فەزیله شۆرش – هۆڵەندا
بازو و دەست و پەنجەی ئافرەتی کورد لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دیارە، جێگهی شانازیە خۆبەخشانە خەباتیان کردوە و دەکەن وە بە بەردەوامی هەوڵیانداوە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان. ئافرەتی کورد رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە کاری سیاسی و رێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکان بۆ پێشخستنی کۆمەڵگای کوردی، ئەم کار و خەباتەی ئافرەت تەنیا لە ناو کوردستان نە بووە، بەڵکو کاتێک لە ئاوارە و تاراوگهش بوونە و هەنە خەباتیان بۆ مافی نەتەوە پێش مافی خۆیان بووە و بەردەوامن لە م خەباتە . بێگومان بوونی ئە نجومەنی رێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە تاراوگه بۆ باشترو خزمەتکردنی دۆزی ئافرەتی کوردستانیانە لە دەرەوەی کوردستان، لە هەمانکاتیش گەیاندنی دەنگی ئافرەتی کورد و لۆبی کردنی کورد لە تاراوگهیە بە رەچاوکردنی کەلتورە جوانەکانی کوردی و راگرتنی کەلتور و زمانی کوردی بە زیندووی ئەمەش لە رێگای رێکخستنی جۆرەها چالاکی. یەکێتی ئافرەتانی کوردستان یەک لەو رێکخراوە گرنگانەیە کە لە هەوڵی بەردهوامە بۆ راگرتنی کەلتوور و زمانی کوردی لە نێو خێزانی کوردی و داوای پێشل نەکردنی مافی ئافرەت و یەکسانی دەکات. ئەم رێکخراوە هەروەک دایکێک دەستەکانی بە سەر رۆڵەکانی بهێنی و لە ئامێزیان بکات وایە. دەستێکی دڵ ئارامی و هاو خەمی ئە و ئافرەتانیە کە کاتێک لە ئامێزی خۆشەویستی و ئارامی خێزانیان بێ بەشن لە ناو کوردستان وە بە دەستەکەی تری توانوویەتی هێمنی و دڵنەوایی بداتە ئافرەتان لە تاراوگه لە رێگهی ئەنجومەنی و ببێتە پردێک لە نێوان تاراوگه و کوردستان . شانازیە بۆمان کە ئافرەتان خەبات و کاری خۆبەخشانە دەکەن لەم ئەنجومەنە بۆ پێش خستنی نیشتمان و کۆمەڵگه و خێزان، بێ شک پێشخستنی نیشتمان بە گەیاندنی دەنکی نیشتمان بە هەموو جیهان لە رێگای یاداشت و بە شداربوون لە جومگەکانی ژیان و لۆبی کردنی کورد لەو وڵاتە ئەوروپیانە. وە پێشخستنی کۆمەڵگهی کوردی بە گەیاندنی ئەزموونە پێشکەوتوەکەی ئەو وڵاتانە بە کوردستان و پێشخستنی خێزانیش بە هۆشیاری یەکسانی و گرنگی یاسا لەم وڵاتانە. واتە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان تەنیا رێکخراوەیەکی ئافرەتان نیە، بەڵکو ناوەندێکی گرنگە بۆ لۆبی کردنی پێگەی ئافرەتی کورد لە تاراوگه.
کاری ئافرەت لە ناو رێکخراوێکی مەدەنی و سیاسی وەک یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە ئەوروپا جێگای خۆشحاڵی و دڵخۆشکەریە و ئاوێنەی رێکخراوەیەکە کە بەرزکردنی پێگەی ئافرەت بە گرنگ دەزانێ و و هەوڵیشی بۆ دەدات.