ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
- عبدالله اسماعیل(مه‌ڵا ماتۆڕ)
- سعدی عیاش عریم(ابونوفل)
- قباد طاهر صادق
- محمد نصرالله البوصالح(ابوغالب)
- حسین الترك(ابوعلی)
- رئیس عرفا شدود
له 6/10/1975 گه‌یشتینه ناحیه‌ی(گرمه بنی سعید) له 29/11/1975 دایكی نسكۆ به‌م عیباره‌ته( اعاده تعیین الست فوزیه صدیق ملحم من الاكراد العائدین …..)گه‌ڕایه‌وه مامۆستایه‌تی خۆی ، له‌دوای(7)مانگ هه‌وڵماندا بێینه نێو شاری ناصریه بۆیه له رێگای به‌ڕێوه‌به‌ری تحریر (حسین الترك)داوایه‌كمان ئاراسته‌ی پارێزگار(سعدی عیاش عریم) سوننه مه‌زهه‌بی خه‌ڵكی(رومادی)كرد ،
به‌ڕێوه‌به‌ری تحریر زۆر هاوكارمان بوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له نۆره‌ی خۆمدا گه‌یشتمه به‌رده‌م پارێزگار ، له‌وده‌مه‌دا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت(مه‌لا ماتۆر)به‌ژووركه‌وت ! مۆدێل بوو وه‌زیره كورده‌كانیان بۆ شاره‌كانی باشوور ده‌نارد كه كوردی بۆ دوورخرابوو ، هێنده‌ی نه‌برد كاك (قباد) جێگری پارێزگار ئه‌ویش وه‌ژووركه‌وت چه‌ند ده‌قیقیه‌یه‌ك پارێزگار به جه‌نابی وه‌زیر سه‌رقاڵبوو ، مه‌لا ماتۆڕ جغاره‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گیرساوی چروود كه دار جغه‌ره‌كه‌ی له‌خۆی بوو به‌ده‌سته‌وه‌بوو كاك قباد كه لووتكه‌ی كوردپه‌روه‌ری به‌ره‌وشت و مه‌رد بوو له‌نێوان هه‌ردووكیان راوه‌ستابوو به تیچاو سه‌یری منی ده‌كرد !
پارێزگار سه‌یری داواكه‌ی منی كرد‌و بێ ره‌وشتانه له‌به‌رده‌م دوو پله‌داری كورد رووی لێمكردو گووتی : هه‌مووتان شوان و گاوان وجوتیارن خێره هه‌مووتان ده‌تانه‌وێ ماڵتان بێته ناوشار ؟!
اللهم اشهد ، اللهم اشهد ! به‌تیچاو سه‌یری مه‌لا ماتۆڕو كاك قبادم كرد وه‌ڵلا وه‌ڵلا كاك قباد ده‌موچاوی ئاگری لێده‌باری هه‌ستمكرد ده‌له‌رزی ! حاڵ‌و وه‌زعی زێده ناخۆشی كاك قبادو ساردوسڕی مه‌لا ماتۆڕ بوڕكانی له‌ناخمدا ته‌قانده‌وه بۆیه زۆر به‌تووندی وه‌ڵامم دایه ! پارێزگار هه‌ڵسایه‌وه سه‌رپێ و بانگی (شه‌دود)ی ، یاوه‌ری كرد‌و به هاواركردن گووتی : بیبه‌نه نه‌ززاره !
شه‌دود هه‌ردوو باسكمی بۆ پشته‌وه برد‌و به‌كووڕبونه‌وه بردمی له‌سه‌ر پلیكانه‌كان پیاوێكی زۆر ویقار هاته به‌رامبه‌رمان شه‌دود بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆی بكات به‌ریهه‌ڵدام پڕی‌دا ده‌ستی كابراو ماچیكرد ! سه‌ربرده‌كه‌ی بۆ باسكرد ئه‌ویش گووتی : با له‌لای (ابوعلی) دانیشێ
دوو هه‌نگاو نه‌ڕۆیشتین دایكی نسكۆ وه‌ك گه‌واڵه‌ی به‌هارێ نه‌ڕاندی مه‌مه‌ڕی تابقی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاند ! پارێزگار به‌میوانه‌وه هاتنه‌ده‌ره‌وه كه كابرای بینی به رێزه‌وه فه‌رمووی لێ‌كرد به‌ڵام كابرا پێیگووت : ها باوكی نۆفه‌ڵ (الاب القائد) ئاوای پێگووتن ؟! ئه‌وانه به هه‌تیوه‌كانی ئیمام حسین ده‌چن (سبایا ا‌لحسین) ته‌نیا جیاوازیان ئه‌وان به رۆیشتن بردرانه شام ، ئه‌وانه‌یش به تڕێله هاتوون !
هه‌موومان چووینه ژووره‌وه‌و كاری ئێمه‌یان په‌سند كرد‌و كابراش له‌به‌رده‌م حسین الترك و راوه‌ستاوه‌كان گووتی : من محمد نصرالله البو صالحم به(ابو غالب) ناسراوم تۆ‌و براكانت له كورد چ پێویستیتان هه‌بوو گه‌وه‌رمان بكه‌ن له دیوه‌خانه‌كه‌م
دوابه‌دوای چه‌ند رۆژێك به ئامۆژگاری كاك قباد قوتابخایه‌كی له ناحیه‌یه‌ی(الغراف) بۆ دایكی نسكۆ ده‌ست نیشان و له‌رێگای به‌ڵێنده‌رێكی كوردی فه‌یلی به‌نێوی (یاسر – ابو عارف)خانوێكی به‌كرێی بۆ دابینكردین به‌ڵام كرێی سێ مانگی لێوه‌رنه‌گرتین !
هه‌ر له‌وێ بوو(ام دحام)م ، ناسی كه له‌دوای كۆچی دوایی بارزانی نه‌مردا له‌به‌رامبه‌ر من‌و دایكی نسكۆدا گووتی :
مامات مامات البطل برزان
فۆگ ارضچ یكردستان
میت الف برزان
ئه‌م ناوانه‌ی په‌نجه‌مۆریان له
بیره‌وه‌ریمدا ماوه