دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی
(کاک ئیدریس وێنەیەکی پاک و بێگەردی بارزانی بوو)
ئەم وتەیەی سەرەوە هی
سەرۆک مەسعود بارزانییە
دەربارەی ئیدریس بارزانی
هەمیشە لەیاد
هەمیشـــە نوخبەی سیاســـی ڕۆڵی گەورە لـــە بەرێوەبردن و ســـەرکردایەتی گەلان و وڵاتانـــدا دەبینن، لە ناوێشـــیاندا کەســـانێک هەن کە نوخبەی نـــاو نوخبەکەن و ســـەرکردەی سەرکردایەتییەکەن. ئەو کەســـانە کار وکردەوەیان نەک ناو و پێگەیان دەیانکاتە ســـەرکردە. ئەڵێن ســـەکردەی باش کەمێک زیاتر لە پشکی خۆی، خۆی دەکاتە خاوەن شکســـتەکان و کەمتریش لە پشـــکی خۆی، خـــۆی دەکاتە خاوەن دەســـکەوتەکان. ئیدریـــس بارزانـــی وابـــوو، لە ناو نوخبـــەدا نوخبە بـــوو، تیرە ژەهراوییەکان زۆر ئاڕاســـتەی ئەو دەکران، ئەویش سنگی خۆی کردبوە قەڵغان. ئەو لە دەسکەوت و سەرکەوتنەکاندا خۆی پەنا دەگرت و بەشی زۆری قورسایی شکست
و ڕۆچوونەکانیشی دەخستە سەرشانی خۆی. جارێک بەڕێز کاک مەســـرور بارزانی گێڕایەوە کە کاک ئیدریســـی ڕەحمەتی جگە لە ئەرکی سیاســـی و حیزبی و سەربازی سەرپەرشتیار و گەورەی بنەماڵەش بوو، ئەو جگە لە خێزانی خۆی لە نزیکەوە سەرپەرشـــتی ماڵ و خێزانی ســـەرۆک مەســـعود بارزانی و خێزانەکانی تریشی کردوە بە تایبەتی لە ساڵانی ئاوارەیی و دەربەدەریدا. ئەو زۆر نزیک بوە لە بارزانی نەمر و خۆشـــی ویستوە بەڵام کورد و کوردستانی لەو زیاتر خۆشویســـتوە. جارێک مامۆســـتا ئیبراهیم ئەحمەد گێڕایەوە (یان لە بۆنەی چلەی شـــەهید ئیدریس بوو یان لە سیمینارێکدا بوو لە شاری لەندەن) کە لە دوای ڕیکەوتنامە شـــوومەکەی جەزائر مەلا مستەفا بارزانی لە تاران بوو، سەرکردایەتیی شـــۆڕش تاووتوێی بەردەوامیی شۆڕشیان دەکرد. یەکێک لە ئامادەبووەکان وتبووی (ئەگـــەر ئێمە بڕیار بدەین شـــۆڕش بەردەوام بێت، ڕەنگە ژیانـــی بارزانی بکەوێتە مەترســـییەوە)، بەڵام کاک ئیدریس وتبووی (گـــەر بەرژەوەندی کورد وا دەخوازێت نابێت چاوەڕێی باب بکەین.) ماوەی نێوان ســـاڵی 1975 تا کۆنگرەی نۆیەمی پارتی لە ســـاڵی 1979، ساڵانێکی پڕ لە کێشە و هەڕەشە بوون بۆ بنەماڵەی بارزانییەکان و پارتی وگەلی کوردستان. کاک ئیدریس دەبوایە خەریکی شـــۆڕش و سەرپەرشتی ئاوارەکان بکات و بەرگەی نەخۆشی کوشندەی بارزانی نەمریش بگرێت. ئەمانەش کۆمەڵە ئەرکێکی پڕۆکێنەری
ئەوتۆ بوون کە مەگەر سەرکردەیەکی وەک ئەو پێیان ڕابگەشتایە