناو کۆشـــکی لە بەغدا گۆڕیەوە بە ژیانـــی ئازادانەی ناو
ئەشکەوتەکانی کوردستان. من لام وایە هیچ کەس لە هەڵەو کەموکووڕی بەدەر نییە و هیچ کەسیش لەســـەروو ڕەخنەوە نییە، بە تایبەتی ئەوانەی لـــە بازنەی بەرژەوەندی گشـــتیدا کار دەکەن و بەرگری لەوان دەکـــەن، بەلام زڵم و تێرۆرکردنی کەسایەتی و سوکایەتیپێکردن لە ژێر دەمامکی ڕەخنە و هەڵسەنگاندندا تاوانـــە و تاوانەکـــەش گەورەتـــر دەبێـــت کاتێک ڕەخنـــەکان بە ناوی بەرژەوەندیی گشتی و نووسینەوەی مێژووەوە دەکرێن. تا بڵێی نســـکۆی شۆڕشی ئەیلول کارەســـاتێکی گەورە بوو، بەڵام ئەو نسکۆ و شکستەی لە ساڵی 1988دا ڕوویدا هیچی لەوەی ئەیلوول کەمتر نەبوو. خۆ ئەگەرئێرانی 1988 هەمان ئێرانی 1975 بوایە ئەوا کاریگەریی ئەو کارەساتە زۆر گەورەتر دەبوو. کـــێ لەو حێزبانەی کە لە هەنـــاوی حیزبەکەی بارزانیدا یان وەک حیزبی نوێ دروســـت بوون (ئیزافە) یەکی پۆزەتیڤیان خســـتە سەر خەرمانی خەباتی کوردایەتی. کام شـــۆڕش هێندەی شۆڕشـــەکەی بارزانی لە دڵ و مێشـــکی کوردانا جێگەی خۆیان کـــردەوە. تەنانەت ئەگەر بە پێوەری ئەمڕۆ دەســـکەوتەکانی ئەیلول بپێوین و بە چاویلکەی ئەو سەردەمەش ســـەیری بەژن و باڵای بەرزاییەکانی ئەمڕۆ بکەین، ئەوا دڵنیام باڵای هیچ
لەوانەی دوای ئەیلوول هاتوونە ناگەنە خەنجەرەکەی کەمەری بارزانی