پێكھاتە‌كان لە‌ ھە‌رێمی كوردستاندا

عارف ڕوشدی

فرە نەتەوەیی و ئاینی هێماى جوانى پێکەوەژیانە لە کومەڵگاى کوردەوارییماندا ، پێکهاتەکان شان بەشانى گەلى کورد بەشدارن لە بونیادنان و چێژتنى تاڵییەکانى چەوساندنەوەى نەتەوەیی و کۆمەڵایەتىی لەسەر دەستى داگیرکەرانى ئەم وڵاتە، دابینکردنى ماف و ڕێزگرتن لە دید و بۆچوونەکانیان فاکتەرێکى بەهێزى پرشنگدارى هەرێمە لە ئاست کومەڵگاى نێو دەولەتیدا، هەر دەست تێوەردانێک لە کاروبارو تایبەتمەندییەکانیاندا پێشیلکردنى بنەماى سەرفرازیی نیشتیمانیمانە؛ بە داخەوە ماوەیەکە هەندێ لایەنى سیاسی لەژێر کاریگەرىی تێکچوونى شیرازەى ڕێکخراوەیی و پێگەى جەماوەرییان پەلامارى ماف و خواستى پیکهاتەکانى کوردستان دەدەن و دەیانەوێ لە جیاتى ئەوان بڕیاردەربن لە چونیەتى هەڵبژاردنى نوێنەرەکانیان لە هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستاندا. ئەمە لە کاتێکدا لە عیراقدا پێکهاتەکان لە شێوازى (یەک بازنەییدا) بەشدارن لە هەڵبژاردنى نوێنەرەکانیان ، بەداخەوە لە کوردستاندا لە پێناوى بەرژەوەندى بەرتەسکى حزبی هەندێ لایەن دەخوازن لە شێوازێکى دڵخوازى خۆیاندا پەرتیان بکەن و پیگەى سیاسی و کومەلایەتییان ئاڵوزبکەن؟

پێکهاتەکان لە دێرزەمانەوە زۆرینەیان دانیشتووى هەردوو پارێزگاى (دهۆک و هەولێرن ) بەو پێیەى دوو جوگرافییاى درێژەپێدەرى مەوداى جوگرافی بەشێکى دیکەى کوردستانن و لە بنەچەدا ڕیژەیەکى گەورەى پێکهاتەکان لەو بەشەوە سەرچاوە دەگرن، کارێکى یەکجار نەنگییە گەر بێت و ئەو لایەنانە دەست هەڵنەگرن لەو بڕوبیانووە دواکەوتووە بێ واتایە و بکرێتە لەمپەر لە بەردەم پروسەى هەڵبژاردنى پارلەمانى نوێێ هەرێمدا ، بیانەوی و نەیانەوێ هەڵوێستەکەیان دوو زیانى هەرە رووخێنەر لەئامێز دەگرن و بەشداریش دەبن لە داڕشتنى پیانى لەکەدارکردنى مێژووى پاراوى گەلەکەمان لە بوارى پاراستنى بنەماکانى پیکەوە ژیان و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی پێکهاتەکانى گەلەکەمان ؛ یەکەمیان: پێشێلکردنى پرنسیپەکانى پێکەوە ژیان و ئاشتەوایی کۆمەلایەتى. دووەمیان: تەڵخکردنى سەرفرازى دیموکراتییەتى تازە پێگەیشتوى پیادەکراوى هەرێمى کوردستان

ھەواڵی زیاتر