جێنده‌ر دۆكێۆمێنتێكی سیاسیه‌، حكومه‌تی هه‌رێم پێناسه‌یه‌كی خۆماڵی پێداوه‌

شه‌نگه‌ هاوار كاكه‌یی
ئاراسته‌ی په‌یامی شێواو له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی بینراو و بیستراو به‌ تایبه‌ت له‌ سۆشیال میدیا، سه‌باره‌ت به‌ ته‌وزیفكردنی تێرمی جێنده‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاستییدا به‌رچاوروونیه‌كی ئامانجداره‌ ! چونكه‌ جێنده‌ر له‌به‌رنامه‌ی میریدا پێناسه‌یه‌كی خۆماڵی پێدراوه،‌ دیاره‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌م ته‌وژمه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌رجه‌سته‌كردنی سیاسه‌تی یه‌كسانی جێنده‌ری به‌فه‌رمی له‌ هه‌رێمی كوردستان .
به‌و پێیه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦ كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردن به‌ میكانیزمێكی یاسایی خراوه‌ته‌ ڕوو به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ی ١٤ ده‌ستوری هه‌ ‌میشه‌یی عیراقی فیدراڵ ساڵی ٢٠٠٥‌، كه‌ ئه‌و بڕگه‌یه تایبه‌ته‌ به‌ زامنكردنی یه‌كسانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێرو مێ .
به‌ڵام دژبه‌ران سه‌ره‌ڕای زانیاری ته‌واویان ده‌رباره‌ی مێژووی ره‌وایه‌تیدان به‌ تێرمی جێنده‌ر له‌ هه‌رێمی كوردی هه‌ره‌شه‌یان به‌رده‌وامه‌، وه‌ له‌رێگای مۆنه‌پۆڵكردنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌، كه‌ بۆ تاكی ئاسایی سه‌رچاوی زانیاریه‌، وه‌كو نۆرمێكی باوی لێهاتووه‌ هه‌رچه‌ند ساڵ جارێك لێره‌و له‌وێ ده‌‌كه‌ونه‌‌ به‌ر شێواندنی ئامانجی پلانی ستراتیژی نیشتیمانی .
له‌ رێگای به‌قێزه‌وه‌ن كردنی ده‌سته‌واژه‌ی جێنده‌ر و هه‌وڵدان بۆچه‌قاندنی ئه‌و مه‌دلوله‌ به‌سه‌قه‌تی له‌هزرو زهنیه‌تی تاكی كوردیدا، به‌هێنانی پاساوی نامۆ به‌كۆمه‌ڵگاكه‌مان وه‌كو ئه‌و پێناسانه‌ی له‌مه‌عجه‌می به‌ریتانی هاتووه‌ هتد.. له‌مباره‌یه‌وه‌ روبه‌رێكی به‌رهه‌ڵستكاریان خولقاندوه‌، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی لایه‌نی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی هزری چینێكی نوخبه‌وی كه‌ به‌ڕاسته‌و خۆ و ناراسته‌وخۆ هه‌ڵگری به‌رپرسیارێتی جێنده‌رین سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پلانی نیشتیمانیین .به‌نموونه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدان، ئه‌ندامانی سه‌نته‌ره‌ جێنده‌رێكان له‌زانكۆكان، وه‌ ئه‌ندامانی بۆردی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌ندامانی یه‌كه‌كانی یه‌كسانی جێنده‌ری له‌ وه‌زاره‌ته‌كان،وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی بۆته‌ی ده‌سه‌ڵات چینێكی به‌رفراوان له‌ رۆشه‌نبیران كه‌ بروایه‌كی ته‌واویان به‌پرسی مرۆڤبوون یه‌كسانیبوونه‌.
كاتێك دوور له‌كه‌لتوری كورده‌واری دوور له‌ دابو نه‌ریت و ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێلویی شیكارێكانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو وه‌كو ئه‌وه‌ی بێئاگابن كه‌بواری جێنده‌ری به‌پێی ستراتیژ به‌ ده‌ستوری به‌ یاسایی ئه‌و تێرمه‌ ته‌وزیفكراوه‌، له‌ئه‌رزی واقیع به‌ به‌رنامه‌ دسپلیینه‌، و جێنده‌ر دیكێۆمێنتێكی سیاسییه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌و دیكێۆمێنته‌ پابه‌نده‌ و پێناسه‌یه‌كی خۆماڵی به‌ جێنده‌ر داوه‌، ئه‌و بابه‌ته‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه‌ هاوسه‌رگیری هاوره‌گه‌زخوازیه‌ هاوسه‌رگیریه‌كی ناسروشتیه‌ له‌به‌رنامه‌ی میریدا نه‌ بوونی هه‌بووه‌ نه‌ به‌پرۆژه‌ یاسایه‌ك گه‌ڵاڵه‌ كراوه .
ئه‌م ناجۆریه‌ كه‌ بۆی له‌ بانگه‌شه‌ن‌ له‌كه‌لتوری ته‌واوی كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشه‌وه‌ ته‌نها گریمانه‌ی واهیمه‌یه‌كه‌ هه‌رگیز رێگا پێدراو نه‌بووه‌ نه‌ له‌ئه‌جیندای سیاسه‌تی لۆكاڵی نه‌ له‌كۆمه‌ڵگای عیراقی نه‌وه‌ك له‌ساڵی ٢٠٢٣ بگره‌ له‌ پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌رده‌می داگیركردنی به‌ریتانی بۆ خاكی عیراق له‌و سه‌رده‌م له‌ یاسای سزادانی عیراقی به‌تاوانێكی نائه‌خلاقی لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوره‌گه‌زخوازی وه‌سفكراوه‌ به‌هۆی نه‌شازی ده‌سته‌واژه‌كه‌ به‌تاوانی (سیدێۆ م ) وه‌سفكراوه‌. پاش ئه‌و قۆناغه‌ له‌ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق چه‌ندین ده‌ستور هاته‌ كایه‌وه‌، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ یاساییه‌كان نه‌ له‌عێراق نه‌ له‌ هه‌ رێمی كوردستان ده‌رگایان واڵا نه‌بووه‌ پێشوازیان له‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌ نه‌كردوه‌ تا له‌سیاسه‌تی یه‌كسانییدا جێگای بكرێته‌وه‌ .
به‌ر مه‌بنای ئه‌و ڕاستییه‌ و سه‌رباری ئاڵنگاریه‌كان میكانیزمی سیاسه‌تی یه‌كسانی جێنده‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای تواناكان له‌ راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز نێرو مێ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌راره به‌ بریاری فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ستراتیجی نیشتیمانی بۆ په‌ره‌پێدانی ره‌وشی ئافره‌تان كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردن كه‌ بریاری ژماره‌ (٩٨)له‌ به‌رواری ١١/٢٢ ساڵی ٢٠١٦
كه‌ ئه‌و بریاره‌ فه‌رمانی كاراكردنی یه‌كه‌ی یه‌كسانی جێنده‌ری له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ تیادازۆر به‌روونی پێناسه‌ی جێنده‌ر ئه‌ركه‌كانی فه‌راهه‌م كراوه‌ له‌ممیانه‌دا زۆر به‌كورتی ئاماژه‌ به‌ ئه‌رك و مه‌هامی یه‌كه‌ جێنده‌ریه‌كان دوور له‌خه‌یاڵ بڵاوی له‌ سێنزه‌ خاڵ خڕاوه‌ته‌ ڕوو:
١/به‌شداریكردن له‌دارشتنی گشتی وه‌زاره‌تدا وتاوه‌كوڕه‌هه‌ندی یه‌كسانی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ژن و پیاو به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له‌ سیاسه‌تی وه‌زاره‌تدا ڕه‌نگ بداته‌وه‌ ٢/ به‌شداری له‌ دارشتنی بودجه‌ و چاودێری خه‌رجكردنی ده‌كات و هه‌وڵده‌دات سیاسه‌تی بودجه‌ مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌ر چاو بگرێت ٣/ئاگاداربوون له‌سه‌رجه‌م بڕیاروڕاسپارده‌كانی وه‌زاره‌ت كه‌ زامنی به‌رژه‌وه‌ندێكانی ژنان و پیاوان به‌هاوتایی بكات ٤/به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانماندا به‌رنامه‌ی خولی ڕاهێنان بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ داده‌رێژێت ٥/ده‌ستنیشانكردنی كه‌م و كورتیه‌كانی به‌رنامه‌و سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت له‌و بواره‌دا ده‌كات وه‌ئه‌لته‌رناتیڤی بۆ داده‌نێت ٦/به‌دواداچوون ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی بریاره‌كان له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا ٧/ به‌رنامه‌و كاری ساڵانه‌ی یه‌كه‌كه‌ داده‌رێژێت ٨/نۆێنه‌رایه‌تیوه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات له‌چاڵاكیه‌ ناوه‌خۆ یی وده‌ره‌كێكاندا كه‌تایبه‌ت به‌مه‌سه‌له‌كانی ژنان ئه‌نجام ده‌درێت ٩/دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی مه‌سه‌له‌كانی ژنان له‌ سنووری كارو تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا ئه‌نجام ده‌دات ١٠/ به‌شداری له‌دانانی به‌رنامه‌ی به‌شی ڕاهێنان و ئاماده‌كردن (تدریب وتاهیل) وه‌زاره‌تدا تاوه‌كو ڕه‌هه‌ندی یه‌كسانی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رچاو بگیرێت وهه‌روه‌هاچاودێری جێبه‌جێكردنی بكات ١١/ چاودێری باڵانسی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات ١٢/كارده‌كات بۆ به‌شدرایكردنی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له‌سه‌رجه‌م وه‌فده‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ١٣/ كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كارو پرۆژه‌و خزمه‌تگوزارێكانی وه‌زاره‌ت ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی و پێداویستێكانی ژنان و پیاو به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بكات .
له‌چوارچێوه‌ی رێكاری یاسایی نێوده‌وڵه‌تیدا سیاسه‌تی یه‌كسانی كه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ له‌ژێر ڕۆشنایی سێ په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ عیراقی فیدراڵ چوه‌ته‌ ژێر باری جێبه‌جێكرنی لێكتێگه‌یشتنه نێو ده‌وڵه‌تێكان كه‌ ئه‌و پابه‌ند بوونه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، ‌وه‌كو په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ساڵی ١٩٤٥ كه‌ به‌ جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ ناسراوه‌ په‌یمانكامه‌ی سداو ساڵی ١٩٧٩ بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو جیاكاری ژنان و، بریاری ١٣٢٥ به‌واتا جێنده‌ر دیكێۆمێنتێكی سیاسی ئاسایی یاساییه‌‌ دواجار له‌ململانێ ئایدلۆجیدا ده‌ڵێیین دژیایه‌تیكردن با تاسه‌ر ئێسقان به‌ڵام به‌مۆڕاڵ .