ئامێرە‌ زیرە‌كە‌كان و مە‌ترسی تۆڕە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان

سایە هیوا

سەرچاوەی سەرەکی بەشێکی زۆری کێشەکانمان و تەمبەڵکردنمان هاتنی ئامێری زیرەکەکانە، لە هەموو لایەكەوە کاریکردووەتە سەر ژیانمان، هەتا ئامێرەکان زیرەکتربن زیاتر مرۆڤ بێکارترو تەمبەڵترو کێشەکان ئاڵۆزتر دەبن، بەداخەوە! چونکە مرۆڤەکان ناچار دەکەن زیاتر بێکاربن و زیاتر لەڕووی ئابووری و دەروونییەوە لاوازبن، زیاتر بەخراپی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەکاردەهێنرێت.
گەر نمونەیەكی بەرچاو باسبكەین كە لە ناو زۆربەی منداڵاندا دروستبوە ئەمڕۆ دەچیتە هەرماڵێک بێدەنگ و ئارام، چەندین منداڵ دانیشتون بەبێدەنگی، هۆکاری ئەم بێدەنگی و بێ جوڵەیە، هەموی مەڕحەمەتی مۆبایل و بەکارهێنانی ئینتەرنێتە نەک ژیری و بەهای پەروەردە. ئەو مۆبایلەی کە وورد و درشت بێئاگایانە واخەریکە‌
تەمەنمان لەکەناری ئەودا بەڕێدەکەین، ئەو مۆبایلەی کەخودی خۆی ئەکرێت بەمەستی زۆرباشە بەکاربێت، بەڵام ئێمە بە زۆری یان بۆسەرگەرمكردن، یان کات کوشتن، یان هەزاران یانی تر.. بەکاری دەهێنین. بەداخەوە كاتێك ئەچیتە هەرماڵێک خەریکە دەبێتە دیاردە،هەمووی خەریکی مۆبایلە، میوان دێت خێرا دەڵێت بێزەحمەت پاسۆردەکە چەندە؟ تەنها جەستەیەکی بێ ئاگا لە لات دانیشتوە، ئەگەر لەپڕ پرسیارێک لەوەی تەنیشتت بکەیت، لەوەڵامدا دەڵێت : ها گوتت چی؟ ئەمە بەڵگەیە لەوەی تۆ هەرئەڵێی لەگەڵ ئەوت نەبووە، بگرە زۆرجار پێی ناخۆشە قسەی لەگەڵ بکەیت، بەڵام واخۆی دەرناخات چونکە ئالودەبووە، بەداخەوە دابینکردنی هێڵێکی ئینتەرنێتێکی بێسنور، كە هەموو كەسێك بێ سانسۆر بەكاریدەهێنێت، ئا ئەمە برینەکە هێندەیتر قوڵتردەکاتەوە، سەردەمەکەی واگۆڕاوە، هەرنەتزانی بەخۆت تەقیوە، چونکە بەداخەوە هەموو سێکتەرەکانی پەروەردە بەشێوەکی گشتی پەکخراوە،بێکاری زۆر کەمی هاوسەرگیری زۆری تەڵاق و کوشتن، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، بەشێکی زۆری دەرهاویشتەی مۆبایل و بەکارهێنانی خراپی ئامێرەکانی گەیاندنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانن، هەر بۆیە سەردەمەکەی گۆڕاوە بەڵکو سەردەم سەردەمی سەرگەرمی تەکنەلۆژیایە ئایندەی منداڵەکانمان و گەنجەكانمان لەلێژی دایە، تامۆدیلی تازەتر لە مۆبایل بێتەئاراوە، وە تامنداڵەکانمان لە تەمەنی بچوكییەوە بەتایبەت لەسەرووی دووساڵییەوە، زیاتر سەری شۆڕکردووەتەوە و چاوی لەسەر شاشەیەکە، جا کێشەکە لەوەدایە ئەم شاشە تابچوکتربێت زیانی
زیاترە وە هەتا تەمەنی منداڵەکەش دیسان بچوکتربێت بە‌ هەمان شێوە زیانی زۆر دەبێ زیاتر کاریگەری خراپی هەیە.
لەتازەترین توێژینەوە لەلایەن پزیشکانی دەروونی ئەمریکاوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە “منداڵی خوار تەمەن دووساڵ بەهیچ جۆرێک نابێت سەیری شاشە زیرەکەکان بکەن “تەنانەت شاشەی تەلەفزیۆنیش .
بەداخەوە ئەمڕۆ ئەگەر ئامارێک لە خێزانی کورد وەربگرین، ئەتوانین بڵێین نزیکی %۸۰ منداڵەکانمان دووچار یان ئالودەی مۆبایل یان ئایپاد وشاشە زیرەکەکان بوون، هاتنی ئەم ئامێرە زیرەکانە، ئێمەی تەمبەڵ و ناچالاکتر کردووە، تادەگاتە منداڵەکانمان . جا با خەمی گەورەی ئێمە پەروەردەی دروست بێت بۆمنداڵەکانمان، چونکە ئۆباڵی داهاتووی ئەوان لەگەردن وئەستۆی ئێمە دایە.

ھەواڵی زیاتر