بوومە‌لە‌رزە‌،ڕووداوێكی خواییە‌ لە‌ گە‌ردووندا

عومەر چنگیانی

بوومەلەرزەکانی ئەم دواییەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان سەرباری نەهامەتییەکە خۆی، زۆر بەداخەوە قسە و هەڵوێستی زۆر و هەمەچەشنی بە شوێندا هاتووە، نەخاسمە پێشوەختە لەلایەن هەندێ کەسی ناحاڵی یان بەدحاڵیبنێو میحرابی مزگەوتەکانی کوردستان و سۆشیال میدیای کوردی، کە شەرمم بەخۆم دێتەوە کاتێ گوێم لێیان دەبێت، بەتایبەتی کە تەفسیری بێمانای خۆ بە بریکاری خواکردن بۆ ڕووداوەکان کرا، بۆیە هەرزوو لەسەر بابەتەکە هاتمە گۆ و لە لاپەڕە فەرمیەمەێ خۆم (مامۆستا عومەر چنگیانی Chngiyani) شتێکم لەبارەوە نووسی و تیایدا گوتم: (بەڵێ دەکرێ تووڕەیی خوا هەبێت لە ئێمەی مەردمگەل لەبەر تاوانەکانمان، وەلێ… لە دوای هاوەڵ بۆخوا پەیدا کردن هەرە گوناهی گەورە نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ستەمی لە بن نەهاتووی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکانی دەوروبەرمانە تا ئەندازەیەکی زۆریش نێو خۆمان و نابێ بڵێین: لەبەر تاوانیانە، کوردی بەش نەهامەت و وڵات و خاک و زمان و کیان لێ داگیرکراو کە جامی غەزەبی خوا قوڵپ بۆتەوە بە سەریاندا! ئاخر ئەو جۆرە کەسانە دەیانەوێ چی بە خەڵک بڵێن؟ دەیانەوێ بە خەڵک بڵێن دەستەڵاتە بۆگەنە فاشیستەکان پیرۆزن و کوردە دەیان جار دەربەدەرەکە خراپە؟ ئەی تاوانی ئەو منداڵانە چییە؟) سوپاس بۆ خوا دوابەدوای ئەوە گەرچی لە بۆردی باڵای ئامادەکردنی گوتاری هەینی دوو بابەتی تر دەستنیشان کرابوو بەڵام لەبەر هەستیاریی بابەتەکە بە هەماهەنگییەکی زۆر جوان لەنێوان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کوردستان و یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان، داوا کرا لە سەرجەم گوتاربێژانی کوردستان کە تیشکیش بخەنە سەربابەتی بوومەلەرزە و بە نووسراوێکی فەرمی ئەم هۆشدارییەی خوارەوایان بۆ چوو (خودای گەورە لە ئایەتەکانی سورەتی (زەلزەلە)دا دەفەرمیت: (گەرهاتو زەوی بەلەرزە کەوت و نهێنی و پەنهانەکانی نێو خۆی تووڕ دایە دەرەوە و مەردمیەل پرسیاریان بۆ دروست بوو بۆچی زەوی وا دەکات و چییەتی، هەر زەوی بۆ خۆی وەڵام دەداتەوە کە خوا نیگا و سروشی بۆ ناردووە کە وا بکات)، دیارە خوایش وەک لە بیستوسێیەمین ئایەتی سوورەتی (ئەنبیا) دا دەفەرمیت: (لێپێچانەوەی لێ ناکرێت لەسەر ئیشەکانی بەڵکو مرۆڤەکانن کە لێیان دەپێچرێتەوە)؛ بومەلەرزە یەکێکە لە وانە و یاسا گەردوونییەكانی خوای گەورە، کەی و لە کوێ، ویستی خوای لەسەر بێت ڕوو دەدات، هەروەکو تەواوی یاساکانی دیکەی خوا لە گەردووندا وەک لافاو، وشکەساڵی و هتد. بوومەلەرزە نیشانەی باڵادەستیی خودایە لەم لاوە، لەو لایشەوە لاوازی و بێدەسەڵاتیی بوونەوەران بەدەر دەخات، بە تایبەت مرۆڤ. ئەو بوومەلەرزانەی ڕۆژانی ڕابردوو لە وڵاتی تورکیا و سووریا، زەرەر و زیانێکی زۆری گیان و ماڵی بە دوای خۆیدا هێنا، هەربۆیە لە سۆنگەی بسڵمانەتیمانەوە ئەبێت پاڵپشتییان بکەین و هەروەها کۆمەکییان بکەین بە پێی توانای خۆمان لە گەڵ ئەو هەڵمەتەی کەوا بە سوپاسەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە بۆ کۆمەکی لێقەوماوانی ئەو بوومەلەرزانە لەو جێگایانەی دیاری کراون، و، نزای خێریان بۆ بکەین هەروەکو خۆشەویستمان ئەفەرمێت: (نموونەی بڕواداران لە خۆشەويستى و يەكترويستی و بەزەيياندا وەك يەك لاشە وان هەركات پارچەيەك لە ئەندامی لاشەی ئازارێكی بوو هەموو لاشەی بۆی دەکەوێتە ژان و شەوڕەوی و خەولێتاران). داوا لە خوای بەخشندە ئەکەین کەوا رەحم بە مردوەکانیان بکات و شیفای بریندارەکانیان بدات و کاریان ئاسان بکات، خوایە هەموو
لایەکمان بپارێزیت و کوردستانمان و تەواوی وڵاتی بسڵمانان