ھێلین نامە‌

نەسرین حەسەن

  • بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی تەندروستی نیوز، توێژەرانی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک بۆیان دەرکەوتووە، ئەو ئافرەتانەی بڕێكی زۆر کالۆری لە ژەمی خواردنی ئێواران بەکاردەهێنن، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە، بەگوێرەی توێژەران، زۆربەی ئەو ئافرەتانەی دوای کاتژمێر 6:00ی ئێوارە نانیان خواردووە كە زۆرترین كاڵۆری تێدا بووە،پاش ماوەیەك تووشی كێشەی تەندروستی دڵ بوون. بۆیە ئاگاداری ئاقرەتان دەكرێتەوە شەوانە خۆیان بە دوور بگرن لە و خواردنانەی كالۆری زۆربان تێدایە و هەوڵ بدەن بڕی پێویستی كاڵۆری لە رۆژا بەكار بێنن.
  • کورتە فیلمی “جانتای سوور” کە لە لایەن دەرهێنەرێکی ئێرانی و لۆکسمبۆرگییەوە دروستکرابوو، لە ڕیزی پێنج پاڵێوراوی باشترین کورتە فیلمی خەڵاتی ئۆسکار بوو، کورتە فیلمەكه باس لە چیرۆکی کچێکی تەمەن 16 ساڵ دەکات کە بە لابردنی حیجاب بەدوای ئازادی لە هەژموونی پیاوانەدا دەگەڕێت، كە بیرهێنانەوەی مردنی مەهسا (ژینا) ئەمینی ودواتر بزووتنەوەی ئافرەتانی بە دوای خۆیدا هێنا. – وەزارەتی خوێندنی باڵای ئەفغانستان کە لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە بەڕێوەدەبرێت، فەرمانی بە زانکۆ ئەهلییەکان کردووە کە ڕێگە بە ئافرەتان نەدەن بەشداری تاقیکردنەوەی وەرگرتنیان لە زانكۆ بكەن، لە نوسراوەکەی وەزارەت كە بۆ زانکۆ ئەهلییەکان ناردراوە، باس لەوە دەکات کە ئافرەتان بۆیان نیە بەشداری تاقیکردنەوەی بەهارە بکەن. هەروەها تاڵیبان جەختی لەوە کردۆتەوە کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو زانكۆیانە
    دەگیرێتەبەر کە ئەم فەرمانە پێشێل دەکەن.
  • بەپێی دوایین ئامار، بازاڕی خزمەتگوزاری و بەرهەمە جوانکارییەکان لە ساڵی 2021دا بەهای 464 ملیار یۆرۆ بووە و تا ساڵی 2026 دەگاتە 6٣1 ملیار یۆرۆ و تەكنۆلۆژیاش یارمەتی پیشەسازی لە بواری جوانكاری دەداەت. کۆمپانیای “لۆریال” بە پێشەنگی بەرهەمهێنەرانی جیهان دادەنرێت لە بواری بەرهەمە جوانکارییەكان، لە سووراوی لێوەوە تا دەگاتە کرێمی بێ زیان كە بۆ هەموو پێستێك گونجاوە.بەڕێوەبەری مارکێتینگی دیجیتاڵی لۆریال لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت: ” ئەمڕۆ تەنیا لەرێگەی وێنەیەكی سێڵفییەوە، باشترین جوانکاری بۆ دەموچاوت دەدۆزینەوە، لە ماسکارا و پاودەری کرێمەوە تاوەکو سووراوی لێو”. لەگەڵ دەرکەوتنی “مێتاڤێرس” و “وێب ٣”، ئەگەری بێکۆتایی بۆ خزمەتگوزاری جوانکاری دابین کراوە”. بۆیە دەتوانرێت ئەزموونی زیاتر بۆ کڕیارەکە دابین بکرێت كە بە شێوەیەکی زانستی بەرهەم هێنراون و کاریگەری ڕاستەقینەیان هەیە.بەم جۆرەش كریار نە تەنیا هەست بە خۆشی دەکات بەڵکو ئەنجامی كاریگەریشی پێ دەبەخشێت
ھەواڵی زیاتر