سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ڕۆژووی مانگی ”شە‌عبان“

عومەر چنگیانی

ئەم ئیمڕۆی حازرییە یانی سێشـــەممە ٢1ـی مانگی شوباتی ٢٠٢3ی زایینی لەگەڵ یەکەم ڕۆژی مانگی شابان (شەعبان)ـی 1444ـی كۆچی تێک دەکاتەوە؛ واتە پشتیوان بە خوا تەنیا مانگێکی ماوە تا مانگە پیرۆزەکەی ڕەمـــەزان. لێرەوە بە ئەركی دەزانم، خەرمانەگوڵی ئەمجارە تەرخان بكەم بۆ بەبیرهێنانەوەی هەندێك بابەتی
ئایینیی پەیوەست بە مانگەكەوە. یەكەم/ زۆر ڕۆژووگرتن لەم مانگەدا: ئەوەی كەمێك شارەزای زانستی (فەرموودەناسی) بێت، دەزانێ كە هەر فەرموودەیەك، باس لە كردەوەی
پێغەمبەر بكات، دروود و سڵاوی خوای لێ بێت، مەرج نییە شوێنەکەوتووانیش بیگرنە بەر، بەڵام ئەگەر باسی لـــە فەرمان و گوتاری ئەو دەكرد، بە فەرماندان بە كردن، یان بە قەدەغەلێكردن، ئەوە بۆ كارپێكردنە، بەڵام تێگەیشتن لەوانیش، بەبێ گەڕانەوە بۆ بنەمای چەند زانستێك، ناکرێ.
لە گێڕانەوەی باسی ئاكارەكانی پێغەمبەردا، دروود و سڵاوی خوای لێ بێ، بە تایبەتی ڕۆژووگرتن، دایكی بڕواداران (عایشـــە) دەفەرمێت کە: “پێغەمبەر، دروود و ســـڵاوی خوای لێ بێ، وەها دەستی دەکردە گرتنی ڕۆژووی سونەت، دەمانگوت زەحمەتە ئیتر نەیگرێت، کە نەیشیدەگرت، دەمانگوت دیارە ئیتر نایگرێت! مانگی ڕەمەزانـــی لێ بترازێ لە ئەوەڵەوە هەتا ئاخر دەیگرت، پێغەمبەرم نەبینیوە، بەبێ ڕۆژبگار، مانگێك بەڕۆژوو بووبێت؛ لە هیچ مانگێکیشـــدا هێندەی مانگی شابان ڕۆژگی نەدەگرت.” (1) بەو گوێرەیە بێ وا ئیبنومبارەك و هەندێك لە زانایان، دەقەكان شـــی دەکەنەوە، دیارە پێغەمبەر، دروود و ســـڵاوی خوای لێ بێ، لە مانگی
شاباندا زۆر بەڕۆژوو دەبوو، بەڵام هەرگیز هەر ٢٩ یان 3٠ ڕۆژەکەی نەگرتووە. دووەم/ گرتنی ڕۆژووی ئاخروئۆخری شابان ئەو ڕۆژووە لەبەر سێ شتە: 1/ یـــان ئەوەتا، ئەو كەســـە بۆیەكا بەڕۆژوو دەبێـــت، نەوەك ڕەمەزانی لێ تێك بچـــێ و دەڵێ، دەچمە
پێشـــوازەوە نەکا دەســـپێکی ڕەمەزانم لێ بڕوات! جا گومانتان لێ نەبێ ئەمەیان دروســـت نییە و، نابێ هیچ كەس بەو مەرام و نیازەوە ڕۆژوو بگرێت.
٢/ یان ئەوەتا قەرزی لەسەرە و، ڕۆژووی بگردە دەگرێتەوە و قەرزەکەی دەداتەوە؛ ئەوە دروستە. 3/ ئەگەر نەزرونیازێکیشـــی کردبێ یان بە نیازی ســـونەت و خێر، بیگرێت، ئەوەیشـــیان بە رای زۆرینەی
زانایان ئاساییە و، چ عەیبی تێدا نییە.
سێیەم/ چوونەپێشوازی ڕەمەزانەوە: (پێشخستن) دروست نییە، بەڵام بۆچی دروست نییە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، دوو لایەن هەیە: 1/ مانگی ڕەزمەزان بە خۆی دیارە و، ناکرێ شـــتێکی پێ زیاد بكرێت؛ دیارە پێغەمبەر، دروود و ســـڵاوی
خوای لێ بێت، بۆ خۆیشـــی هەر لەبەر ئەوە نەیهێشـــتووە خەڵک لە ڕۆژانی جەژنـــدا بەڕۆژوو ببن و، ئا بەو چەشنە هۆشیاری کردووینەتەوە؛ وەختی خۆی نەتەوە و شوێنكەوتەی ئایینەكانی دیكە، ئەو بەزمەیان دەکرد و، بە ویســـت و بۆچوونی خۆیان لە ڕۆژوویان زیاد دەكرد؛ جا ئا لەبەر ئەوە پێغەمبەر نەیدەهێشـــت کەس لە گومانەڕۆژ (یوم الشـــك)دا بەڕۆژوو ببێت؛ تەنانەت عەماری كوڕی یاسر، خوای لێ ڕازی، دەفەرمێت: “ئەوەی
گومانەڕۆژ بکاتە ڕۆژوو، ئەوە لە ڕێبازی بابی قاسم، دروود و سڵاوی خوای لێ بێ، لای داوە. ٢/ بۆ جیاكردنەوەی فەرز لە ســـونەت؛ ئاخر جیاكردنەوەی فەرز و ســـونەت، خۆی كارێكی شـــەرعی و پەسەندە، هەربۆیەكا پێغەمبەر دروود و سڵاوی خوای لێ بێ، نەیدەهێشت خەڵک نوێژی سونەت و نوێژی فەرز بدەن بەدەم یەکەوە و، بلكێنن بە یەکدا؛ كە هەرهیچ نەبێت، با بە دوو قسەیەیش بووبێ بەینیان پێ بدرێت؛ بە تایبەتی نوێژی بەیانی، هەربۆیەكە زۆر سونەتە، كە مرۆڤ سونەتی بەیانی، لە ماڵەوە بكات و پاشان ڕابكشێ و ئینجـــا بچێت بۆ مزگەوت و لەوێ نوێژە فەرزەكەی بكات. ئەوكاتەی پێغەمبەر، دروود و ســـڵاوی خوای لێ بێت، دەبینێ وا یەكێك لە یارەكانی خەریكە نوێژی سونەت دەكات و، قامەتی نوێژی بەیانیشیان دابەستبوو؛
فەرمووی: “نوێژی بەیانی و، چوار ڕكات.” (٢) چوارەم/ پێغەمبەر دروود و سڵاوی خوای لێ بێت، لەبەرچی ئەو هەموو ڕۆژووەی دەگرت لە شاباندا؟
زانایان بۆ دۆزینەوە و ڕوونكردنەوەی ئەو کارەکەی پێغەمبەر – دروود و ســـڵاوی خوای لێ بێت -، چەند ڕایەكیان فەرمووە؛ هەرە پەسەندەکانیان ئەمانەن:
1/ لەبەر ئەوەی پێغەمبەر دروود و ســـڵاوی خوای لێ بێ، زۆربەی کات بۆ گەیاندنی بانگی خوا و لادانی كۆســـپەكانی ڕێگای بانگەكە، دەكەوتە دەرەوی مەدینە و گەشـــتی وەڕێ دەهات و ئەویش بۆ خۆی كردبوویە ســـونەت، كە هەر مانگەی بەلانی كەمەوە، سێ رۆژی لێ ڕۆژوو بگرێت؛ لە ڕەوتەن (سەفەر)یشدا نەیدەگرت؛
كە مانگی شابان دادەهات، هەموو ئەو سونەتە فەوتاوانەی کە ئەو لە سەری واجب بوو، دەیگرتەوە. ٢/ هەندێ زانایش دەفەرموون كە ژنگەلی ماڵی پێغەمبەر دروود و ســـڵاوی خوای لێ بێ، لەبەر دەشـــتان (ســـووڕی مانگانـــە) ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانیان لێ بفەوتایە، بـــە زۆری گێڕانەوەكەیان هەڵدەگرت بۆ مانگی شـــابانی دابێـــت و لەو مانگەدا دەیانگرتەوە؛ پێغەمبەریش دروود و ســـڵاوی خوای لـــێ بێت، بۆ دڵنەوایی و
سۆزبەخشین پێیان، لەگەڵیاندا بەڕۆژوو دەبوو. (3)
پەراوێز (1) بوخاری، ژمارە (33) و، مسلیم، ژمارە(1٩56) (٢) بوخاری، ژمارە (663 ) (3) گوڵخەرمانی ئیمڕۆمان پوختەی خەلەکی ٢٧ی گوڵخەرمانەکەمانە، کە پێشتر لە لاپەڕە “٩”ـی ژمارە
٢366ـی ڕۆژنامەی هەولێر، رێکەوتی سێشەممە 1٠ـی مایسی ٢٠16 بڵاو كراوەتەوە