سە‌ردە‌می فە‌نابوونی مرۆڤ

نەزاکەت حسێن

Klaus Schwab دەڵێت: ھەموو شۆڕشە پیشەسازییەکان بەدەستی مرۆڤ کراون، ھەر یەکەشیان داھێنانی زیاتری لە ئامێر و کەلوپەل وکەرەستەیەک بەرھەم ھێناوە، ھەر ئامیرێکیش لە لایەک کارئاسانیی بۆ مرۆڤ کردوە لە لایەک جێگرەوەی مرۆڤ خۆی بووە لەکارێکدا کەئەو پێشتر بە ھێزو بازووی خۆی ئەنجامی داوە. شۆڕشی پیشەسازی چوارەم زیاتر لەوانەی پێشوو بەشۆڕشی بەرھەم ھێنانی مرۆڤ و شۆڕشی بایۆلۆجی ناسرا؛ چونکە بۆیەکەم جار بوو لەمێژودا زانیاریە بایۆلۆجیەکانی ژێر پێست و ناوناخی مرۆڤ بزانرێت و لەوێوە سوودی لێ ببینرێت. مرۆڤی ئالی و ئەڵگۆریزمی پێ بەرھەم ھێنرا کە بەردەوام جێگرەوەی تەواوی مرۆڤە، تا ئەو ڕادەی بە شۆرشی بەرھەم ھێنانی ھۆش ناوببرێت. لەم ڕۆژانە ھەواڵێک بڵاو بووەوە کە بۆیەکەم جار ئەڵگۆریزمێک ‘مرۆڤێکی ئالی’ لەدادگایەک لەوڵاتێک وەک پارێزەر بەشداری پرۆسەیەکی دادگایی کردن دەکات. بەردەوام مرۆڤ دەخرێتەوە لاوە، تا ئەوەی ھەندێک لەپسپۆڕان نموونەی وەک یۆڤاڵ ھەراری بە سەردەمی ‘تەواوبونی مرۆڤایەتی’ ناوی ببات. Jaron Laneir دەڵێت ‘ئێمە وەک مرۆڤ لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و شاشەی مۆبایلەکەمان ھاک کراوین، زانیاریەکانمان دەدزرێت و جێگرەوەی ئێمەی پێ دروست دەکرێت.” Klaus Schwab دەڵێت” بەردەوام مرۆڤ ئیش لەدەست دەدات وجێگرەوەی لەشوێنی کار بۆدروست دەبێت، ڕاستە ئیشی نوێ پەیدا دەبێت، بەڵام ئیشەکان زۆربەیان ئیشی ھێزو بازو نین و وبواری نوێن، کەھەموو مرۆڤێک ناتوانێت بیکات.” ئەمە وادەکات کە نەزانین چ پسپۆریەک بە منداڵەکانمان بخوێنین، یۆڤاڵ نوح ھەراری دەڵێت” بۆیەکەم جارە لەمێژوودا نازانین ئایندەی ئیش و پیشە چییە، چی بە نەوەکانمان بخوێنین و چ زانستێک باشە.” ئەمانە وادەکات مرۆڤ دەبێت جارێکی تر خۆی بدۆزێتەوە و خۆی بەرھەم بێنێتەوە، چونکە داھێنانەکانی دەستی زیرەکی دەستکرد بەردەوامن، تاگەشتوەتە ئەوەی مرۆڤ ئێستا خۆی کۆنترۆڵ کراوی دەستی ئەوشتانەیە کەخۆی بەرھەمی ھێناوە نموونەی’ درۆنەکان’ بەلای سەرمانەوە بەبێ بوونی ئێمە لەناویدا ئێمەی کۆنرۆڵ کردوەو ھەرەشەی لەناوبردمان دەکات، رۆژانە چەندین مرۆڤ لەناودەبات، ملیۆنان ساڵە مرۆڤ وبونەوەرەکانی تر بژاردەی دەستی یاساکانی سروشتن، ئێستا بەروبومە نائۆرگانیەکان لەئەڵگۆریزمەوە بیگرە تا بەروبومەوە خۆراکیەکانیش بژاردەی دەستی زیرەکی دەستکردن. شارەزایان بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن مرۆڤ چی بکات تاکو بەردەوام وەلانەخرێت ھەروەک شارەزایەک دەڵێت’ ژیان خەریکە بەرەو ئەوەدەڕوات بێ مرۆڤ بەردەوام بێت.” دەبێت خەمی خۆی بخوات، بەچی خۆی بهێڵتەوە، لەکاتێکدا وا نەک تەنها دەست و بازوی بەڵکو ئەندێشەو ھۆشیشی ماندوو ئیفلیج بوو بەھۆی تەکنەلۆجیاو بەرھەمەکانی زیرەکی دەستکردوە. یۆڤاڵ نوح ھەراری کە سەرقاڵی ئەم بوارەیە تا ئێستا یەک پێشنیاری کردوە بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ لەم ئیفلیج بوون وکۆتایی ھاتنە ئەویش” پەروەردەی ھۆش و مەعریفیە، کە والەمرۆڤ بکات جارێکی تر بیربکاتەوە ھۆشی زیندوبێتەوە ودەرک بەشتەکان بکات. ئەگەر سەیری ئاینە ئاسمانیەکانیش بکەن، ھیچیان فێری مرۆڤیان نەکردوە کە چۆن ئامێرێک دروست کات، دارتاشی بکات، ئاسنگەری بکات، فڕۆکەیەک دروست بکات بەڵکو خیتابی عەقڵیان لەگەڵ کردوە، ھۆشیان جوڵاندوە، کاریان لەسەر عەقڵی کردوە و فیکریان فراوان کردوە، ئەوکاتە مێشک و ھۆشی فراوان بوە و بیرکردنەوەی کردوە وتێڕاماوەو لەوێوە دەستی بەداھێنان کردوە، پێداویستیەکانی ژیانی بەرھەم ھێناوە. یۆڤاڵ ھەررای دەڵێت “تاکە رێگەیەک کە پێی گەیشتووم بۆ رزگارکردنی مرۆڤ ودەربازبونی لە پەراوێزخستی وفەنابوونی ئەم پەروەردە ھۆشیە، وەدەشڵێت ھێشتا وەڵامم پێ نیە و دەستم نەکەوتوە کە چۆن ئەوپەروەردەیە بکەین